ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

هەرێم و توركیا و عیراق گەیشتنە ڕێككەوتن بۆ دروستكردنی سێ‌ بەنداوی گەورە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و كۆگاكانی ئاوی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، دوێنێ لە شاری بەغدا كۆبوونەوەیەكی سێقوڵی لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و وڵاتی توركیا لەسەر بابەتی دروستكردنی بەنداو لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە چووە و هەرسێ لایەن گەیشتوونەتە رێككەوتن.

ئەكرەم مەحمەد، ڕایگەیاند، دوێنێ لە شاری بەغدا كۆبوونەوەیەك لە نێوان ئێمە و وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق و نوێنەری رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ كاروباری ئاو و بەنداوەكان بەڕێوە چوو و، تێیدا باس لە دروستكردنی سێ بەنداو كرا بۆ هەرێمی كوردستان.

وتیشی”هەردوولا لە ڕووی هونەرییەوە ڕەزامەند بوونە كە ئەم بەنداوانە لە هەرێمی كوردستان دروست بكرێن، ئەوەی ماوەتەوە لایەنی ئەمنییە، بۆ ئەمەش وەفدێكی وەزارەتی بەرگریی عێراق دێنە هەرێمی كوردستان و رووپێوێكی شوێنەكە دەكەن لە ڕووی ئەمنییەوە، پاش ئەمەش ئەگەر هیچ گرفتێك نەبوو، ئەوا دەست بە دروستكردنی بەنداوەكان دەكەین”.

ژینگە

تەوژمێكی گەرما بەڕێوەیە

خەڵك-بەشی هەواڵ
كەشناسێك پێیوایە، تەوژمێكی گەرمی لەگەڵ كەشێكی شێدار لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕوو لە عیراق بكات.

سادق عەتیە، كەشناسی عیراقی لە نوسینێكیدا كە لە پەیجی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردووەتەوە ڕایگەیاندووە”لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بەشێوەیەكی پلەبەندی پلەی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات، بەدیاریكراویش لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، بەجۆرێك كاریگەریی هەوای سارد قەتیس دەبێت و هاوشان دەبێت لەگەڵ بەرزەهەوایەكی ناوچەیی و دەبێتە مایەی ئەوەی لە شەودا كەشێكی مامناوەند و لە ڕۆژدا گەرم بێت، پلەی گەرماش لە دەوروبەری (4-5) پلەی سەدی، بەراورد بەكاتی ئاسایی، بەرزدەبێتەوە”.

بە وتەی سادق عەتیە”لەگەڵ سەرەتای هەفتەی داهاتوو، ئاراستەی با گۆڕانكاریی بە سەردادێت لە زۆربەی شارەكانی وڵات،  لە زۆربەی كاتەكانيشدا هێوربوونەوە بەخۆوە دەبینێت، ئەمەش وادەكات زیاتر هەست بە گەرما بكەین”.

ئەو كەشناسە عیراقیە، ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ئاستی شێداریش دەكات لە شارەكانی باشوور (بەسرە و میسان و زیقار)، بەجۆرێك كەشوهەوا لە ڕۆژگاردا تێكدەچێت لەو شارانەدا و گۆڕانكاریش لە ئاراستەی بادا دروست دەكات كە بۆ ماوەی هەفتەیەك، یان زیاتر درێژە دەكێشێت، ئەمەش وەك پێشبینییەكی سەرەتایی كە پشتى بە جوڵەی سیستمی گوشارە كاریگەرەكان بەستووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لەسەر بیرلێدان 3 هاووڵاتی دەستگیر كران

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دڵسۆزی و خەمخۆری مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان لەكاتی كوژانەوەی ئاگر لە سنورەكان بەردەوامە لە پێناو پارێزگاریكردن لە سروشت و ژینگەی كوردستان بەو هۆكارە لە پێنجوێن (100) دۆنم پووش و پاوان سووتان و دەشڵێت: ” 3 هاووڵاتی لەسەر بیرلێدان ڕووبەڕی یاسا كرانەوە”.

عەمید هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئاگریكی بەرفراوان لە گوندی هەرگێنەی سەر بە شارۆچكەی پێنجوێن كەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن بەهاوكاری لەگەڵ ڕیكخراوی ملەكەوە و خاڵی باشماخ گەیشتە شوێنی ڕووداوەكە و توانرا لەماوەیەكی كەمدا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.

ئاشكراشی كرد، زیانی ئاگرەكە سووتانی (100) دۆنم پووش و پاوان بووە و هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە نادیارە و لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە .

ئاشكراشی كردووە، لە ئەنجامی دەرچوونێكی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزور لە پێناو پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و ڕێگریكردن لەدیاردەی بیرلێدان توانیان (3) هاووڵاتی دەستگیر بكەن، كە سەرقاڵی هەڵكەندنی بیر بوون بە شێوەیەكی نایاسایی و دەستیش گیرا بەسەرجیهازێكی بیرلێداندا .

جەختیشی كردەوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوە و ڕادەستی دادوەر كرا بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

عەمید هێمن پەیامی بۆ هاووڵاتیان ئەوەیە، “با بەهەموومان ژینگەی و سروشتی كوردستان بپارێزین بەتایبەتی لەم وەرزەدا هاووڵاتیان ڕوو دەكەنە دەشت و چیاكان و زۆر دڵنیابن لە پاشماوەی ئاگر و پشكۆ لە دوای خۆیان بەجێ نەهێڵن بۆ ئەوەی كارەساتی گەورە ڕوونەدات” .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە قەزای پێنجوێن (100) دۆنم پوش و پاوان سووتان

خەڵك- بەشی هەواڵ

بە هۆكارێكی نادیار ئاگرێكی بەرفراوان لە گوندی هەرگێنەی سەر بە قەزای پێنجوێن كەوتەوە و بەهۆیەوە100 دۆنم پوش و پاوان سوتان.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەست بەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانراوە بە هاوكاری ڕێكخراوی ملەكەوە و خاڵی باشماخ ئاگرەكە كونترۆڵ بكرێت.

سەبارەت بە زیانەكانیش نوسراوە”زیانی ئاگرەكە (100) دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتاون”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان