ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی قوربان ڕاگەیەندرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینی پسپۆڕانی كەشناسی لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا كەشوهەوایەكی هاوینەی ئاسایی دەبێت و پلەكانی گەرما لە 34 پلە تێناپەڕن.

سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، كە لەمڕۆوە شەممە كەشوهەوا تاڕادەیەك ئاسایی دەبێتەوە و پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك دادەبەزن و ئەو دۆخەش بەردەوام دەبێت و تەنها گەشوهەوایەكی گەرمی هاوینەی ئاسایی دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، كە لە 10 ڕۆژی سەرەتای ئەم مانگەدا پێشبینی دەكرێت ناوچەكانی وڵات بكەوێتە ژێر چەند شەپۆلێكی هەوای فێنكی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و پلەكانی گەرما دەبێتە كەمتر لە پلەی گشتی ئاسایی.

هاوكات بەپێی پێشبینییەكانی ماڵپەڕی جیهانی (accuweather)ی تایبەت بە كەشوهەوا، پلەكانی گەرما لەماوەی ڕۆژانی جەژنی قورباندا، كە 11 تا 14ی ئاب دەكات بە چەند پلەیەك دادەبەزێت و كەشوهەوایەكی فێنكی دەبێت.

ماڵپەڕەكە پلەكانی گەرمای لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم (سلێمانی، هەڵەبجە، هەولێر و دهۆك) ڕوونكردۆتەوە و بەوپێیە بەرزترین پلەی گەرما لە یەكەم ڕۆژی جەژن 43 پلە دەبێت و دواتر دادەبەزێت تا دەگاتە 37 پلەی سەدی.

پارێزگای سلێمانی


پاریزگای هەولێر


پارێزگای دهۆك


پارێزگای هەڵەبجە

ژینگە

بەوێنە.. کوێستانەکانی دەڤەری برادۆست


خەڵک – بەشی هەواڵ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوار شەممە، ئاسمان ساماڵ و كەمێك پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری تۆزێكی سووك و پلەكانی گەرماش 2 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی كوردستان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ دوو شەممە ئاسمان ساماڵ و كەمێك پەڵە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ سێ شەممە، ئاسمان ساماڵ و كەمێك پەڵە دەبێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان