ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

کۆمەڵیک وێنەی تایبەتی هیتلەر گەر جاران بڵاوت بکردایەتەوە لە سێدارە دەدرایت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵیک وێنەی تایبەتی ئەدۆڵف هیتلەرە کە لە دۆخی سەیر و جیاوازدایە و  گەر لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەودا بڵاوت بکردایەتەوە  لە سێدارە دەدرایت، چونکە وێنەکان ژیانی تایبەتی ئەون:

 

سەرۆک بە شۆڕتەوە

هیتلەر لەم وێنە سەربازیەدا زۆر گەمژانە دەرکەوتووە، هەر بۆیە بڵاوکردنەوەی وێنەکەی قەدەغەکرد

هیتلەر میوە قاش دەکات

هیتلەر لە باخچەکەیدا خەوتووە، ١٩٣٠

بەشێک لەم وێنانەی خوارەوە لە لایەن وێنەگرەکەی هاينريش هوفمان گیراوە لە ساڵی ١٩٢٥، لەو کاتەدا کە هیتلەر ڕاهێنان لەسەر وتاردان دەکات و جوڵەی جیاواز ئەنجام دەدات:

 

ریکلام

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەک کە دەتوانیت وەک شتێکی سەیر لە مەجلیسەکاندا باسی بکەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە کە دەتوانیت وەک شتێکی سەیر لە مەجلیسەکاندا باسی بکەیت:

 

لە ساڵانی ٥٠ کان زیاتر لە ١٠٠ کەس لە تاقیکردنەوەیەکدا لە ژێر ٢٠٠پلەی ژێر سفردا هەڵگیران بەو هیوایەی لە داهاتوو تەکنەلۆژیا پێش بکەوێت و بتواندرێت زیندوو بکرێنەوە.

-توێژینەوە زانستیەکان سەلماندویانە لەکاتی درۆکردندا سەری لوت گەرم دەبێت

-ستێڤ جۆبس خۆی ئاشکرای دەکات لەکاتی قەلەقی و سترێسدا قاچی دەکردە تەوالێتی کۆمپانیاکەیەوە

-ڕێژەی پڕۆتین لە کیلۆیەک گۆشتی مێشدا زیاترە لە ڕێژەی پڕۆتین لە کیلۆیەک گۆشتی مانگادا

-واچاوەڕوان دەکرێت کە لەم سەدەیەدا بیابانی گەورەی (سەحارا) سەوز ببێت

-ئەستێرەیەک هەیە بەناوی لوسی کە هەمووی لە ماددەی ئەڵماس درووستبووە

-ددانی خوار و خێچ لە ژاپۆن نیشانەی جوانییە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک هەڵەی نێو فیلمەکان کە دڵنیاین لە کاتی خۆیدا هەستت پێی نەکردووە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەی نێو فیلمەکانە کە دڵنیاین لە کاتی خۆیدا هەستت پێی نەکردووە:

 

– لە فیلمی The Incredibles سەرەتا قەڵەمەکان لە ناوەڕاستی مێزەکەیە، بەڵام کە دەکەوێت لە قەراغەوە دەکەوێت

– لە یەک کاتدا  ستایلی قژی  Dash لە هەمان فلیم ٣ جار گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

 

– لە فیلمی The Wolf of Wall Street کاتێک پاڵەوانی فیلمەکە لەگەڵ یەکەم بەڕێوبەری کۆدەبێتەوە، سەرەتا یەک پەرداخ لەسەر مێزەکەیە، دواتر دەبێت بە دوو، پاشان بە چەند دانەیەک.

 

– لە هەمان فیلم کاتێک جوردان بيلفورت قسە بۆ کارمەندێکی دەکات، دەستی چەپی دەخاتە سەر شانی و مایکەکە بە دەستی راست دەگرێت، بەڵام لە دیمەنی دووەم مایکەکەی بە دەستی چەپ گرتووە و دەستی راستی لەسەر شانیەتی.

 

– لە فیلمی هاری پۆرتەر کاتێک کاتێک ئۆلیڤەر و هاری پێکەوە قسە دەکەن شۆستەیەکی نزیک لە پشتیانەوەیە، بەڵام کاتێک کامێرەکە لە دورەوە نیشانیان دەدات شۆستەکە نەماوە.

– کاتێک ڕۆز لە فیلمی تایتانیک دەیەوێت خۆی بەربداتەوە، گوارەیەکی جوانی لە گوێدایە، بەڵام کاتێک جاک ڕزگاری دەکات گوارەکەی لە گوێدا نەماوە.

 

– کاتێک جاک بەتەنها لە سەر پێشی کەشتیەکەیە، شیشەکان جیاوازن لەگەڵ ئەو کاتەی لەگەڵ ڕۆز دەچنە هەمان شوێن.

 

– ڕۆز کاتێک دەیەوێت تەورەکە دەربهێنیت بەتەواوەتی شوشەکەی دەشکێنێت، بەڵام دواتر کە تەورەکە دەردێنێت هێشتا شوشەکانی پێوە ماوە.

– کاتێک ڕۆز تەماشای وێنەکانی جاک دەکات، ئەو پیاوەی لەوێوە دەڕوات ڕینکۆتێکی لەبەردایە، بەڵام لە چاوتروکانێک ڕەنگ و شێوە و قەبارەکەی دەگۆڕێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

١٠ سوودی نایلۆنی تلۆقدار بۆ کاروباری ڕۆژانە، دەشتوانیت بۆخۆشی بیتەقێنیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە ١٠ سوودی نایلۆنی تلۆقدارە بۆ کاروباری ڕۆژانە کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت:

– لەکاتی گۆڕینی شوشە دەتوانیت بە کەمێک ئاو لێی بدەیت،

– دەتوانیت بۆ کاری دەستڕەنگینی بەکاری بهێنیت

– دەتوانیت بیدەیت لە دەسکی دەرگا تا دیوارەکە نەڕوشێنێت

– دەتوانیت ڕۆژمێری  پێدرووستبکەیت و ڕۆژانە بیتەقێنیت.

– بۆ هەڵگرتنی کەرەستەکان تا زیانیان پێبەگات بەسوودە

– لەکاتی تەرزە و بەفر دەتوانیت جامی ئۆتۆمبیلی پێدابپۆشیت

– دەتوانیت لەکاتی گواستنەوە و سەیران و گەشت کەرەستە شوشەکانی پێهەڵبگریت.

– دەتوانیت بیکەتە پێڵاوەوە تا دەقەکەی تێک نەچێت

 

– بیکە بە عەلاگەی جلەوە بۆ ئەوەی دەقی جلەکان تێک نەدات

 

– هاوکات دەتوانیت بۆخۆشی و کاتبەسەربردن بۆخۆت تلۆقەکان بتەقێنیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان