ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

6 ملیۆن و 700 هەزار هاووڵاتی عیراق پێویستیان بە هاوكارییە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی كیری نێودەوڵەتی بۆ هاوكاری پەنابەران و هەژاران ڕایگەیاند، 6 ملیۆن و 700 هەزار هاووڵاتی عیراق پێویستیان بە هاوكاری مرۆڤایەتی هەیە.

ڕێكخراوەكە لە دواین ڕاپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بەوەكردووە، ملیۆنێك و 800 هەزار ئاوارە لە هەرێمی كوردستاندان و پێویستیان بە هاوكارییە و بەگشتی 6 ملیۆن و 700 هەزار هاووڵاتی عیراق پێویستیان بە هاوكاری هەیە.

ڕێكخراوەكە ئەوەیشی وتووە، كە مانگی ڕابردوو بەهۆی هێرشێكی چەكدارانی داعشەوە لە شەنگال، بەشێكی دیكەی ئێزیدییەكان ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردەوە و ئاوارەبوونەوە.

عێراق

بەندەری ئومقەسر داخرا و لە چەند شارێكیش پشوو ڕاگەیەندرا

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ خۆپیشاندانەكان لە بەغدا و نەجەف و بەسرە و چەند شارێكی دیكە دەستیپێكردەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەكانی عیراق، لە بەغدا خۆپیشاندەران جارێكی دیكە چوونەوە گۆڕەپانی خەلانی و پردی سنك و كۆنترۆڵیانكردنەوە.

هاوكات لە پارێزگای بەسرە خۆپیشاندەران دەروازەی ئومقەسریان داخستەوە و ڕێیان نەدا بارهەڵگرەكان بچنە نێو بەندەرەكەوە.

لەلایەكی دیكەوە لە چەند پارێزگایەكی باشووری عیراق پشووی فەڕمی ڕاگەیەندرا بۆ ڕێگریكردن لە ڕاگەیاندنی مانگرتنی سەرتاسەری لەلایەن فەرمانبەرانەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەندیكای نەوت و غاز مانگرتنی ڕاگەیاند

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەندیكای نەوت و غازی عیراق مانگرتنی سەرتاسەری ڕاگەیاند.

جەعفەر جەواد سەرۆكی سەندیكای نەوت و غازی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، فەرمانبەر و كارمەندەكانیان بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەكان ناچنە سەر كارەكانیان.

ڕاشیگەیاندووە ئەوانیش داوای جێبەجێكردنی داواكاری هاووڵاتیان و خۆپیشاندەران و چاكسازی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“سیستمی حكومڕانی عیراق شكستی هێناوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، گەندەڵی لە لوتكەدایە و سیستمی حكومڕانی عیراق شكستی هێناوە.

عزەت شابەندەر ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، سیستمی حكومڕانی عیراق شكستی هێناوە و گەندەڵی لە لوتكەدایە و ئەوە ڕاستییە پێویستی بە سەلماندن نییە.

شابەندەر ئاماژەی بەوەشداوە،”پێویستە چیتر كات نەكوژین و خۆپیشاندەران خۆیان ڕێكبخەنەوە لە یەكخستنی داواكارییەكانیان و ئەو لایەنە دیاری بكەن كە داواكارییەكانیان وەك خۆی دەگەیەنێت”.

عزەت شابەندەر ئەوەشیخستووەتەڕوو،”گرنگە خۆپیشاندەران ڕێگە لە دەستتێوەردان لە خۆپیشاندانەكان بگرن، هەروەها خۆپیشاندانەكان بەشێوەیەكی ئاشتییانە درێژە پێبدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان