ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لەڕوداوێكی‌ هاتوچۆدا دوو شۆفێری‌ ماتۆڕسكیڵ گیانیان لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

شەوی‌ رابردوو لەگەرەكی‌ كەنەسورەی‌ شاری‌ سلێمانی‌، لەئەنجامی‌ پێكدادانی‌ نێوان ئوتومبیلێك‌ و دوو ماتۆڕسكیڵ، هەردو شۆفێری‌ ماتۆڕسكیڵەكان گیانیان لەدەستدا.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی”پاش گەیشتنی‌ هێزەكانی‌ پۆلیس بۆ شوێنی‌ ڕوداوەكە، كەشف‌ و هێڵكاریی بۆ شوێنی‌ ڕوداوەكە ئەنجامدراو لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكرد. هەروەها تەرمی‌ هەردو قوربانییەكە بەناوەكانی‌ (یـ، ع، م) تەمەن 17 ساڵ‌و (ر، ع، م) تەمەن 18 ساڵ ڕەوانەی‌ پزیشكی‌ دادوەری‌ شاری‌ سلێمانی‌ كران.”

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”هاوكات شۆفێری‌ ئوتومبیلەكە بەناوی‌ (م، م، ص) تەمەن 30 ساڵ لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسەوە دەستگیركراو لەئێستادا بەبڕیاری‌ دادوەر ڕاگیراوەو لەلایەن بنكەی‌ پۆلیسی‌ چوارچراوە پەڕاوی‌ لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.”

کوردستان

هاتووچۆی سۆران بۆ ماوەی یەك هەفتە دەوام و مامەڵە ڕادەگرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە سبەینێوە بۆ ماوەی یەك هەفتە دەوام ڕادەگرێت.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێكدا داوای لە هاووڵاتییان كرد لە سبەینێوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان نەكەن بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان، هۆكارەكەشی بۆ گواستنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكە بۆ بینای نوێ گەڕاندەوە.

دەقی راگەیەندراوکە:
ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەینەوە کە لە بەیانی رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ / ٧ / ٢٠٢٠ تاکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی ١٩/ ٧ / ٢٠٢٠ بە هیچ شێوەیەک سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران نەکەن چونکە بۆ ماوەی یەک هەفتە رایکردنی مامەلەی سەرجەم هاووڵاتییان لە بەرێوەبەرایەتیەکەمان رادەگیرێت بە هۆی گواستنەوەی بارەگای بەرێوەبەرایەتیەکەمان بۆ باڵەخانەی (بینای) نوێی، وەک دەرکردن و نوێکردنەوەی مۆڵەت ، پشکنینی ئۆتومبێل ، هتد… ، بۆیە داوا لەو هاووڵاتییانە دەکەین کە کاری مامەڵەی نوێکردنەوە و دەرهێنانی مۆڵەت ، پشکنینی ئۆتۆمبێل ، تاقیکردنەوەی میکانیک ـ تورای رەمپە ، گەراج ، ناوشار ـ خولی وانەگوتنەوەی مۆڵەت یان هەر مامەڵەیەکی تریان لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بە سەرجەم بەش و هۆبەکان هەیە لە بەیانی رۆژی یەکشەممە ١٢ / ٧/ ۲۰۲۰ تاکورۆژی یەکشەممەی داهاتوو ١٩ / ٧ / ۲۰۲۰ بەڕێکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان رادەگیرێت بە هەموو شێوەیەک بۆیە لەماوەی دیارکراو سەردانی بەرێوەبەرایەتیەکەمان نەکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لە گەرمیان گیانی لە دەست دا

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ شەممە، تووشبوویەكی پەتای كۆرۆنا لە گەرمیان گیانی لە دەست دا.

ئەو هاووڵاتییە ئەفسەر بوو لە پۆلیسی نەوت و گازی گەرمیان و تەمەنی 40 ساڵە.

لە ماوەی 12 كاتژمێری ڕابردوودا ئەمە سێیەم حاڵەتی مردنی تووشبووانی كۆرۆنایە كە لە گەرمیان تۆمار كرابێت.

شەویش ڕابردووش دوو تووشبوو كە تەمەنیان 40 و 50 ساڵ بوو، لە گەرمیان گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆش قایمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق گیانلەدەستدانی تووشبوویەكی كۆرۆنای ڕاگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ژووری ئۆپەراسیۆنی گەرمیان شەش بڕیاری دەركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیدارەی گەرمیان بڕیاری دا لە سبەینێوە بە لەبەرچاوگرتنی ڕێكارە تەندروستییەكان، دەوامی فەرمانگە و دامودەزگا حكومییەكان دەستپێبكاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان كۆبووەوە و ئەم شەش بڕیاری دەربارەی ڕێخستنەوەی دەوام و كردنەوەی بازاڕەكان لە دۆخی كۆرۆنادا دەركرد :

1-ده‌وامی فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ سبه‌ینێ (12/7/2020) وه‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی خۆپارێزی و شێوازی ته‌ناوبی ده‌وام به‌ڕێژه‌ی 30% ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات و هه‌فتانه‌ له‌ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ تا چوارشه‌ممه‌ ده‌وام ده‌كرێت، هه‌ر هاوڵاتیه‌كیش كه‌ سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كان ده‌كات رێكاری خۆپارێزی نه‌گرێته‌به‌ر مامه‌ڵه‌كه‌ی راییناكرێت.

2-كردنه‌وه‌ی بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان و ماركێت و كافتریا و چێشتخانه‌ و چایخانه‌ و هۆڵه‌كانی له‌شجوانی و مه‌له‌وانگه‌ و سه‌رجه‌م شوێنی كاره‌كان، به‌ گرتنه‌به‌ری رێكاری توندی خۆپارێزی، هه‌ر شوێنێكیش خۆپارێزی نه‌كات داده‌خرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی و قایمقامیه‌ته‌كان چاودێری ورد ده‌كه‌ن.

3-مزگه‌وت و شوێنه‌ ئاینییه‌كان و پرسه‌ و هۆڵ و جێگای بۆنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ داخراوه‌یی ده‌مێننه‌وه‌.

4-هاتوچۆی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران له‌ نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگاكانی عێراق و مه‌رزی په‌روێزخان، به‌ داخراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌.

5-ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌درێت به‌ قایمقامه‌كان به‌ له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی سنوری یه‌كه‌ی ئیدارییان بڕیاری زیاتر ده‌ربكه‌ن.

6-ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان داوا له‌ هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی سنوره‌كه‌ ده‌كات بارودۆخی مه‌ترسیداری گه‌رمیان له‌به‌رچاوبگرن و خۆپارێزی بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و هاوڵاتیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان