ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وێنە.. كارتی زیرەك بۆ حاجیان دروست كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بۆ یەكەم جار وڵاتی عەرەبستانی سعودیە كارتی زانیاری زیرەكی بۆ حاجیان دروست كردووە.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، ئەمساڵ بۆ یەكەم جار وڵاتی عەرەبستانی سعودیە كارتی زانیاری زیرەكی بۆ حاجیان دروست كردووە.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە، ئەم كارتە ھەموو زانیارییەكی حاجی لەسەر نووسراوە ھەر لە وڵات و شوێنی مانەوەی لە مەككە و مەدینەی پیرۆز و شوێنی مانەوە لە كێوی عەرەفە و مینا و چەندین زانیاری ورد لەسەر پڕۆسەی حەج بەگشتی، كەسەرجەمیان ئاسانكارین بۆ حاجیان.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم ئەوەشیخستووەتەڕوو، ڕۆژی شەممە 3/8/2019 نوێنەرانی حكومەتی ڕیاز كارتی زیرەكی حاجیان گەیاندە دەست لێپرسراوانی كارگێری و نوێنەرانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی.

کوردستان

دواین ئاماری زیانە گیانییەكانی ئاڵۆزییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان

خەڵك –بەشی هەواڵ

لە بەردەوامی خۆپیشاندانەكان و ئاڵۆزییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێراندا لە ئەنجامی تێكهەڵچوونی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان ژمارەیەكی دیكە كوژران و بریندار بوون.

لە شاری بۆكان چوار هاووڵاتی كوژران و 20ی دیكەش بریندار بوون.

لە شاری مەریوانیش دوو خۆپیشاندەر كوژران و ژمارەیەكی زۆرتریش بریندار بوون.

لە شاری جوانڕۆش خۆپیشاندەرێك و ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكان كوژران.

هەروەها ژنێكی خەڵكی سەقز لە خۆپیشاندانەكانی شاری تاراندا كوژرا.

لە خۆپیشاندانەكانی دوێنێی شارەكانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا خۆپیشاندەران هەڵیانكوتایە سەر دامەزراوە حكومەتی و دەوڵەتییەكان و بەشێكیان سوتاندن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

هەسەدە: لەگەڵ ڕوسیا و سوریا هیچ ڕێككەوتنێكمان لە نێواندا نییە لە بارەی تەلتەمرەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە ) ڕەتیدەكاتەوە هیچ ڕێككەوتنێكیان كردبێت بۆ ڕادەستكردنی تەلتەمر بە هێزەكانی سوریا و ڕوسیا.

كینۆ گابرێل وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) ڕایگەیاند،”هیچ ڕێككەوتنێك بۆ ڕادەستكردنی تەلتەمر و ڕێگەی نێودەوڵەتی ئێم فۆر بە پۆلیسی سەربازیی سوریا و ڕوسیا نییە”.

كینۆ گابرێل ئەوەشیخستەڕوو،”توركیا و گروپە هاوپەیمانەكانی پابەندنین بە ئاگربەستەوە و بەردەوامن لە هێرشەكانیان بۆسەر گوندەكانی تەلتەمر”.

جێی ئاماژەیە، ڕوانگەی سوریایی بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردبووەوە، هەسەدە و ڕوسیا سوریا ڕێككەوتوون لەسەرئەوەی شەڕڤانان لە شارۆچكەی تەلتەمر بچنەدەرەوە و لە بری ئەوان سوپای ڕوسیا و هێزەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق جێگیربكرێن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە… لە سنووری بەردەڕەش دوو ڕووداوی‌ هاتوچۆ 10 قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی‌ هاتوچۆی‌ دهۆك ئاشكرایكرد، لە دوو ڕووداوی‌ هاتوچۆدا لە سنووری‌ شارۆچكەی بەردەڕەش چوار كەس گیانیان لەدەست دا و شەشی‌ تریش برینداربوون.

ئازاد تەها لێپرسراوی ڕاگەیاندنی‌ هاتوچۆی‌ دهۆك ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 17/11/2019 لە سنووری‌ شارەدێی ڕۆڤیای‌ سەر بە شارۆچكەی بەردەڕەش دوو ڕووداوی‌ هاتوچۆی‌ دڵتەزێن ڕوویاندا.

ئازاد تەها ئاماژەی بەوەشدا:”ڕووداوی‌ یەكەم لەسەر ڕێگای‌ سەرەكی‌ نێوان شارەدێی ڕۆڤیا بۆ گوندی‌ جەمە ڕوویداوە، كە تیایدا كەسێك گیانی‌ لەدەستدا و 3ی‌ تریش برینداربوون”.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی‌ هاتوچۆی‌ دهۆك لە بارەی ڕووداوی دووەمەوە ڕوونیكردەوە، ڕووداوەكە لەسەر ڕێگای‌ سەرەكی‌ شارەدێی ڕۆڤیا بۆ پردی‌ حوسنی‌ ڕوویداوە، كە تیایدا سێ‌ كەس گیانیان لەدەستدا و سێی‌ تریش برینداربوون”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان