ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کەموکوڕییەک لەفەیسبووک و بەرهەمەکانی بدۆزەوە تا 40,000$ دۆلار خەڵات وەربگرە

خەڵک

فەیسبووک لە نوێترین پڕۆگرامیBug bounty ئەوەی خستە ڕوو کە بەدۆزینەوەی کەلێن یان کەموکوڕییەک لەهەریەک لەبەرهەمەکانی وەک: Facebook,Instagram,WhatsApp,Oculus کە ببیتەهۆی دەستبەسەرداگرتنیtokenی هەژماری بەکارهێنەر، یان ببێتە هۆی دەست گەیشت بە session ی بەکارهێنەر، ئەوا خەڵات دەکرێت بە:
٤٠.٠٠٠ دۆلار ئەگەر پێویست بە بەکارهێنەر نەبێت لەکاتی هاککردنەکەدا.
٢٥.٠٠٠ دۆلار، گەر پێویست بە چالاکییەکی بەکارهێنەر بێت لەکاتی هاککردنەکەدا.

Image result for ‫کەموکوڕییەک لەفەیسبووک و بەرهەمەکانی بدۆزەوە تا 40,000$ دۆلار خەڵات وەربگرە‬‎

Bug bounty: ڕاگەیاندێکە تێیدا کۆمپانیا گەورە و جیهانیەکان بانگهێشتی ئەندازیاران و شارەزایانی بواری ئاسایشی ئەلیکتڕۆنی و هاککەران دەکەن، بۆ دۆزینەوەی کەموکوڕی و کەلێنی ئاسایش و پاراستن لە بەرهەمەکانیان، لەبەرامبەردا هەریەک لەوان بەپێی جۆر و ئەو کەموکوڕییەی دەدۆزرێتەوە لەبەرهەمەکە، خەڵات و بەخشیشی پیدەدرێت لەلایەن کۆمپانیا، هەموو ئەوانەش بۆ باشترکردن و کەلێنبڕکردن و کەمکردنەوە و نەهێشتنی کەموکوڕییە لەبەرهەمەکان بەمەبەستی پێشکەشکردنی باشترین بەرهەم بە بەکارهێنەرانی.

سەرچاوە:تێک ئای.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

باشترین ٥ بەرنامەکانی دەستکاریکردنی وێنەکان فۆتۆشۆپیشی تێدایە!

خەڵک-

بەرنامەکانی دەستکاریکردنی وێنە گرنگن هەمیشە لەسەر مۆبایلەکانمان جێگیربن، و ئەمانەی خوارەوەش کۆمەڵێک ئەپی نایابن کە دەتوانن تاقیان بکەنەوە و دەستکاری وێنەکانتانی پێ بکەن.

بۆ بڕینی پشتی وێنەکان و دانانی وێنەکان لەسەر وێنەیەکی دیکە بە شێوازێکی جوان.

بۆ داگرتنی ئەپی Background Eraser کرتە لێرە بکەن.


بەرنامەیەکی گونجاو و باشە بۆ درووستکردنی باکگراوند بۆ وێنەکانتان بە شێوازێکی جوان و جیاکردنەوەی کەسەکە یاخوود شتەکە لە وێنەی پشتەوەی و دانانی باکگراوند بۆی.

بۆ داگرتنی ئەپی Background Eraser and Remover کرتە لێرە بکەن.


بۆ بڕینی پشتەوەی وێنەی کەسێک یاخوود شتێک و خستنە سەر وێنەیەکی دیکە و تەڵخکردنی پشتەوەی و پێدانی کاریگەری جوان تاوەکوو وێنەکە زیاتر تێکەڵ ببێت.

بۆ داگرتنی ئەپی PhotoLayers〜Superimpose, Eraser کرتە لێرە بکەن.


باشترین ئەپی دەستکاریکردنی وێنەکان لە کۆمپیوتەردا فۆتۆشۆپە بۆ ئەندرۆیدیش بەردەستە و دەتوانن دایبگرن.

بۆ داگرتنی ئەپی Adobe Photoshop Express کرتە لێرە بکەن.


بۆ بڕینی وێنەکان بە شێوازێکی جوان و دانانی لەسەر وێنەی دیکەی دڵخوازی خۆت بە قەڵەمێکی دەستی.

بۆ داگرتنی ئەپی Image Cutter کرتە لێرە بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

نوێترین زانیارییەکان لەسەر مۆبایلی هواوی P40 Pro ئاشکرا کران

خەڵک-
لە ساڵی نوێدا هواوی هەنگاو دەنێت بۆ ئاشکراکردنی دوو مۆبایلی نوێی یاخوود زنجیرەیەک مۆبایلی P40 و P40 Pro هەروەها بەردەوام زانیاری و دزەپێکراو و پێشبینیکراو بڵاودەکرێنەوە.

پێشبینیدەکرێت مۆبایلەکان خاوەنی شێوەیەکی گەورەی کامێرای دەرپەڕیووبن، و دووگمەکانیشی لای ڕاستەوە بن، و قەبارەی P40 Pro شاشەکەی بە کوالێتی فوول ئیچ دی پڵەس و 2K بێت بە قەبارەی 6.57 ئینج لە جۆری WF AMOLED و HDR.

هەروەها تێکڕای نوێبوونەوەی شاشەی مۆبایلەکە 120 هێرتز دەبێت و دوو کامێرای چەقێنراو لە نێو شاشەکەدا تاوەکوو وێنەکان بە جوانی بچرکێنێت.

هەروەها پێشبینی دەکرێت هەڵگری پڕۆسێسەری کیرین 990 ئێس ئۆ سی بێت بە پشتگیری نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت.

باتری مۆبایلەکەش پێشبینی دەکرێت 5500 میلی ئەمپێر بێت لە جۆرێک کە یەکەکانی Li-ion ـە، و بە پشتگیریکردنی بارگاویکەرەوەی خێرای 50 واتی، هەر چی کامێراکەیەتی پێشبینی دەکرێت ٦٤ مێگاپێکسڵ بێت کە هەستەوەرەکەی لەلایەن سامسۆنگەوە پەرە پێدەدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆتای هاتنی Windows 10 ی مۆبایلیش ڕاگەیەنرا پاش ویندۆز ٧

خەڵک-

ویندۆز لەسەر مۆبایلەکان بەتەواوی مرد جارێکی دیکە، دوێنێ ڕۆژی کۆتایی بوو بۆ پشتگیری ئەو مۆبایلانەی کار بە ویندۆز ١٠ دەکەن، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت وەشانی پاراستنیان پێناگات لەمەودوا و پشتگیری خۆڕاییش نایان گرێتەوە.

تەنها ئەپەکانی ئۆفیس پشتگیرییان بەردەوام دەبێت هەتاوەکوو ١٢ ی ١ ی ساڵی ٢٠٢١ واتە ۆرد و ئێکسڵ و پاوەرپۆینت و وەن نۆت “پاچ” و نوێکارییان پێدەگات.

هەروەها مایکرۆسۆفت ڕێنمایی بەکارهێنەران دەکات بەکارهێنانەکانیان بگوازنەوە بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، و ئەپەکانی ئۆفیس لەسەر ئەم مۆبایلانە بەکاربهێنن.

Saying goodbye to Windows 10 Mobile: Microsoft ends support for its mobile OS

جێی ئاماژەیە ویندۆز ١٠ بۆ مۆبایلەکان لە ٢٠١٥ دا وەگەڕخرا، بۆ مۆبایلەکانی Lumia 950, 950 XL و 550 هەروەها نوێکاری دەنێردرا بۆ ژمارەیەکی زۆر لە مۆبایلەکانی مایکرۆسۆفت.

لە پاش سەرنەکەوتنی پڕۆژەکە ئەپستۆری Windows 10 Mobile وادیارە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ کارناکات و لەوانەیە هەتاوەکوو کۆتا ڕۆژەکانی پشتگیری بۆ ئەپەکانی ئۆفیس کاربکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان