ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە كەلار چوار تۆن خۆراكی بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە قەزای كەلار، لە كۆگایەك زیاتر لە چوار تۆن خۆراكی بەسەرچوو دەستیان بەسەرداگیرا.

قائیمقامیەتی كەلار لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی”لە كۆگایەكی نێو بازاڕی كەلار لە لایەن لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی كەلارەوە زیاتر لە چوار تۆن خۆراكی خراپ و بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیرا.”

هەروەها هاتووە” دواتر ڕاستەوخۆ ئەو خۆراكانە تەلەف كران و ڕێوشوێنی یاسایش لە بەرامبەر خاوەنەكەی گیراوەتەبەر كە كاری نایاسایی دیكەشی ئەنجامداوە.”

کوردستان

سدیق عەبدولعەزیز ڕابەری پێشووی بزوتنەوەی ئیسلامی كۆچی دوای كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

نیــوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە مەلا سدیق عەبدولعەزیز، ڕابەری پێشووی بزوتنەوەی ئیسلامی كۆچی دوای كرد.

سدیق عەبدولعەزیز، برای عوسمان عەبدولعەزیز و عەلی عەبدولعەزیزی ڕابەرانی پێشووتری بزوتنەوە بووە.

تەرمی شێخ سدیقی بزووتنەوە بەڕێكەوتووە بۆ هەڵەبجە بەخاكسپاردن و پرسەكەشی لەوێ دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

رونكردنەوەیەك لەبارەی مۆڵەتی شۆفێریەوە دەدرێت

خەڵك- ئارام سەردار

لەبارەی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم سەبارەت بە كاتی جێبەجێكردنی بڕیاری سزای دارایی (غرامە) بۆ نوێنەكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری، ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕوونكردنەوەیەك بۆ هاوڵاتیان بڵاو دەكاتەوە.

عباس محمد، ئەندامی لیژنەی ناوەخۆ لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی دەست (خەڵك)كەوتووە ئاماژە بەوەدەكات، بەهۆی ئەو بڕیارەی لە وەزارەتی ناوەخۆ دەرچووە له مانگی ڕابردوو ، لە حاڵەتی بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری و نوێ نەكردنەوەی گوایە لەسەری ساڵی نوێووە غەرامەكە مانگانە لە 15000 دینار دەبێتە 30000دینار، ئەمەش بۆتە هۆكاری قەڵەباڵغیەكی ئێجگار زۆر لە پشكنینی پزیشكی و شەكەتیەكی زۆر ڕووبەڕووی هاوڵاتیانیش بۆتەوە.

دەشڵێت، دووای ئەوەی بەدوواچوونمان بۆ ئەو بابەتە لە ڕێگای سەرۆكی لیژنەی ناوەخۆ كرد، گەیشتین بەوەی كەوا ئەو بڕیارە لە بەرواری 20.12.2020 جێ بەجێ دەكرێ نەك لەسەرەتای ساڵ، لەهەمان كاتدا غەڕامەكە ساڵانەیە نەك مانگانە واتا بۆ هەر ساڵێك دەبێتە 30 هەزار .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڤیدیۆ.. ئەمڕۆ پشكنینی چاو قەرەباڵغییەكی زۆر دروستبووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە پرۆسەی ئەنجامدانی پشكنینی چاو لە قەزای سۆران قەرەباڵغیەكی زۆر دروستبووە.

هاووڵاتیان بەهۆی بڕیارێكی حكومەتەوە بۆ زیادكردنی بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆڤێری بەلێشاو ڕوو لە ناوەندەكانی پشكنینی چاو دەكەن تاكو زوو مۆڵەتەكانیان نوێ‌ بكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان