ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هاووڵاتیەك لە گەرمیان خۆی خنكاند

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە گەڕەكێكی شارۆچكەی كەلار هاووڵاتیەك لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 3ی ئاب-ی 2019 لەگەڕەكی سەركەوتنی شارۆچكەی كەلارەوە هاووڵاتیەك هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار، كە بەهۆی خنكانەوە گیانی لەدەستدابوو.

ڕاشیگەیاندووە، بەوتەی كەسوكارەكەی، ئەو هاووڵاتیە ناوی (حەسەن محەمەد عەلی)یە و لەدایكبووی 1961 و بەتەنها لەماڵەوە بووە و خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەئێستادا تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كەلار كراوە و پۆلیسیش دەستی بەلێكۆڵینەوە كردوە لەسەرچۆنێتی و هۆكاری ڕووداوەكە.

کوردستان

داوا دەكرێـت خانەنشینی پلەباڵا و نایاساییەكان هەڵبوەشێندرێتەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

پەرلەمانتارێكی كوردستان ڕایگەیاند لە پرۆژەی چاكسازیدا جەخت لە سەر نەهێشتنی خانەنشینی پلەباڵاكان و نایاساییەكان دەكەنەوە.

كاوە عەبدولقادر پەرلەمانتاری كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە سەر چاكسازی بابەتێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا جەخت دەكاتەوە لەوەی نابێت خانەنشینی پلە باڵاكان بمێنێت كە خۆی دەبینێتەوە لە سەرۆكی هەرێم و جێگرەكانی، سەرۆك وەزیران و جێگرەكانی، وەزیرەكان، سەرۆكایەتی پەرلەمان و پەرلەمانتاران و بریكاری وەزیر و راوێژكار و ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و پلەیەكەكان یان بەشێوەیەكی بەرچاو كەمبكرێتەوە.

هەروەها ئەو پەرلەمانتارە داوا دەكات خانەنشینی نایاسایی هەڵبوەشێندرێتەوە كە چەندین ساڵە بێ هیچ بنەمایەك مووچە وەردەگرن.

داواش دەكات كە مووچەی خانەنشینی فەرمانبەران لە 500 هەزار دینار كەمترنەبێت.

دوێنێ حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەی چاكسازی پەسەند كرد، بەپێی پرۆژەكە موچەی خانەنشینی پلەباڵاكان لە 3 بۆ 5 ملیۆن دینار دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕۆژهەڵات.. دوو هاووڵاتی خۆیان كوشت

خەڵك –بەشی هەواڵ

تا دێت لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان حاڵەتەكانی خۆكوشتن ڕوو لە زیادبوون دەكەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژنێكی خەڵكی سەقز لە رێگای خواردنی حەبەوە خۆی كوشتووە.

هەروەها لە شاری شۆیشەی سنووی سەوڵاوا هاووڵاتییەكی تەمەن 66 ساڵان خۆی هەڵواسیوە و خۆی خنكاندووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەرمی چیا ناسر لە سلێمانی بە خاك سپێردرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

تەرمی چیا ناسر هاوسەری هێمن باقی ئەو خێزانەی لە ئێران سوتێنران گەڕێنرایەوە هەرێمی كوردستان.

مەریوان عەبدولعەزیز یەكێك لە نزیكەكانی ئەو خێزانە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كاتژمێر 1.30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی چیا ناسر لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە لەوڵاتی ئێرانەوە گەڕێنرایەوە هەرێمی كوردستان.

وتیشی”ئەمڕۆ 12-12-2019 لە گۆڕستانی سەیوان لە شاری سلێمانی بەخاك سپێردرا و ئەمڕۆ پرسەكەی لەسلێمانی و سبەینێش لە هەڵەبجە دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، حكومەتی ئێران كارئاسانی بۆ گەڕانەوەی تەرمەكە كردووە و هاوكات قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش سەرجەم ئامادەكاری و كارئاسانییەكانی بۆ هێنانەوەی تەرمەكە كردووە.

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر ئەندامانی ئەو خێزانە هەڵەبجەییە بەمەبەستی پشكنین و چارەسەر سەردانی وڵاتی ئێرانیان كرد، بەڵام پێش گەیشتن بەشاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لەلایەن باندێكی تاوانكارەوە دوای بێهۆشكردنیان جەستەی هێمن و چیای هاوسەری سوتێنران و باندەكە چەند چەقۆیەكیشیان لەجەستەی خەسووی هێمن داوە و دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە چیا ناسر كۆچی دوایی كرد و دوو ئەندامەكەی تری خێزانەكەش لە ئێستادا لە نەخۆشخانەكانی ئێرانن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان