ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كەسێك لەسنوری‌ چەمچەماڵ براكەیەكی خۆی كوشت

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە سنوری قەزای چەمچەماڵ كەسێك برایەكی خۆی كوشت و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی نوسیویەتی” تۆمەتبار (ژ، ئـ، ع) تەمەن ٢٢ساڵبەچەكی‌كڵاشینكۆفتەقەی‌لەبرایەكی‌خۆی‌كردبەناوی‌ (م، ئ، ع) تەمەن ٣٥ساڵ‌،بەوهۆیەوەگیانی‌لەدەستدا.”

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

لەسنوری‌ قەزای‌ چەمچەماڵ برایەك، براكەی‌ خۆی‌ كوشت‌و پاش تێپەڕبونی‌ چەند كاتژمێریك بەسەر ڕوداوەكە، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ قەرەناو بكوژەكەیان دەستگیركرد.

تۆمەتبار (ژ، ئـ، ع) تەمەن ٢٢ساڵ بە چەكی‌كڵاشینكۆف تەقەی‌ لە برایەكی‌خۆی‌كرد بەناوی‌ (م، ئ، ع) تەمەن ٣٥ساڵ‌، بەوهۆیەوە گیانی‌لەدەستدا.

پاش كۆكردنەوەی‌ زانیاریی‌‌و دەستپێكردنی‌ لێكۆڵینەوەكان، لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ قەرەناوەوە توانرا بكوژەكە دەستگیربكرێت.

لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ ٤٠٦لەیاسای‌ سزادانی‌عێراقی‌ بەندە و لەلایەن بنكەی‌پۆلیسی‌ قەرەناو پەڕاوی‌ لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكەكراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

کوردستان

مەسرور بارزانی: دەستكاریكردنی مووچە بەشێك نییە لە چاكسازی

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند دەستكاریكردنی مووچە بەشێك نییە لە پرۆسەی چاكسازی.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی ڕێوڕەسمی دەستپێكردنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی وتەیەكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند خەڵكی سلێمانی شایانی ئەم پرۆژەیە و چەندین پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزارین.

وتیشی: ئەم پرۆژەیە نەك هەر بۆ سلێمانی، بەڵكو دەستكەوتێكی گرنگە بۆ هەموو خەڵكی كوردستان.

جەختیشیكردەوە لەوەی قەیرانی ئابووری لە خزمەتكردنی هاووڵاتییان نایانوەستێنێت.

مەسرور بارزانی سوپاسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و سەرجەم وەزیرەكانی كابینەكەی كرد كە پێكەوە هاوكار بوون لە سەرخستنی كارەكانی حكومەت.

سەبارەت بە قەیرانی دارایی و كەمكردنەوەی مووچەش ڕایگەیاند دەستكاریكردنی مووچە بەشێك نییە لە پرۆسەی چاكسازی، بەڵكو بۆ خۆگونجاندن بووە لەگەڵ ئەو بودجەیەی لەبەردەستدا بووە.

جەختیشیكردەوە كە چاكسازی پرۆسەیەكی دیكەیە و لەو چوارچێوەیەشدا كاردەكەن بۆ زیادكردنی داهات و كەمكردنەوی خەرجی.

مەسرور بارزانی ئاماژەشیدا بەوەی بەردەوام دەبن لە پێدانی دەسەڵات بە پارێزگاکان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵات ویستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارێزگاری سلێمانی: شاڕێی بابان پرۆژەیەكی ستراتیژییە بۆ سلێمانی

خەڵك – بەشی هەواڵ
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنی دروستكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی كە بە شاڕێی بابان ناودەبرێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی جێبەجێكردنی شەقامی 100 مەترسی سلێمانیدا سوپاسی هەردوو كابینەی هەشتەم و نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كرد، بە تایبەتیش مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی كە هەوڵی زۆریان دا بۆ دەستپێكردنی پرۆژەكە.

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند درێژیی پرۆژەكە 106 كیلۆمەترە و لە قۆناغی یەكەمدا كە ئەمڕۆ دەستپێدەكات 32 كیلۆمەتری جێبەجێ دەكرێت كە لە پردی تاسڵوجەوە تا گوندی دەمركان دەبێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر جەختیشیكردەوە لەوەی شەقامی 100 مەترسی، پرۆژەیەكی ستراتیژییە بۆ سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاتووچۆی سۆران بۆ ماوەی یەك هەفتە دەوام و مامەڵە ڕادەگرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە سبەینێوە بۆ ماوەی یەك هەفتە دەوام ڕادەگرێت.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێكدا داوای لە هاووڵاتییان كرد لە سبەینێوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان نەكەن بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان، هۆكارەكەشی بۆ گواستنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكە بۆ بینای نوێ گەڕاندەوە.

دەقی راگەیەندراوکە:
ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەینەوە کە لە بەیانی رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ / ٧ / ٢٠٢٠ تاکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی ١٩/ ٧ / ٢٠٢٠ بە هیچ شێوەیەک سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران نەکەن چونکە بۆ ماوەی یەک هەفتە رایکردنی مامەلەی سەرجەم هاووڵاتییان لە بەرێوەبەرایەتیەکەمان رادەگیرێت بە هۆی گواستنەوەی بارەگای بەرێوەبەرایەتیەکەمان بۆ باڵەخانەی (بینای) نوێی، وەک دەرکردن و نوێکردنەوەی مۆڵەت ، پشکنینی ئۆتومبێل ، هتد… ، بۆیە داوا لەو هاووڵاتییانە دەکەین کە کاری مامەڵەی نوێکردنەوە و دەرهێنانی مۆڵەت ، پشکنینی ئۆتۆمبێل ، تاقیکردنەوەی میکانیک ـ تورای رەمپە ، گەراج ، ناوشار ـ خولی وانەگوتنەوەی مۆڵەت یان هەر مامەڵەیەکی تریان لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بە سەرجەم بەش و هۆبەکان هەیە لە بەیانی رۆژی یەکشەممە ١٢ / ٧/ ۲۰۲۰ تاکورۆژی یەکشەممەی داهاتوو ١٩ / ٧ / ۲۰۲۰ بەڕێکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان رادەگیرێت بە هەموو شێوەیەک بۆیە لەماوەی دیارکراو سەردانی بەرێوەبەرایەتیەکەمان نەکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان