ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەرپرسێكی ڕۆژئاوا: تەنها ئەو ناوچانەی سوریا لەگەشەكردندان كە بەدەست كوردەوەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی نوێنەرایەتی ڕێڤەبەری خۆسەری ڕۆژئاوا لەباشووری كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گەشەسەندووترین ناوچە لە سوریا ئەو ناوچانەن، كە بەدەست كوردەكانەوەن.

هەرچەندە لە ئێستادا توركیا داوای ناوچەی ئارام دەكات، بەڵام تا ئێستا لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ ئەمریكا نەگەیشتونەتە ڕێككەوتن و بەرپرسانی ڕۆژئاواش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كە ئەو ناوچانەی بەدەست ئەوانەوەیە ئارامە و پێویست بە جیاكردنەوەی ناوچەیەكی ئارام ناكات.

فەتحوڵڵا حوسەینی، ئەندامی نوێنەرایەتی ڕێڤەبەری خۆسەری ڕۆژئاوا لەباشووری كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەگەر سەیری نەخشەی هەموو سوریا بكەیت، تەنها ئەو ناوچانە لەگەشەكردندان، كە بەدەست كوردەوەن.

وتیشی، “ئەوەی بەدەست حكومەتی سوریا و ئیسلامییەكانەن وێران بوون و هیچ گەشەكردنێكیان بەخۆیانەوە نەبینیوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دەستكەوتی كورد زۆرە، بەتایبەت دوای ساڵی 2011، چونكە پێشتر كوردەكان هیچ ناسنامەیەكیان نەبوو، ئێستا كیانێك و ناوچەیەك و پڕۆژەیەكی سیاسی و سەربازی هەیە و كورد سەرپەرشتی دەكات.

ڕوونیشیكردەوە، كورد توانیوێتی دەستكەوتێكی زۆر باش بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەركی كوردیشە دەستكەوتەكانی خۆی بپارێزێت.

کوردستان

تەندروستی كۆیە: سەردانیكردنی هاووڵاتی بۆ لای نەخۆش لە نەخۆشخانەكان قەدەغەیە

خەڵك ـ بەشی هەواڵ

لە كۆیە سەردانیكردنی هاووڵاتی بۆ لای نەخۆش لە نەخۆشخانەكان قەدەغەكرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە ڕایدەگەیەنێت، لەپێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان سەردانی كردنی نەخۆش لەنەخۆشخانەكان، بۆ كاتێكی نادیار قەدەغەكرا.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەپێناو پاراستن و تەندروستییەكی باش بۆ هەمووان سەردانیكردنی هاووڵاتی بۆ لای نەخۆش لە نەخۆشخانەكانی سنوورەكەیان بەهەموو شێوەیەك قەدەغەكرا.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە، داوا لە هاووڵاتیانیش دەكات پابەند بن و هاوكاریان بن لەپێناو سەلامەتی خۆیان.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لەبارەی ئەو گەشتیارانەی لە ئێران گەڕاونەتەوە و لە مەرزەكەیان گیریان خواردووە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت هەواڵێكی ناڕاست لە هەندێ ڕاگەیاندنەوە.

وەك هەموولایەك ئاگادارن بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتی ئێران دەستبەجێ ڕێنمایی و ڕێكاری تایبەت بە ڕێگری كردن لەداخڵ بوونی ئەو ڤایرۆسە لە هەرێمی كوردستان بەتایبەتی و عیراق بەگشتی گیرایەبەر لەژێر ڕۆشنایی ئەو بڕیار و ڕاسپاردانەی لەلایەن هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی عیراقی فیدراڵ، دەركراون.

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخیش وەك دەروازەكانی تر دەستبەجێ كەوتە جێ بەجێ كردنی ئەو ڕاسپاردانە لە پێناوسەلامەتی تەندروستی هاووڵاتیانی خۆمان.

لەو چوارچێوەیەشدا وەك جێ بەجێ كردنی یەكێك لەو خاڵانەی كە بڕیاری لەسەردراوە ئەو هاووڵاتییانەی كە هەڵگری پاسپۆرتی عیراقین و لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە پێویستە بە وردی لەژێر چاودێری و پشكنینەكانی تیمە تەندروستییەكان بن بۆماوەی چواردە ڕۆژ.

هەر بۆیە وەك بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە هاوكاری كردنیان لەڕووی دابین كردنی شوێنی شیاو بۆ پاراستنیان لەسەرما كەمتەرخەمیمان نەكردووە و لەئێستادا باشترین شوێنمان بۆ دابین كردوون و لەچاوەڕوانی وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ترداین كە شوێنیان لە سلێمانی بۆ دابین كەن و ئێمە پاسیشمان بۆ ئامادەكردوون تا بیانگوازینەوە بۆ شوێنی تایبەت و دیاری كراو بەمەبەستی چاودێری كردنیان لەڕووی تەندروستییەوە.

ئەمەش تەنها لەپێناو بەرژەوەندی ئەو گەشتیارانە بەتایبەتی و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەگشتی.
هەر بۆیە ئێمە بەهەموولایەك ڕادەگەیەنین لەخزمەت تاك بەتاكیان دەبین و ڕێزیش لەوانەیان دەگرین كە ڕەتیان كردووەتەوە خزمەتیان بكەین و ئارەزوومەندانە سەرمایان هەڵبژاردووە ئیدی بەمەبەست بێ یاخود بێ مەبەست.

لەكۆتاییدا داواكارین لەڕاگەیاندكاران و ڕاگەیاندنەكان ئەم حاڵەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە پێویستی بە گەیاندنی پەیام و ڕێنمایی یە تەندروستییەكان هەیە بەڕای گشتی و نەك خۆیان و خەڵكیش بەهەواڵ و زانیاری لاوەكی و ناڕاست سەرقاڵ بكەن.

وێنەكانیش هۆڵی میوانخانەی بەڕێوەبەرایەتیمان و خزمەت كردنیان لەلایەن كارمەندانی هۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان وەك ئەركێكی ئەخلاقی و نیشتیمانی نەك مننەت.

بەهیوای سەلامەتی و تەندروستی باشتر بۆ هەموو لایەك.

اسماعیل علی اغا
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەڵەبجە: سەردانیكردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەكان قەدەغەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو پاراستن وتەندروستیەكی باش بۆهاوڵاتیان سەردانیكردنی هاووڵاتیان بۆ لای نەخۆش بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات، لە پێناو پاراستن و تەندروستییەكی باش بۆ هاووڵاتیان سەردانیكردنی هاووڵاتیان بۆلای نەخۆش بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە لەسەرجەم نەخۆشخانەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكەیان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات پابەندبن و هاوكار بن لەپێناو سەلامەتی خۆیان و نەخۆشەكاندا.

پێشتریش، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندبوو، لەپێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان سەردانی كردنی نەخش لەنەخۆشخانەكان، بۆ كاتێكی نادیار قەدەغەكرا.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان