ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

“شانە نوستووەكانی داعش چالاكبوونەوە”

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی ڕاپۆرتی دەزگا هەواڵگرییەكان، داعش چالاكی شانە نوستووەكانی لە زۆربەی ناوچەكانی عیراقدا كاراكردووە و چاودێرێكی سیاسییش دەڵێت”داعش كۆتایی نەهاتووە و مەترسی گەورەیە بۆ سەر عیراق”.

عەدالەت عەبدوڵڵا، چاودێری سیاسی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، داعش بە تەواوەتی كۆتایی نەهاتووە، بەڵكو لە ڕووی مەیدانییەوە تێكشكاوە و ئەگەری هەیە سەرهەڵبداتەوە.

وتیشی”ململانێی تائیفی و خراپی گوزەرانی سوننەكان و ئاوەداننەكردنەوەی ناوچەكانی سوننە، بوونی هێزە شیعەكان، بنكەیەكی جەماوەری بۆ داعش دروستكردووە، چونكە ئەوان ئاسایش و ئارامییان نەبێت، بەدوای بەدیلدا دەگەڕێن و بگرە كۆمەكی داعش دەكەن، لە بنەڕەتدا داعش كۆتایی نەهاتووە، بەڵكو پەرتەوازە بووە، جارێكی دیكە دابەشبووەتەوە، ڕێكخستنیان هەیە و جەماوەریشی هەیە و لەوانەیە لەكاتێكی دیاریكراودا چالاكی بكەنەوە”.

قسەكانی ئەو چاودێرە سیاسییە دوای ئەوەدێت، كە لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین كردەوەی چەكداریان لە ناوچەكانی دیالە، تكریت و موسڵ كرد و بەهۆیانەوە دەیان كەس كوژان.

عێراق

وێنە.. 14 فیشەكیان نا بە كوڕەكەی وتەبێژی موقتەدا سەدر

خەڵك – بەشی هەواڵ

ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە هێرشێكدا لە بەغدا هەوڵی كوشتنی كوڕی جەعفەر موسەوی وتەبێژی موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدریاندا.

سەفا تەمیمی وتەبێژی سەرایا سەلام سەر بە ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، كوڕەكەی جەعفەر موسەوی وتەبێژی موقتەدا سەدر لە بەغدا ڕووبەڕووی هەوڵی كوشتن بووەتەوە.

وتەبێژی سەرایا سەلام ڕوونیشیكردەوە، چەكدارەكان 14 فیشەكیان ناوە بە ئۆتۆمبێلی كوڕی لێپرسراوەكەی ڕەوتی سەدرەوە.

سەفا تەمیمی وتیشی: “ئێستا كوڕەكەی موسەوی لە نەخۆشخانەیە و چارەسەردەكرێت”، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەبارەی دۆخی تەندروستی ئاشكرا بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عادل عەبدولمەهدی: لەناو خۆپیشاندەران گرووپی كوشتن هەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوی وەسبە سەلمێنەری ئەوەیە، كە لەناو خۆپیشاندەران گرووپی كوشتن هەیە، دەشڵێت: “لە پێناو پاراستن و پاڵپشتیكردنی خۆپیشاندەران درێغی ناكەین”.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق ڕایگەیاندووە، كە ڕووداوی وەسبە سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە، كە لەناو خۆپیشاندەرانی عیراقدا گرووپی كوشتن هەیە.

ڕاشیگەیاندووە، لە هیچ جۆرە هەنگاوێك بۆ پاراستن و پاڵپشتی‌ كردنی خۆپیشاندەران درێغی ناكەین.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە درێژەی ڕووداوە گومان لێ‌ كراوەكانی ناو عیراق، كە لە لایەن چەند كەسێكەوە ئەنجام دەدرێت، وێنەی كوژرانی گەنجێك و هەڵواسینی بەستوونێكدا لە مەیدانی وەسبەی بەغدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایە و كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

زانیاری نوێ لەسەر هەوڵەكان بۆ دانانی سەرۆكوەزیرانی عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ
تا ئێستا خۆپیشاندەران و كوتلە سیاسیەكان نەگەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ كاندیدكردنی كەسێك بۆ سەرۆكی حكومەتی كاربەرێكەری عیراق ، سیاسەتمەدارێكی كوریش دەڵێت،”گەر سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو جێی رەزامەندی هەموو لایەك نەبێت ، كێشە دروست دەبێت”.

د. مەحمود عوسمان ، سیاسەتمەداری كورد بە دەنگی كوردی ئەمریكای ڕایگەیاندووە، ئەركی سەرۆككۆماری عیراقە بە ڕاوێژ لەگەڵ كوتلەكان و خۆپیشاندەران ، كەسێك بۆ سەرۆكوەزیران دەستنیشان بكات، بەڵام ئەگەر سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو جێی ڕەزامەندی هەموو لایەك نەبێت كێشە دروست دەبێت.

لە تا ئێستا سەرۆككۆماری عیراق سەرقاڵی ڕاوێژكردنە بۆ دەستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ سەرۆكوەزیران، كە جێی ڕەزامەندی لایەنەكان بێت، بەڵام لایەنە شیعیەكان نایانەوێت دەستبەرداری ئەو پۆستە بن و هەوڵی بەدەست هێنانەوەی دەدەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ هەینی محەمەد شەیاع سودانی، دەست لەكاركێشانەوەی لە حیزبی دەعوە و دەوڵەتی یاسا ڕاگەیاند، كە دەست لەكاركێشانەوەكەی دەبەسترێتەوە بە كاندیدكردنیەوە بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران، لە ئێستاشدا باس لەوەدەكرێت دەستلەكاركێشانەوەكەی هەڵدانی باڵۆنە، تا بزانرێت كاردانەوەی خۆپیشاندەران چیە لەبەرامبەر كاندیدكردنی بۆ سەرۆكوەزیران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان