ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە..دوای پەلامارەكەیان لە گوندی كوڵەجۆ، دژە تیرۆر و ئاسایش چەند تیرۆریستێكیان دەستگیر كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

هێزەكانی دژە تیرۆر و ئاسایشی گەرمیان و سلێمانی چەند كەسێكیان دەستگیر كرد كە دەستیان لە هێرشەكەی دوێنێی سنووری گەرمیاندا هەبووە.

میدیای فەڕمی یەكێتی بڵاویكردەوە، سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكردووە، هێزەكانی دژە تیرۆر و ئاسایشی گەرمیان و سلێمانی لەسنووری كوڵەجۆی زەند ئاباد چەند تیرۆریست و گومانلێكراوێكمان دەستگیركردووە كە دەستیان لە هێرشەكەدا هەبووە.
وتیشی”ئەو تیرۆریستانە دەستگیركراون كە بەو پەلامارە هەستاون و دەست بەسەر چەك و تەقەمەنی و شوێنەكانیشیاندا گیراوە”.

لە چەند شەوی ڕابردوو چەند تیرۆریستێك پەلاماری ناوچەی كوڵەجۆیان لە ناوچەی گەرمیان داو بەو هۆیەوە چوار شەهید و هەشت برینداری لێكەوتەوە.

کوردستان

ئەمڕۆ پەرلەمان خوێندنەوەی دووهەم بۆ پرۆژەیاسای تاپۆكردنی زەوییە بێتاپۆكان دەكات

خەڵک-ئارام سەردار
بڕیارە لەدانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۳ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۹ په‌ڕله‌مانی کوردستان
خوێندنەوەی دووەم دەكرێت بۆ پێشنیازی یاسای (بە خاوەنكردنی ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەركراوە لە سنووری شارەوانییەكان)، فڕاكسیۆنی پارتیش پێشنیاریەکانی خۆی لەسەر ئەو پێشنیازە یاسایە دەخاتەڕوو.
پێشه‌وا هه‌ورامی بڕیارده‌ری فراكسیۆنی پارتی له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێشنیازی یاسای (بە خاوەنكردنی ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەركراوە لە سنووری شارەوانییەكان)، پرۆژه‌یه‌كی گرینگە ‌ بۆ گه‌شه‌پێدان و ڕێكخستنی شاره‌كان ، دیاری كردنی زێده‌ڕۆییه‌كان.

دەشڵێت، میکانزمی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ دوای ده‌رچونیه‌وە دەبێت، بەڵام لێمان ڕوونە سەرجەم ئەو زەویانەی کەوا بەشێوەی زێده‌ڕۆ خانوویان لەسەر دروست كراون خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تن، بەپێی پێشنیازە یاساییەکە خەڵکەکە دەبن بەخاوەنی خانووی خۆیان و لەسەریان تاپۆ دەکرێت، ئامانجێکی تری پێشنیازە یاساییەکەش ڕێكخستنەوە و گه‌شه‌پێدانی شاره‌كان دەبێت بەشێوەیەک‌ داهاتی وەرگیراو بەپێی یاساکە کە دیاری كراوه‌ دەبێتە هۆی دابینکردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و شوێنانه‌، کە لەئێستادابەشێکی زۆری ئەو شوێنانە خزمەتگوزاریان نیە، بەتایبەت دروستکردنی ڕێگا و قووتابخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌ .

سەبارەت بەپێشنیارەکانیشیان وتی “داوامان کردووە کەس و کاری شەهیدان و برینداران و پەککەوتوانی شەڕ لە باج و ڕسووماتی ئەو یاسایە ببەخشرێن و لەهەمان کاتدا یاساکە كه‌مترین بارگرانی مادی له‌سه‌ر هاوڵاتیان دروست بكات و ڕەچاوی گوزەرانی هاوڵاتیان بکرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەقینەوەیەك لە قامشلۆ ڕوویدا

خەڵك –بەشی هەواڵ

كەمێك لەمەوبەر تەقینەوەیەك لە شاری قامشلۆ ڕوویدا.

بەپێی سەرچاوەكان، تەقینەوەیەك لە شاری قامشلۆ ڕوویداوە كە خۆكوژی بووە بەهۆی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە بووە.

تەقینەوەكە لە نێو بازاڕی شارەكە ڕوویداوە، بەڵام تاكو ئێستا هیچ ئامارێك لە بارەی زیانە گیانی و ماڵییەكانەوە بڵاونەكراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر یاسای تاپۆكردنی زەویی و خانووە بێتاپۆكان دەدرێت

 

خەڵک-ئارام سەردار
پەڕلەمانتارێکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، نابێ لەهەموو ئەو پڕۆژە یاسایانەی پەیوەندیان بەخەڵکی کوردستان هەیە بکەوینە ململانێ من کردم و ئەو نەیکرد، پێم وایە خزمەت بە خەڵکی کوردستان ناکات.

عەباس فەتاح، پەڕلەمانتاری یەکێتی لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئومێد دەکەین لەهەفتەی داهاتوو پڕۆژە یاسای تایبەت تاپۆکردنی زەوی بێ تاپۆکان و ئەوانەی زێدەڕۆییان لەسەر کراوە، دەنگی لەسەر بدرێت و ببێت بەیاسا، بۆیە هیوادارم هیچ لایەن وفڕاکسیۆنێک و پەڕلەمانتارێک خۆی نەکات بەخاوەنی، هەموو لایەکمان خاوەنی پڕۆژەکەین و بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستانە.

دەشڵێت، لەهەموو ئەو پڕۆژە یاسایانەی پەیوەندیان بەخەڵکی کوردستان هەیە بکەوینە ململانێ من کردم و ئەو نەیکرد، پێم وایە خزمەت بە خەڵکی کوردستان ناکات، ئومێد دەکەم گفتووگۆی باش لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە بکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان