ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

نوێنەرێك: 80% گوندەكانی پارێزگای دیالە چۆڵدەكرێن

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات، بەهۆی دەستپێكردنەوەی جموجۆڵەكانی داعش، 80% گوندەكانی پارێزگای دیالە چۆڵدەكرێن.

مەزەر مەعن ئەلكەروی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، بەهۆی دەستپێكردنەوەی جموجۆڵی داعش، بەشێك لە جوتیارانی گوندەكانی دەوروبەری جەلەولا و بەعقوبە و حەمرین لە پارێزگای دیالە، ناچاركراون ناوچەكانیان جێبهێڵن، دەشڵێت، داعش بەشێك لە باخ و بێستانی ئەو جوتیارانەی مینڕێژكردووە و لەماوەی كەمتر لە یەك مانگیشدا حەوت جوتیار كوژراون و برینداربوون.

مەزەر مەعن ئەلكەروی داواشی لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق كردووە، لە زووترین كاتدا دۆسیەی سەرهەڵدانەوەی داعش و جموجۆڵی شانە نووستووەكان یەكلابكاتەوە.

عێراق

کەرکوک..باندێکی بازرگانیکردن بەئەندامانی جەستەى مرۆڤ دەستگیرکرا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عیراق لەکەرکوک دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردن بەئەندامانی جەستەى مرۆڤی ئاشکراکرد.

 

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عیراق لەکەرکوک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژەى بەدەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردن بەئەندامانی جەستەى مرۆڤ کرد، کە لە دوو ژن و پیاوێک پێکهاتوون.

 

باس لەئەوەشکراوە، ئەو باندە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەیوەندییان لەگەڵ قوربانییەکان دروستکردووە و هەڵیانخەڵەتاندوون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق..گەشتە ئاسمانییەکان بۆ هاوڵاتییان دەستپێدەکاتەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی عیراق، گەشتە ئاسمانییەکان بۆ هاوڵاتییانی عیراق دەستپێدەکاتەوە، بەڵام لەژێر چاودێری و ڕێنماییە تەندروستییەکاندا.

 

بەپێی ڕێنماییەکان، هەر کەسێک دێتە ناو عیراقەوە دەبێت پشکنینی بۆ بکرێت و ئەگەر نیشانەى کۆرۆنای هەبێت، ئەوا دەنێردرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر لەنەخۆشخانە.

 

هەر بەپێی ڕێنماییەکان، هەر کەسێک بیهەوێت لەعیراقەوە گەشت بکات، دەبێت کە گەڕایەوە پشکنینی بۆ بکرێت و دواتر کەرەنیتین بکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزارەتی ناوخۆی عیراق: ڕێگەنادرێت 2 كەس سواری یەك ماتۆڕسكیل بن

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆ سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بڕیارێكی نوێی سەبارەت بە لێخورینی ماتۆڕسكیل لە بەغدا و پارێزگاكانی تر دەركردووە و ئاماژە بەوە دەكات كە بەپێی بڕیارە نوێیەكە ڕێگە نادرێت دوو كەس لەسەر ماتۆرسكیلێك سەربكەون.

لیوا زوهێر خەفاجی بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆ لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ژمارەیەكی زۆر جۆری ماتۆڕسكیل، بە پێچەوانەی یاسا و ڕێنماییەكان هاوردەكراون و وتیشی: “بڕیارێكی نوێ سەبارەت بە لێخوڕینی ماتۆڕسكیل لە بەغدا و پارێزگاكانی تر دەركراوە كە بەوپێیە، ڕێگە نادرێت دوو كەس لەسەر ماتۆڕسكیلێك سەربكەون”.

لیوا زوهێر خەفاجی ئەوەشیخستەڕوو، هەر كەسێك سەرپێچی بڕیارە نوێیەكە بكات كە ئەمڕۆ چوارشەممە دەركراوە، ئەوا دەست بەسەر ماتۆڕسكیلەكەیدا دەگیرێت، جگە لەوەیش بە ١٠٠ هەزار دینار سزا دەدرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان