ئەردۆغان: پاشماوەی زیاتر لە 21 هەزار باڵەخانە و خانوومان هەڵگرتۆتەوە



سەرۆكی توركیا زیانیای زیاتر لەبارەی كارەساتی بوومەلەرزەكانی وڵاتەكەی ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە ژەمە خواردن بۆ زیاتر لە ملیۆنێك كەس ئامادە دەكەین.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە هاتای وتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند، شارەكە زۆربەی ڕووخاوە و بەڵێن دەدەین لەماوەی ساڵێكدا ناوچە زیانلێكەوتووەكان ئاوەدان بكەینەوە.

ڕاشیگەیاند، لەدوای بوومەلەرزە بەهێزەكانەوە تا ئێستا زیاتر لە 6 هەزار پاشلەرزەی دیكە ڕوویانداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژانە خواردن بۆ ملیۆنێك كەس ئامادە دەكرێت و زیاتر لە 10 هەزار كابینەی ئامادەكراو بۆ هاووڵاتیان ڕەوانەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان كراون.

وتیشی، “پاشماوەی زیاتر لە 21 هەزار باڵەخانە و خانووی داڕووخاو هەڵگیراونەتەوە و لە هەڵسەنگاندنی زیانەكانی بوومەلەرزەكان بەردەوامین و هەموو تواناكانی دەوڵەتمان خستۆتە خزمەت ناوچە زیانلێكەوتووەكانەوە”.

بودجەی عێراق دەگاتە پەرلەمان و پشكی هەرێم دیاری دەكرێت
پێشت بودجەی عێراق دەگاتە پەرلەمان و پشكی هەرێم دیاری دەكرێت
هەڤاڵ ئەبوبەكر بەرگری لە قەوارەی هەرێمی كوردستان دەكات
دواتر هەڤاڵ ئەبوبەكر بەرگری لە قەوارەی هەرێمی كوردستان دەكات
ەیوەندیدار