ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لە ناوچەیەكی سلێمانی 3 كەس لەسەر بیرلێدان دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی بیرلێدان بەشێوەی نایاسایی 3 كەس لەلایەن پۆلیسی دارستان لە شارەدێی پیرەمەگروون لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیر كران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، بە مەبەستی گەڕان و پشكنین و ڕێگریكردن لە سەرپێچیكاران و كاری نایاسایی، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگروون لە ئەنجامی دەرچوونێكیان بۆ گوندەكانی دەوروبەری شارۆچكەی پیرەمەگروون توانیان لە گوندی (یاڵانقۆز) دەستبگرن بەسەر ئامێرێكی كارەبایی بیرهەڵكەندن، كە بە شێوەیەكی نایاسایی كاری دەكرد.

ڕاشیگەیاندووە، توانرا 2 هاووڵاتی دەستگیر بكەن، كە سەرقاڵی كارپێكردنی ئامێرەكە بوون و بە شێوەیەكی نایاسایی بیریان هەڵدەكەند، هەروەها خاوەنی ئامێرەكەش دەستگیر كراوە.

جەختیشی كردۆتەوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

ژینگە

پارکی هەواری شار مەترسی فەوتانی لەسەرە و داوای چارەسەری بەپەلەی بۆ دەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

ئە‌نجوومە‌نی شارە‌وانی سلێمانی داوا لەوەزیری شارەوانی  و گەشت و گوزار دە‌كات بە‌ھانای پاركی ھە‌واری شارەوە‌ بچن.

 

ئە‌نجوومە‌نی شارە‌وانی سلێمانی، داوادەکەن وە‌زیری شارە‌وانی و گە‌شت و گوزار فریای پاركی ھە‌واری شار بكە‌وێت، چونکە مەترسی ‌سوتان و وشکبوونی لەسەرە.

 

بەڕێوەبەرایەتی هەواری شار لەنوسراوێکی فەرمیدا، ئاماژە بەئەوەدەکەن، کرانەوەی پارکەکە بەم شێوەیەی ئێستا و بەهانایانەوە نەچن، مەترسی فەوتانی پارکەکە دروستدەبێت، بۆیە تکایە بەهانای پارکەکەوە وەرن و چارەسەری گونجاو و بەپەلەی بۆ بدۆزنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەی خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەوێنە؛ دار سنەوبەرەكانی ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی سووتێنران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە دار سنەوبەرەكانی تەكیە لە سنووری پارێزگای سلێمانی سووتێنراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، “بە داخەوە لەلایەن كەسانی نابەرپرس بەشیكی زۆری دارەكانی لای كارگەی گهچی تەكیە سووتێنرا”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردوودا بەشێك لە دار سنەوبەرەكانی چیای گۆیژە و سەر ڕێگای عەربەت و سەر ڕێگای ڕاپەڕین لە نزیك تاسڵوجە سووتان و لەو بارەیەوە كشتوكاڵی سلێمانی ڕایگەیاند، كە بە مەبەست سووتێنراون و شارەوانی-ش ڕایگەیاند، كە دەستی كەسی لە پشتەوە نیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان