ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی دارایی بەشی ڕاگەیاندنی سەرجەم پەروەردەكانی هەڵوەشاندەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە هەیكەلەی بەڕێوەبەرایەتیەكانی پەروەردە بە گشتی و پەروەردەی شارۆچەكەكانەوە كراوەتەوە و دەشڵێت،”حكومەت بانگەشەی بە ئەلكترۆنی كردنی دامەزراوەكانی دەكات كەچی لەم هەیكەلە نوێیەدا بەشی (IT) ی و ڕاگەیاندنی تێدا نیە”.
ماوەی چەند ڕۆژێكە وەزارەتی پەروەردە هەیكەلەی نوێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە و بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارۆچەكەكانی ڕەوانەی پەروەردەكان كردووە و گۆڕانكاریەكی زۆری تێدا كراوە، بە ئامانجی گێرانەوەی پارە بۆ حكومەت، كەمكردنەوەی خەرجیەكان .

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، وەزارەتی دارایی و پەروەردە بە هەماهەنگی هەیكەلەی نوێیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی و پەروەردەی شارۆچكەكان دارشۆتەوە، بەڵام بەجۆرێكە كەموكورتی تێدا بەدی دەكرێت، دەستكاری زۆر شتكراوە و بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان كە بڕبڕەیەكی پەروەردەیە بۆ نزیكبوونەوەیە لە شتەكان هەمووی لابراوە كراوەتە هۆبەیەكی بچوك و ڕاگەیاندنی پەروەردەی شارۆچكەكان هەڵوەشاندۆتەوە.

ڕاشیگەیاند، بەشی باخچەكان لەتەواوی بەڕێوەبەرایەتیەكان نەماوە و هەندێك بەشی دیكە نەماوە یان بچوكراوەتەوە خراوەتە ناو هۆبەیەكی دیكەوە، كە ئەمەش كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر بەرەوپێشچوونی ئیشوكارەكان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە هەیكەلە نوێیەكەدا ئەوەی جێگای سەرنجە حكومەت لە ئێستادا بانگەشە بۆ بە ئەلكترۆنی كردنی دامودەزگاكانی دەكات، كە چی بەشی ( IT) لابراوە بچوككراوەتەوە و خراوەتە ناو هۆبەی پلانەوە .

ئەمە لەكاتێكدایە ، بۆ ئەمساڵی خوێندن لە كۆی 7هەزار خوێندنگە 4 هەزاریان بە شێوەی ئەلكترۆنی و( ئۆنلاین ) پێكەوە بەستراونەتەوە، بڕیارە ساڵی داهاتووش 3 هەزارەكەی دیكەش بەئەلكترۆنی بكرێن.

کوردستان

بەهۆی بەفر چەند رێگایەك لە باڵەكایەتی و پشدەر داخران

خەڵک- نزارمستەفا
لەشەوی ڕابردوەوە شەپولێکی بەفربارینی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان گرتۆتەوەو تاکو ئێساش بەردەوامە.

بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەوەش چەند ڕێگا گیراون کە هەریه کە لە ڕێگای سیدەکان -حاجی ئۆمەران-مێرگەسۆر-ڕانیە و پشدەر، باڵەكایەتی داخراون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پێمان گەیشتوە تاوەکو ئێستا لەقەزای مێرگەسۆر 50سم سیدەکان نزیکەی 30سم حاجی ئۆمەران 46سم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا دروست نییە

خەڵك- بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە، بەبێ‌ لەبەرچاوگرتنی بۆچونی پێكهاتەكانی كورد و سوننە دروست نەبوو.

لە دیدارێكدا لە پەراوێزی كۆڕبەندی داڤۆس، بارزانی باسی لەوەكردووە، لە ساڵی 2014 دا، چەكدارانی داعش لە فڕۆكەخانەی بەغدا نزیكبوونەوە، بۆیە عیراق داوای هاوكاری لە ئەمریكا كرد.

وتیشی”هێزەكانی ئەمریكا بۆ هاوكاری و مەشقپێكردنی سوپای عیراق و هێزە چەكدارەكان، لە نێویاندا پێشمەرگە هاتنەوە بۆ عیراق و لەسەر بڕیاری عیراق بوو”.

سەرۆكی هەرێم هەر لە قسەكانیدا پێیوابوو، بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا واقیعی و ڕاست نییە، چونكە گوزارشت لە بوچونی هەموو خەڵكی عیراق ناكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئایدن مەعروف لەگەڵ نوێنەرانی ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی پێكھاتەكاندا كۆبوەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لەگەڵ نوێنەری ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستاندا كۆبوەوە و باسیان لە كار و چالاكییەكانی ڕێكخراوەكان كرد و وەزیری هەرێمیش پشتیوانی خۆی بۆ كارەكانیان دووپاتكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە، باس لەوەكراوە لە كۆبونەوەكەدا تیشك خراوەتەسەر دوا پێشھاتەكان و كارو چالاكی ڕێكخراوە جەماوەرییەكان.

هەروەها نوسراوە” وەزیری ھەرێم پشتگیری و پشتیوانی خۆی دووپات كردەوە ، لەلای خۆشیانەوە نوێنەرانی ڕێكخراوە جەماوەریەكان پیرۆزباییان بەبۆنەی دەست بەكاربونیان بۆ خواست و چەند پێشنیار و داواكاریەكیان خستەڕوو”.

ئایدن مەعروف، لە دوای دەستبەكاربوونی لە پۆستی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لەگەڵ نوێنەری زۆربەی پێكهاتە، نەتەوە و ئاین و ئاینزا جۆراوجۆرەكاندا كۆبوونەوەی كردووە و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا بڕیارە سەردانی سلێمانی و هەڵەبجە بكات بۆ هەمان مەبەست.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان