ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سیستانی: ڕۆژی 12ی ئاب یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانە

خەڵك – بەشی هەواڵ

عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق، ڕۆژی 12ی ئاب، كە دەكاتە دووشەمەی هەفتەی داهاتوو، وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریكرد.

 

بە پێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان ڕۆژی شەممە یەكەم ڕۆژی مانگی “زیلحجە”یە، بەو پێیەش 12ی ئاب یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت لای شیعەكان.

 

ئەم ڕاگەیەنراوەی نوسینگەی سیستانی لە كاتێكدایە، كە سعودیە ڕایدەگەیاندبوو، ئێوارەی رۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، هیلالی مانگی “زیلحیجە” لەلایەن ڕوانگەی زانكۆی (المجمعە)ی فەلەكی لە حۆتەی سەدیر بەدی كراوە.

ڕوانگە سعودیەكە دەڵێت”بەو پێیە، یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەكەوێتە 11ر ئاب كە ڕۆژی یەك شەممە دەكات”.

عێراق

مووچەی خانەنشینی سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق هەڵوەشایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دادگای تەمیزی عیراق مووچە خانەنشینی سەرۆك كۆماری پێشوی عیراقی ھەڵوەشاندنەوە.

بەپێی بڕیاری ژمارە (2097) كە لە 31-3-2019 لەلایەن دادگای تەمیزی عیراقەوە دەرچووە و لە میدیا عیراقیەكان بڵاوكراوەتەوە، مووچەی خانەنشنی (غازی عەجیل یاوەر) سەرۆك كۆماری پێشوی عیراق ھەڵوەشێنراوەتەوە.

بەپێی بڕیارەكەی دادگای تەمیز، سەرجەم ئەو مووچە و ئیمتیازانەی دراون لە دوای ساڵی 2003-وە هەڵدەوەشێنەوە و دەبێت مووچەی خانەنشینی بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی ساڵی 2014 بدرێت، بۆیە ئەو مووچەی خانەنشینییەی بە (4) ساڵ خزمەت دراوە تەواو نییە چونكە بەپێی یاساكە دەبێت 15 ساڵ خزمەت هەبێت بۆ خانەنشینی.

غازی عەجیل یاوەر، تەنیا 10 مانگ سەرۆك كۆماری عیراق بوو لە (1-6-2004) بۆ (7-4-2005)، مووچەی خانەنشینی مانگانەی بە پلەی تایبەت بۆ دیاری كرابوو بە بڕی 61 ملیۆن و 680 هەزار دینار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عادل عەبدولمەهدی پێنج بڕیاری لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، گۆڕانكاری لە سەر بنەمایی لێهاتووی لە حكومەتدا دەكەین گەنج دێنێنە پێشەوە و پڕۆژەى خزمەتگوزاری پێشكەش دەكەن و خەڵكی تێدا دەخەینە سەركار، دەشڵێت: “دۆسیەكانی گەندەڵی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا دەكەین، لێكۆلینەوە لە سامانی بەرپرسان و پارەكانیان دەكەین”.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردووە، دەستكاری مووچەی سەرجەم پلە تایبەتەكان دەكرێت و مووچەكانیان دەكرێت بە نیوە، بۆیە نابێت هیچ مووچەیەك لە 10 ملیۆن دینار زیاتر بێت، زیادەكەش بۆ چاودێری كۆمەڵایەتی خەرج دەكرێت .

ڕاشگەیاندووە، ئاستی مووچە دادەبەزێنرێت و دادگای ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پێكدەهێنین و دۆسیەكانی گەندەڵی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا دەكەین، لێكۆلینەوە لە سامانی بەرپرسان و پارەكانیان دەكەین.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، گۆڕانكاری لە بنەمای لێهاتوويی لە حكومەتدا دەكەین و گەنج دێنێنە پێشەوە و پڕۆژەى خزمەتگوزاری پێشكەش دەكەین و خەڵكی تێدا دەخەینە سەركار، مووچەیەك بۆ ئەوانەی لە ژێر هێڵی هەژاریەوەن،كە بڕەكەی لە 130 هەزار كەمتر نەبێـت دەبڕێتەوە.

ئاشكراشیكرد، سبەی چەند هەنگاوێكی بەپەلە لە چاكسازی و گۆڕانكاری دوور لە پشكپشكێنە بۆ ڕای گشتی دەخەینەڕوو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق جەخت لە داوای خۆپیشاندەران دەكەنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەگەڵ ئامادەكارییەكان بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی لە عیراق سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق كۆدەبنەوە و جەخت لە پاراستنی خۆپیشاندەران و جێبەجێكردنی داوا ڕەواكانیان كرایەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عییراق، لە سەر بانگھێشتی د.بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/١٠/٢٣ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران عادل عەبدولمەھدی و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی و سەرۆكی ئەنجوومەنی دادگای باڵا فایەق زیدان كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی ڕەوشی سیاسی و ئەمنی وڵات كرا، ھاوكات جەختكرایەوە لە گرنگی جێبەجێكردنی داوا ڕەواكانی خۆپیشاندەران لە ماوەیەكی دیاریكراودا، كە خۆی لە چاكسازی و بنەبڕكردنی گەندەڵی دەبینێتەوە.

ھاوكات دووپاتكرایەوە لە فەراھەمكردنی پاراستنی خۆپیشاندانی ھێمنانە و ئازادی ڕادەربڕین، كە بەپێی دەستوور ڕێگە پێداراوە، ھەروەھا تەئكیدیش لە پاراستنی ئاسایش و موڵكی گشتی و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی كرایەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان