ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

یاری جەنگی Gunpla Warfare بۆ مۆبایلەکانتان دابەزێنن

خەڵک

مانگی پێشوو کۆمپانیای باندی نامکۆ یاری Gundam Battle ی بۆ سیستەمی ئەندرۆید ڕاگەیاند هەروەها ئێستا کۆمپانیاکە یارییەکەشی بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەردەست خستز

یاری جەنگی گۆندام یارییەکی ئەکشن و کوشتارە و بەشێوەیەکی خۆڕایی بەردەستە بۆ داگرتن، و یارییەکە دەتوانرێت بەشێوازی سێ دووری کۆنتڕۆڵ بکرێت.

کارەکتەری گۆندام کە ناسراوە بە گەنپالا ڕوبەروی گەنپالاکانی دیکە دەبێـتەوە و جەنگیان لەگەڵدا دەکات، و تۆش دەتوانیت بە توانای خۆت ڕووبەروویان ببیتەوە و لەناویان ببەیت.

Gunpla Warfare

داگرتنی یارییەکە بە خۆڕاییە و لە ناو یارییەکەدا پڕۆسەی کڕین بەردەستە و دەتوانیت کڕین ئەنجام بدەیت.

بۆ داگرتنی یارییەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید کرتە لێرە بکە.
بۆ داگرتنی یارییەکە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس کرتە لێرە بکە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

باشترین ٥ بەرنامەکانی دەستکاریکردنی وێنەکان فۆتۆشۆپیشی تێدایە!

خەڵک-

بەرنامەکانی دەستکاریکردنی وێنە گرنگن هەمیشە لەسەر مۆبایلەکانمان جێگیربن، و ئەمانەی خوارەوەش کۆمەڵێک ئەپی نایابن کە دەتوانن تاقیان بکەنەوە و دەستکاری وێنەکانتانی پێ بکەن.

بۆ بڕینی پشتی وێنەکان و دانانی وێنەکان لەسەر وێنەیەکی دیکە بە شێوازێکی جوان.

بۆ داگرتنی ئەپی Background Eraser کرتە لێرە بکەن.


بەرنامەیەکی گونجاو و باشە بۆ درووستکردنی باکگراوند بۆ وێنەکانتان بە شێوازێکی جوان و جیاکردنەوەی کەسەکە یاخوود شتەکە لە وێنەی پشتەوەی و دانانی باکگراوند بۆی.

بۆ داگرتنی ئەپی Background Eraser and Remover کرتە لێرە بکەن.


بۆ بڕینی پشتەوەی وێنەی کەسێک یاخوود شتێک و خستنە سەر وێنەیەکی دیکە و تەڵخکردنی پشتەوەی و پێدانی کاریگەری جوان تاوەکوو وێنەکە زیاتر تێکەڵ ببێت.

بۆ داگرتنی ئەپی PhotoLayers〜Superimpose, Eraser کرتە لێرە بکەن.


باشترین ئەپی دەستکاریکردنی وێنەکان لە کۆمپیوتەردا فۆتۆشۆپە بۆ ئەندرۆیدیش بەردەستە و دەتوانن دایبگرن.

بۆ داگرتنی ئەپی Adobe Photoshop Express کرتە لێرە بکەن.


بۆ بڕینی وێنەکان بە شێوازێکی جوان و دانانی لەسەر وێنەی دیکەی دڵخوازی خۆت بە قەڵەمێکی دەستی.

بۆ داگرتنی ئەپی Image Cutter کرتە لێرە بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

نوێترین زانیارییەکان لەسەر مۆبایلی هواوی P40 Pro ئاشکرا کران

خەڵک-
لە ساڵی نوێدا هواوی هەنگاو دەنێت بۆ ئاشکراکردنی دوو مۆبایلی نوێی یاخوود زنجیرەیەک مۆبایلی P40 و P40 Pro هەروەها بەردەوام زانیاری و دزەپێکراو و پێشبینیکراو بڵاودەکرێنەوە.

پێشبینیدەکرێت مۆبایلەکان خاوەنی شێوەیەکی گەورەی کامێرای دەرپەڕیووبن، و دووگمەکانیشی لای ڕاستەوە بن، و قەبارەی P40 Pro شاشەکەی بە کوالێتی فوول ئیچ دی پڵەس و 2K بێت بە قەبارەی 6.57 ئینج لە جۆری WF AMOLED و HDR.

هەروەها تێکڕای نوێبوونەوەی شاشەی مۆبایلەکە 120 هێرتز دەبێت و دوو کامێرای چەقێنراو لە نێو شاشەکەدا تاوەکوو وێنەکان بە جوانی بچرکێنێت.

هەروەها پێشبینی دەکرێت هەڵگری پڕۆسێسەری کیرین 990 ئێس ئۆ سی بێت بە پشتگیری نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت.

باتری مۆبایلەکەش پێشبینی دەکرێت 5500 میلی ئەمپێر بێت لە جۆرێک کە یەکەکانی Li-ion ـە، و بە پشتگیریکردنی بارگاویکەرەوەی خێرای 50 واتی، هەر چی کامێراکەیەتی پێشبینی دەکرێت ٦٤ مێگاپێکسڵ بێت کە هەستەوەرەکەی لەلایەن سامسۆنگەوە پەرە پێدەدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆتای هاتنی Windows 10 ی مۆبایلیش ڕاگەیەنرا پاش ویندۆز ٧

خەڵک-

ویندۆز لەسەر مۆبایلەکان بەتەواوی مرد جارێکی دیکە، دوێنێ ڕۆژی کۆتایی بوو بۆ پشتگیری ئەو مۆبایلانەی کار بە ویندۆز ١٠ دەکەن، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت وەشانی پاراستنیان پێناگات لەمەودوا و پشتگیری خۆڕاییش نایان گرێتەوە.

تەنها ئەپەکانی ئۆفیس پشتگیرییان بەردەوام دەبێت هەتاوەکوو ١٢ ی ١ ی ساڵی ٢٠٢١ واتە ۆرد و ئێکسڵ و پاوەرپۆینت و وەن نۆت “پاچ” و نوێکارییان پێدەگات.

هەروەها مایکرۆسۆفت ڕێنمایی بەکارهێنەران دەکات بەکارهێنانەکانیان بگوازنەوە بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، و ئەپەکانی ئۆفیس لەسەر ئەم مۆبایلانە بەکاربهێنن.

Saying goodbye to Windows 10 Mobile: Microsoft ends support for its mobile OS

جێی ئاماژەیە ویندۆز ١٠ بۆ مۆبایلەکان لە ٢٠١٥ دا وەگەڕخرا، بۆ مۆبایلەکانی Lumia 950, 950 XL و 550 هەروەها نوێکاری دەنێردرا بۆ ژمارەیەکی زۆر لە مۆبایلەکانی مایکرۆسۆفت.

لە پاش سەرنەکەوتنی پڕۆژەکە ئەپستۆری Windows 10 Mobile وادیارە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ کارناکات و لەوانەیە هەتاوەکوو کۆتا ڕۆژەکانی پشتگیری بۆ ئەپەکانی ئۆفیس کاربکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان