ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

فراكسیۆنی یەكێتی: دەبێت حكومەتی عیراق، قەرەبووی ئێزدیەكان بكاتەوە

 

خەڵك – بەشی هەواڵ

 

فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، پاش ناساندنی رۆژی 3ی ئاب بە ڕۆژی جینۆسایدی ئێزدیەكان، ڕایگەیاند، پێویستە حكومەتی هەرێم هەوڵەكانی چڕ بكاتەوە بۆ پابەند كردنی حكومەتی عیراقی فیدراڵ تا قەرەبووی هاوڵاتیانی ئێزی بكرێتەوە.

 

فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەوەشیان خستەڕوو، ئەمرۆ پەڕلەمانی كوردستان یەك دەنگ و یەك هەڵوێست بوو، كە پێكەوە پڕۆژە بڕیاری بە جینۆساید ناساندنی ئەو تاوان و كۆمەڵكوژیانەمان پەسەند كرد، ئومێد دەكەین ئەم رۆژە ببێتە مایەی سارێژی زامەكانی برایانی كوردی ئێزدیمان و ئەو كەڵێنەیان بۆ پڕ بكەینەوە كە بەهۆی پەلامارەكانی داعش و كوشت و بڕیان بەسەریان هاتووە.

 

ئەوەشسان خستەڕوو دەبێت حكومەتی عیاقی لە ئازار و مەینەتییەكانی ئێزدیەكان تێبگات و قەرەبوویان بكاتەوە.

بە پێی ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان 550 هەزار ئێزدی لە عیراقدا هەن، لە كۆی ئەو ئامارە 360 هەزار ئێزدی بەهۆی هێرشەكانی داعشەوە ئاوارە بوون لە 3ی ئابی 2014.

لە سەرەتای هێرشەكانیی داعشدا بۆ سەر شەنگال، هەزار و 293 ئێزدی شەهید بوون و 2745یش بێ دایكوباوك بوون.

لە ئەنجامی شاڵاوەكانی داعشدا بۆ سەر شەنگال، تاكو ئێستا 80 گۆڕی بە كۆمەڵ لە شەنگال دۆزراونەوە لەگەڵ دەیان گۆڕی تاك.

هاوكات ژمارەیەك مەزارگە و شوێنی ئاینیش كە زیاتر لە 68 شوێنن، وێران كراون و تەقێندراونەوە.

کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی فڕاکسیۆنی یەکێتی

Posted by Xelk Media Network on Saturday, August 3, 2019

کوردستان

بەبڕیاری مەكتەبی سیاسی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی گۆڕدرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەبڕیاری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان زیاد جەبار كرایە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان.

لەبارەی بڕیارەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە زیاد جەبار پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاند: ئەمڕۆپێنج شەممە بەشێوەیەكی ڕەسمی پێمڕاگەیەندرا كە لەلایەن مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بڕیاردراوە پۆستی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمان وەربگرم.

وتیشی: بڕیارەكەی مەكتەبی سیاسی لەكۆبوونەوەی 1ی ئەم مانگەدا دراوەو نوسراوەكەیان رەوانەی فراكسیۆنی یەكێتی كردووە لەپەرلەمان، بۆیە دەبێت فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمان كۆبوونەوەیەك ئەنجامدات و دواتر دەستبەكار دەبم.

زیاد جەبار لەبارەی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان كە لەئێستادا سەرۆكییەتی وتی: لەكۆبوونەوەی فراكسیۆنی یەكێتیدا بڕیار لەوە دەدرێت لەو شوێنە دەمێنمەوە یان پەرلەمانتارێكی ترمان ئەو پۆستە وەردەگرێت.

لە دەستپێكی ئەم خوولەی پەرلەمانەوە تا ئێستا، جەمال حەوێز سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نزیكەی 50 كەس لە گرتووخانەی گەرمیان تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
نزیكەی 50 كەس لە گرتووخانەی گەرمیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و باری تەندروستییان جێگیرە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە د.سیروان محه‌مه‌د به‌رێوەبه‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان ڕایگەیاند، ‌48 کەس لە گرتووخانەی گەرمیاندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

لە نێو گرتووخانەکەدا جێگایەك بۆ تووشبووەكان جیاكراوەنەوە كە تەندروستییان جێگیرە و تیمی تەندروستیش چاودێریان دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستى چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان چەند بڕیارێکی تایبەت بەو خوێندکارانە دەرکرد، کە لە دەرەوەى وڵات، بەکالۆریۆس و ماستەرو دکتۆرا دەخوێنن و بەهۆى بڵاوبونەوەى پەتاى کۆرۆنا و ڕێکارەکانى تەندروستى و ڕاگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ، گەڕاونەتەوە هەرێمى کوردستان یاخود هێشتا لە دەرەوەى وڵاتن.

 

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە فەرمانێکى وەزاریدا بە ژمارە (٥٨٥٤) لە ڕێکەوتى (٢٠٢٠/٧/٧) بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تایبەت بەو خوێندکار/ قوتابیانەى لە دەرەوەى وڵات، بەکالۆریۆس و ماستەرو دکتۆرا دەخوێنن و بەهۆى بڵاوبونەوەى پەتاى کۆرۆنا و ڕێکارەکانى تەندروستى و ڕاگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ، گەڕاونەتەوە هەرێمى کوردستان یاخود هێشتا لە دەرەوەى وڵاتن چەند بڕیارێکى گرنگى دەرکرد.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان