ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

ئایا لە هاوسەرگیریدا تەمەن شەرتە؟ زانست وەڵام دەداتەوە

خێزان

زۆرجار دەبیستین کە دەوترێت لە هاوسەرگیریدا تەنها خۆشەویستی شەرتە نەک تەمەن و جیاوازی تەمەن ڕۆڵێکی ئەوتۆی نییە، ئەمەی خوارەوە ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستیە لەسەر ئەو پرسە.

 

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی Emory لە  ویلایەتی ئەتڵەنتا لە  ئەمریکا، ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە تا جیاوازی تەمەن زیاتر بێت ئەگەری جیابونەوەش زیاترە.

لە توێژینەوەکەدا کە لەسەر ٣٠٠٠ هاوسەر کراوە، ئەوە دەرکەوتووە کە گەر جیاوازی تەمەن ٥ ساڵ بێت ئەگەری جیابونەوە ١٨٪یە و گەر ١٠ ساڵ بێت ئەگەری جیابونەوە ٣٠٪یە و گەر ٢٠ ساڵ جیاواز بن ئەگەری جیابونەوە ٩٥٪ ە.

جگە لەوەش گەر لە نێوان ژن و مێرددا جیاوازی گەورە هەبێت لە خوێندەواری و بڕوانامە، ئەگەری جیابونەوە ٤٣٪ زیاد دەکات.

 

بەپێی توێژینەوەکە باشترین جیاوازی تەمەن بۆ هاوسەرگیری ١ بۆ ٣ ساڵە کە ئەگەری جیابونەوە تێیاندا ٣٪یە.

 

خۆشەویستی

چەند شتێک کە زۆرجار پیاوان لە بەرامبەر ژەنەکانیاندا ڕاستی ناڵێن!

خێزان

كۆمه‌ڵێك قسه‌ی ناڕاست هه‌یه‌ كه‌ پیاوان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مه‌رامه‌ تایبه‌ته‌كانیان به‌ ژنه‌كانیانی ده‌ڵێن، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ دیارترینیانه‌:

 

-ئیدی ناتوانم به‌رگه‌ی ماندوبونی كاره‌كه‌م بگرم

-ڕه‌نگه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ هه‌ندێكجار ڕاستی تێدا بێت، به‌ڵام زیاد له‌ پێویست باسكردنی ماندویه‌تی خۆی به‌هۆی كاره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كار و به‌رپرساریه‌ته‌كانی ناو ماڵ ئه‌نجام نه‌دات.

 

-كاتێك تۆ ده‌گۆڕێیت منیش خۆم ده‌گۆڕم

-زۆركات پیاوان ئه‌م قسه‌یه‌ بۆ په‌رده‌پۆشكردنی هه‌ڵه‌كانیان به‌كار ده‌هێنن، بۆیه‌ به‌دوای هه‌ڵه‌یه‌كی تۆدا ده‌گه‌رێن و دواتر پێتده‌ڵێن هه‌كارت تۆ له‌و كاره‌دا خۆت چاككرد ئه‌وا منیش خۆم چاكده‌كه‌م له‌ كاتێكدا ئه‌و قسه‌یه‌ ڕاست نیه‌.

 

-تۆ دایكی منداڵه‌كانمی، بۆیه‌ تۆ بنه‌ڕه‌تیت

-ئه‌م قسه‌یه‌ش كاتێك پیاوان به‌كاری ده‌هێنن كه‌ ژنه‌كانیان هه‌ستده‌كه‌ن له‌ لایه‌ن پیاوه‌كانیانه‌وه‌ پشتگوێ ده‌خرێن، بۆیه‌ پیاوان ئه‌و قسه‌ ناڕاسته‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام گه‌ر پشتگوێت بخات ئه‌وا ئه‌م قسه‌یه‌ بیانوو نیه‌ بۆ قبولكردنی ئه‌و كاره‌ی.

 

-له‌ ماڵی هاورێكه‌م بووم

-ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌یان به‌ربڵاوترین درۆبێت كه‌ پیاوان به‌ هاوسه‌ره‌كانیانی ده‌ڵێن كاتێك نه‌یانه‌وێت شوێنی ڕاسته‌قینه‌یان ئاشكرا بكه‌ن.

 

-تۆ هۆكاری بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ڕوده‌دات

-پیاوان زۆرجار ئه‌وه‌ به‌ ڕوی ژنه‌كانیاندا ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ گه‌ر هاوسه‌رگیریان نه‌كردایه‌ ئێستا هه‌موو شته‌كانی دیكه‌ بۆیان ئاسان ده‌بوو، له‌ كاتێكدا خۆشیان ده‌زانن ئه‌و قسه‌یه‌ بۆ خانمه‌كه‌ش ڕاسته‌و ئه‌ویش وازی له‌ زۆر شتی خۆی هێناوه‌ بۆ پیاوه‌كه‌ی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

١١ هێما کە دەری دەخات کەسە ڕاستەکەت دۆزیوەتەوە، دەستی پێوە بگرە!

خێزان

خۆشەویستی کارێکی دوو لایەنەیە و بەتەنها بە یەک لایان نابرێتە پێشەوە، بۆیە گەر هەردوو لا بەڕاستی یەکدیان خۆش نەوێت ناتوانن سەرکەوتوو ببن، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خاڵە کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت بزانیت ئەو بەڕاستی تۆی خۆشدەوێت یاخود نا:

 

-ڕێز لە دایک و باوکت دەگرێت و هەوڵنادان دژایەتیان بکات.

 

-شەرم لەوە ناکات کە لەگەڵ  تۆبێت، تەنانەت لە کاتە خراپەکانیشدا.

-کاتێک تۆ توڕەیت ئەو هەوڵدەدات توڕەی خۆی بگرێت و تۆ هێور بکاتەوە.

 

-ڕێز لە بۆچونەکانت دەگرێت تەنانەت گەر دژی ئەوەی تۆش بێت.

 

-لای خەڵکی دیکە بە خراپە باست ناکات.

-بە درۆت ناخاتەوە و خەتاکان ناکاتە سەرتۆ لای کەسانی دیکە.

 

-گرنگیدەدات بە تەندروستیت و خەمت لێدەخوات.

 

-لە نوکتە و قسە خۆشەکانت تێدەگات و دەیخاتە پێکەنین.

 

-کاتێک شتێکی گرنگی بۆ باسدەکەیت، بە وریاییەوە گوێت بۆدەگرێت.

-دەزانێت تۆ حەزت بەچییە و هەوڵدەدات لەو ڕێگەیەوە دڵخۆشت بکات.

 

-باوەڕی بەتواناکانت هەیە و بەکەسانی دیکە ناتچوێنێت و تەنها بۆ پارە لەگەڵتدا نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

گەر ژن و مێرد ئەم ٥ داواکاریەیی یەک پڕ بکەنەوە، ئەگەری خیانەت دەبێتە سفر

خێزان

بەوتەی دکتۆر . Willard F. Harley, Jr  کۆمەڵێک داواکاری گرنگ هەیە گەر ژن و مێرد بۆ یەکتری پڕبکەنەوە، ئەوا ئەگەری خیانەتکردن دەبێتە لەسەدا سفر:

 

 

– ژنان میهرەبانی و خۆشەوویستی و گرنگیپێدانیان دەوێت، پیاوانیش تێربونی ئارەزووە سێکسیەکانیان دەوێت و پێویستە هەردوولا بۆیەکتری پڕبکەنەوە.

 

– ژنان دەیانەوێت گوێیان لێبگیرێت و کەسێک هەبێت قسەی لەگەڵدا بکەن و ڕازی دڵیانی پێبڵێن، پیاوانیش دەیانەوێت ژنەکانیان وەک هاوڕێیەکبن لەگەڵیاندا و لە حەز و خولیا جیاوازەکانیان بەشداریان لەگەڵ بکەن و تەنیایان نەکەن.

– ژنان ڕاستگۆیی و متمانەیان لە پیاوەکانیان دەوێت، پیاوانیش دەیانەوێت ژنەکانیان خاوەن جەستەیەکی جوانبن و گرنگی بە خۆیان بدەن

– ژنان دەیانەوێت بای ئەوە پارە لە ماڵەکەیاندا هەبێت کە ژیانێکی شەرەفمەندانەی هەبێت، پیاوانیش دەیانەوێت ژنەکەیان ماڵێکی پاک و خانەدانیان بۆ درووستبکەن

– ژنان پیاوێکیان دەوێت کە باوکێکی باش بێت، پیاوانیش دەیانەوێت کە کارەکانیان پێزاندراو بێت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان