ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

چین: ئامادەین لەگەڵ ئەمریكا بجەنگین

خەڵك – بەشی هەواڵ

باڵیۆزی نوێی چین لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، ئەمریكا بیەوێت بجەنگێت لەگەڵی دەجەنگن.

ژانگ جون باڵیۆزی نوێی چین لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، لەبارەی جەنگی بازرگانیی نێوان وڵاتەكەی و ئەمریكا لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەوانان ئاماژەی بەوەدا، چین بەمەبەستی پاراستنی مافەكانی هەموو جۆرە ڕێكارێك دەگرێتەبەر.

باڵیۆزی نوێی چین لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان وتیشی، ئەمریكا بیەوێت گفتوگۆ بكات، گفتوگۆی لەگەڵ دەكەن و ئەگەر بیەوێت بجەنگێت ئەوا لە دژی دەجەنگن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكرد هاوتا چینییەكەی بە خێرایی هەنگاو نانێت بۆ گەیشتنی هەردوو وڵات بە ڕێككەوتن، بۆیە ئەمریكا باج بە ڕێژەی ل10% بەسەر كاڵاكانی چیندا دەسەپێنێت تا ئەو كاتەی چین ئامادەیی نیشان دەدات بۆ ڕێككەوتنی بازرگانی.

ئابوری

هەرێم.. هاوردەكردنی هەنگوین قەدەغەكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەبڕیاری وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم هاوردەكردنی هەنگوین بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغەكرا.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمساڵ ڕێژەیەكی باش هەنگوین لەناوخۆی هەرێم بەرهەم هاتووە، لەو چوارچێوەیەدا بۆ پاراستن و پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی بڕیاریانداوە هاوردەكردنی هەنگوین قەدەغە بكەن.

بێگەرد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، هەر بەرهەمێك لەناوخۆی هەرێمی كوردستان خواست و پێداویستی ناوخۆ پڕبكاتەوە، ئەوا هاوردەكردنی قەدەغە دەكرێت، یان بەگوێرەی پێویستی بازاڕ و خواست لەسەری سنووردار دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

كۆمپانیاكانى بازرگانى ڕێگرن لە هەرزانكردنی بەنزین

خەڵك- بەشی هەواڵ

نرخی بەنزین بەپێی دۆخی هاوردەكردن، نرخی ستانداردی جیهان و پاڵپشتی حكومەت دەگۆڕێت و سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت”هۆكاری سەرەكی كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی بەنزینن”.

كەریم عەلی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێم بەپێچەوانەی عیراقەوە پاڵپشتی دابینكردنی سووتەمەنی، نەوت و بەنزین ناكات، سەرباری ئەوەی كۆمپانیاكانی هاوردەكاری بەنزین خۆیان ڕێگرن لە دابەزینی نرخی بەنزین.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا ڕونیكردەوە، بەگشتی كۆمپانیاكانی بازرگانی لە كوردستاندا هەماهەنگی یەكتر دەكەن بۆ گرانكردنی كاڵا و شتومەك و سوومەتەمەنی و حكومەتیش هیچ ڕێوشوێنێكی لەمبارەوە نییە.

لە هەرێمی كوردستاندا بەپێچەوانەی ناوچەكانی دیكەی عیراقەوە تائێستا نرخی بەنزین بە گران دەفرۆشرێت، چونكە دراوە بە كەرتی تایبەت و حكومەت سەرپەرشتی ناكات، لەكاتێكدا حكومەتی عیراق خۆی ئەركی كڕین و فرۆشتنی گرتووەتە ئەستۆ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

(خەڵك)مەرجەكان ئاشكرا دەكات
سەندیكای ئابووریناسان یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ئەندامانیان دروست دەكەن

خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵلا گوڵپی

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ كۆمپانیایەك ڕێككەوتووین لەسەر پێدان و دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ئابووریناسان.

نەوزاد شێخ كامیل سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەگەڵ كۆمپانیایەك ڕێككەوتووین بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ئابووریناسان و ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێككەوتنەكە واژوو دەكرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ووردەكارییەكان بۆ ڕاگەیاندنەكان ئاشكرا دەكەین.

وتیشی”لە ئێستادا كۆمپانیاكە لە كاردایە و سەرقاڵی كاركردنن و لەسەر نرخ و شوێن و كاتی تەواوبوونی یەكەكانی نیشتەجێبوونیش ڕێككەتووین”.

ڕونیشیكردەوە، لە سنووری لقی پارێزگای سلێمانی سەندیكا كە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەرین و گەرمیانیشی لەسەرە زیاتر لە 2700 ئەندامان هەیە و یەكەكانی نیشتەجێبوونیش نزیكەی 700 یەكەیە و ئەگەر زۆرینەیان فۆڕم پڕ بكەنەوە ئەوكات دەیكەینە قورعە.
ئاشكراشیكرد، تاكە مەرج بۆ پێدانی فۆرم ئەوەیە كە ئەو كەسە ئەندامی سەندیكای ئابووریناسان بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان