ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

حەلبوسی بۆ (خەڵك): تەنگژەكانی نێوان بەغدا و هەرێم ئاڵۆزتردەبن

خەڵك- ئیدریس جەبار
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی قەراری عیراقی پێیوایە، تائێستا تەنگژەكان لەنێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر نەوت و بودجە بە چارەسەرنەكراوی ماونەتەوە و گەر ڕەوشەكە بەمشێوەیەی ئێستا بڕوات، تەنگژەكانی نێوانيان ئاڵۆزتردەبن.

هەیبەت حەلبوسی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی قەراری عیراقی، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”لە پێنج شەممەی ڕابردوودا هەردوو وەزیری داراریی و نەوت بانگهێشتی پەرلەمان كران و پرسیارەكانی تایبەت بە ڕادەستنەكردنی 250 هەزار بەرمیلی هەرێمی كوردستان و ڕەوانەكردنی پشكی هەرێم لە بودجەدا لەلایەن وەزیری داراییەوە گفتوگۆیان لەسەركرا، دانیشتنەكەش چوار كاتژمێری خایەند كە تێیدا حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی لیژنەی دارایی و سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە ئامادەی بوون”.

بە وتەی حەلبوسی:”وەڵامەكانی وەزیری دارایی لەبارەی پرسیارەكانەوە بۆ هەموو لایەنە بەشداربووەكانی دانیشتنەكە قەناعەتپێكراو نەبوون، بەڵام بە پێی قسەی وەزی دارایی و وەزیری نەوت، لیژنەی هاوبەش لەنێوان هەرێم و بەغدا پێكهێنراوە، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا كارەكانیان تەواو دەكەن، بەو هیوایەی ببێتە مایەی یەكلاكردنەوە و كۆتایی هێنان بەو بابەتە”.

هەر لەو بارەیەوە هەیبەت حەلبوسی وتی:”وەزیری دارایی لەسەر ئەو ڕێچكەیە ڕێدەكات كە عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دیاریی دەكات، چونكە عەبدولمەهدی فەرمانی كردووە و گڵۆپی سەوزی بۆ وەزیری دارایی هەڵكردووە، تا پشكی هەرێم لە بودجەدا خەج بكات”.

بە بۆچوونی حەلبوسی”تەنگژەكان ڕوو لەوەن زیاتر ئاڵۆزببن، بەڵام بە بۆچوونی فوئاد حسێن وەزیری دارایی و سامر غەزبان وەزیری نەوت، لەڕێی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵەوە كۆتایی بەكێشەكان دێت، ئێمەش لای خۆمانەوە هیوادارین و هەوڵ دەدەین ئەو كێشانە چارەسەبكرێن”.

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، دوابەدوای وەرگرتنی پۆستەكەی و ڕاگەیاندنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵا لە 16ی تەمموزی 2019 سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی فیدڕاڵ گفتوگۆكانی بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەستپێكرد، هەر لەو پێناوەدا چاوەڕوان دەكرێت گەڕەكانی تری گفتوگۆكان لەماوەكانی داهاتوو لەنێوان هەرێم و بەغدا دەستپێبكەن.

جیهان

عیراق و فەڕەنسا جەخت لەسەر ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر سوریا دەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ دوو شەممە 14/10/2019 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا جەختی لە سەر ڕاگرتنی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر سوریا كردەوە.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەكاندا گفتوگۆی لەبارەوە كرا، ھاوكات جەختكرایەوە لە پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی عیراق و پەرەپێدانی ئەزموونی دیموكراسی، بە جۆریك كە داواكاری گەلی عیراق بەدی بێنێت.

سەبارەت بە دۆخی ناوچەكە هەردوو سەرۆك جەختیانكردەوە لە سەر ڕاگرتنی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر سوریا و دەستپێكردنی دیالۆگی بنیادنەرانە بۆ یەكلاكردنەوەی ئاڕاستەی سیاسی گشتگیر.

هەردوو سەرۆك نیگەرانی خۆیان نیشاندا لە بەرامبەر پێشهاتەكانی ناوچەكە و دۆخی مرۆیی و ناكۆكییەكانی سوریا، ھەروەھا جەختكرایەوە لە گرنگی ڕێگەنەدان بە گروپە تیرۆریستییەكان بۆ دەست پێكردنەوەی تاوانكاری دژ بە هاووڵاتیان لە عیراق و سوریادا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ژاپۆن بەشداری ئاوەدانكردنەوەی عیراق دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

د. بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/١٠/١٤ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە ناوفۆمی ھاشیمۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق.

لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی ڕۆڵی ژاپۆن كردەوە لە دووبارە ئاوەدانكردنەوە و بەشداری لە باشتركردنی دۆخی ئابووری و سەقامگیری لە عیراقدا.

ھەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆكرا لە بارەی چۆنیەتی بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و ژاپۆن، بەجۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەكانی نێوان ھەردوو گەلی دۆست بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح و پۆمپیۆ پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سەرۆك كۆماری عیراقەوە دەكات و گفتوگۆ لەسەر داگیركاری توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان دەكەن.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق، تاوتوێی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات و سەقامگیری عیراق و كاركردن لەسەر ئەو تەحەدیاتانەی عیراقی پێدا تێدەپەڕێت و مافی هاونیشتیمانیان و گەشەسەندنی ئەزموونی دیموكراسی عیراق كرد.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا هەردوولا داوای وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەكەیان كرد، كە ماوەی چەند ڕۆژێكە لە لایەن سوپای توركیاوە كراوەتەسەر ڕۆژئاوای كوردستان و بەوهۆیە بەدەیان هەزار خێزان ئاوارەبوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان