ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لەبەرانبەر ئەو هێرشەی كرایەسەر هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە، هۆشداری توند دەدرێتە حكومەتی عیراق

خەڵك-بەشی هەواڵ

دوو پەڕلەمانتاری كورد لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنن، بەهۆی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە ناوچە كێشەلەسەرەكاندا هەیە، بەرپرسیارێتیی هەر ڕووداوێك دەخەینە ئەستۆی بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی حكومەتی عیراقی.

ناسر هەركی بڕیاردەر و هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، دوای ئەوەی لە نێوان ناحیەی جەلەولا و كفری پاشماوەكانی چەكدارانی داعش هێرشیان كردەسەر بازگەی هێزەكانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لە ئەنجامدا بووە هۆی شەهیدبوونی چوار كەس لە هێزەكانی ئاسایش و برینداربوونی هەشت كەسی دیكەی هێزەكە، بە ‌ناوی خۆمانەوە لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەڕلەمانی عیراق، ئیدانەی ئەو كارە تیرۆریستییە دەكەین و سەرەخۆشی بە كەسوكار و خانەوادەی شەهیدەكان ڕادەگەیەنین.

ئەو دوو پەڕلەمانتارە ئاشكرایدەكەن، لەم سەروبەندەدا و بەهۆی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی هەیە لە ناوچەكەدا، بەرپرسیارێتیی ئەو ڕووداوە و ڕووداوەكانی دیكە دەخەینە ئەستۆی بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی حكومەتی عیراقی، بە تایبەتی ئەو بەرپرسانەی تاكو ئێستا ڕێگرن لە بەردەم ئەو ڕێككەوتنەی بڕیارە لە نێوان وەزارەتی بەرگریی عیراق و وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و پێكەوە شاری كەركوك و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان‌ لە مەترسی ئێستا و داهاتوو بپارێزن.

دەشڵێن”سەرەڕای چەندینجار باسكردن لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن و ئاگاداركردنەوەی حكومەتی عیراقی لەو مەترسیانە، كە نیشانەی ئەوەن هێشتا هەڕەشەی تیرۆر و داعش ماوە، بەڵام گوێیان نەگرتووە، بۆیە دووبارە داوا لە بەرپرسانی عیراق بە تایبەتی سەرۆكوەزیران وەكو فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و وەزیری بەرگریی عیراق دەكەین، پەلە بكەن لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە و هەماهەنگی تەواو بكەن لە نێوان هەرێم و بەغدادا، بۆ ئەوەی هەرچی زووە ڕێگری بكرێت لە دووبارەبوونەی كارەسانی لەو جۆرە”.

کوردستان

نوێنەرێك: هەرێم ڕەزامەند نەبووە ڕاژەی فەرمانبەرەكانی بخرێتەسەر بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق چەند زانیارییەكی نوێ لەبارەی گواستنەوەی میلاكی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات پێشتر بەغدا قایل بووە بەو هەنگاوە، بەڵام هەرێمی كوردستان ڕەزامەند نەبووە.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە (میللەت)ی ڕاگەیاندووە، پێشتر حكومەتی فیدراڵ قایل بووە میلاكی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتەسەر بەغدا و مووچەیان لەرێی حكومەتی عیراقەوە بۆ دابین بكرێت بەو مەرجەی خۆیان وردبینی لەناو و لیستی فەرمانبەراندا بكەن.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای كردووە، بەغدا قایلبوونەكەی بەو مەرجە بووە خۆیان لیژنەی تایبەتمەند ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكەن و وردبینی لەمیلاك و ناوی فەرمانبەراندا بكەن پێشتریش وردبینیان لە میلاكی چەند وەزارەت و فەرمانگەیەكیشدا كردووە، بەڵام پێناچێت ئێستا بەغدا قایل بێت، چونكە خۆیان كێشەی دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانیان هەیە.

جەمال كۆچەر ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، پێشتر هەرێم ڕەزامەند نەبووە ڕاژەی فەرمانبەرەكانی بخرێتەسەر بەغدا و وەكو ئاسایشی نەتەوەی مامەڵەی لەگەڵ ئەو دۆسیەیە كردووە و خوێندنەوەیان بە جۆرێك بۆ كردووە كەئەگەر ڕاژەی فەرمانبەران بگوازرێتەوە بۆ سەر بەغدا مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی هەرێم دروستدەبێت.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی وتیشی، بەغدا خۆی كێشەی هەیە و پێناچێت لەم قۆناغەدا بەو داوایە قایل بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی سلێمانی: تەقەكەرێك دەستگیر كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، شەوی ڕابردوو تەقەكەرێك لەگەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی لەلایەن ھێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركرا.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند:”دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو تۆمەتبارێك تەقەی لەماڵی دوو ھاووڵاتی كرد و دواتر ھەڵھات، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، ھێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستیپێكرد و توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە:”ھاوكات دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلی تۆمەتبار و چەكێك لەجۆری كڵاشینكۆفدا كە تۆمەتبارەكە تەقەكانی پێكردبوو”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو:”لەئێستادا تۆمەتبار (ب، ن، ر) لە دایكبووی ١٩٨١دانیشتووی شاری سلێمانی بەفەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی ٣١/٤٠٥ ڕاگیراوە و لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەكەیدا ناوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی سلێمانی: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 15 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 15 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 6 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

د.یاد نەقشبەندی‌ وتەبێژی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە 24 كاتژمێری‌ ڕابردوودا 41 نەخۆش داخڵی‌ نەخۆشخانەكانی‌ كۆرۆنا بوون و 15 تووشبووش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی ‌ئاماژەی بەوەشداوە: هاتووە 120 تووشبوو لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە و لەو ژمارەیە 28 تووشبوو لە چاودێری‌ چڕن و هاوكات لە 24 كاتژمێری‌ ڕابردوو 6 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان