تمەنی ئێرانی بەردەوامە لە داڕمان بەرامبەر بە دۆلار


ئەمڕۆ دوو شەممە، تمەنی ناوخۆی ئێران نزمترین ئاستی مێژوویی تۆمارکرد بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.

ئەو داتایانەی کە ماڵپەڕی (بۆنباست) لە ئینتەرنێت، كە داتای نوێ لە ناوەندەکانی ئاڵوگۆڕی ئێران کۆدەکاتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، نرخی تمەنی ناوخۆیی بۆ نزمترین ئاستی نوێ بەرامبەر بە دۆلار دابەزیوە و گەیشتۆتە ٥٠١ هەزار و ٣٠٠ ڕیاڵ (100 بە 5 ملیۆن و 13 هەزار تمەن).

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، تمەنی ئێرانی نزیکەی لەسەدا ٦٠ی بەهای خۆی لەدەستداوە.

لای خۆشیەوە، ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە بازاڕەكانی هەرێم نرخی تمەن بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە و 100 دۆلار بە 4 ملیۆن و 900 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەڤاڵ ئەبوبەكر بەرگری لە قەوارەی هەرێمی كوردستان دەكات
پێشت هەڤاڵ ئەبوبەكر بەرگری لە قەوارەی هەرێمی كوردستان دەكات
ئابوری عێراق و بازاڕی نەخینەیی پێی نایە قۆناغێکی نوێ
دواتر ئابوری عێراق و بازاڕی نەخینەیی پێی نایە قۆناغێکی نوێ
پەیوەندیدار