ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

لە سعودیە بەدوای مانگدا دەگەڕێن


خەڵك- بەشی هەواڵ
شانشینی عەرەبی سعودیە، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەدوای هیلالی مانگی زیلحەجەدا دەگەڕێت، تا یەكەم ڕۆژی مانگی حەج و وادەی جەژنی قوربان دیاریی بكات.

دادگای باڵای سعودیە لە بەیاننامەیەكدا داوای لە هەموو مسوڵمانان كردووە، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە هەموو ناوچەكانی شانشینی عەرەبی سعودیە، بەشوێن هیلالی مانگی زیلحەجەدا بگەڕێن.

بەپێی بەیاننامەكە”تكايان هەیە هەركەسێك بە چاوی ئاسایی یان لەڕێی دووربینەوە هیلالی بەدی كرد، نزیكترین دادگا لەخۆیەوە ئاگاداربكات، و شایەتی خۆی تۆماربكات، یان پەیوەندی بە نزیكترین سەنتەرەوە بكات بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن تا بگاتە نزیكترین دادگا”.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر پەیمانگەی نەتەوەیی بۆ توێژینەوەی فەلەكی و جیۆفیزیایی لە قاهیرە ڕایگەیاندبوو، بەپێی حیساباتی فەلەكی كە لەلایەن زانایانی پەیمانگەكەوە ئەنجامدراوە، یەكەم ڕۆژی مانگی زیلحەجە سبەینێ‌ هەینی دەبێًت كە دەكاتە 2ی ئاب.

بەپێی لێكدانەوەكانی پەیمانگەكە، یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانیپیرۆز، ڕۆژی یەك شەممە 11ی ئەم مانگە دەبێت.

جیهان

بەهۆى کۆرۆناوە لە ئەڵمانیا تائێستا 541 کەس گیانیان لەدەستداوە


خەڵک- بەشى هەواڵ

بەهۆى کۆرۆناوە تائێستا لە ئەڵمانیا 541 کەس گیانیان لەدەستداوە و 9211 کەسیش چاکبوونەتەوە.

میدیاکان بڵاویانکردەوە، تائێستا 62 هەزار و 435 کەس توشى کۆرۆنا بوون و زۆربەیان لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەر وەردەگرن.

ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانەى کە سەربارى ئەوەى ژمارەیەکى زۆر لە هاووڵاتیانیان توشى ڤایرۆسەکە بوون، بەڵام ژمارەکى کەمیان بەهۆى ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وەزیرێكی ئەڵمانی بە هۆی كاریگەرییەكانی كۆرۆنا لەسەر ئابووری وڵاتەكەی، خۆی كوشت


خەڵك – بەشی هەواڵ
تۆماس شیفەر وەزیری دارایی هەرێمی هسنی ئەڵمانیا بە هۆی كاریگەرییە نەرێنییەكانی كۆرۆنا لەسەر ئابووری وڵاتەكەی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

میدیای ئەڵمانیا بڵاویكردەوە، شیفەر نامەیەكی لە دوایخۆی بەجێهێشتووە و تێیدا نیگەرانی خۆی دەربارەی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لێكەوتە ئابوورییەكانی خستووەتەڕوو.

داواكاری گشتی و پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایانگەیاند بەڵگەكان ئاماژەن بۆ ئەوەی شیفەری 54 ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

میدیای ئەڵمانیاش بڵاویكردەوە، تەرمی وەزیرەكە لەسەر هێڵێكی شەمەندەفەری شاری فیسبادن پایتەختی هەرێمی هیسن دۆزراوەتەوە كە دەكەوێتە باشووری رۆژئاوای ئەڵمانیاوە.

بە پێی ئامارەكان، تاكو بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە 62,435 كەس لە ئەڵمانیا تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 541یان گیانیان لەدەست داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ: پێشبینی دەكرێت 2.2 ملیۆن ئەمریكی بە هۆی كۆرۆناوە گیان لەدەست بدەن


خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دا لە ئەگەری مردنی زیاتر لە دوو ملیۆن كەس ئەگەرهاتوو ئیدارەی وڵاتەكەی ڕێوشوێن بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەگرێتەبەر.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند بە پێی هەندێك پێشبینی، ئەگەر هەیە ژمارەی ئەوانەی بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەمرن بگاتە دوو ملیۆن و 200 هەزار كەس، بۆیە پێی وابوو مردنی 100 هەزار تاكو 200 هەزار كەس بە ڤایرۆسەكە ئامارێکی”باش” بێت.

سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشی خستەڕوو كە 50 هەزار ئامێری دیاریكردنی تووشبووانی كۆرۆنا دابیندەكەن و بەردەوامیشن لە كاركردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسەكە.

ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهاندا بووەتە یەكەم وڵات لە ڕووی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا و تا بە یانی ئەمڕۆ دوو شەممە، 142,735 هەزار كەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسەكە بوون و 2 هەزار و 488 كەسیش گیانیان لەدەست داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان