ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەرۆككۆمار پێشوازی لە نێردەی سەرۆكی توركیا كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆككۆماری عیراقی فیدراڵ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە نێردەی سەرۆكی توركیا بۆ كاروباری ئاو كرد و جەختی لە گرنگی بەرە و پێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی عیراق و توركیا و چۆنیەتی بەرزكردنەوەی ئاستی هاریكاری هاوبەش كردەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی تەمموز 2019 لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە نێردەی سەرۆكی توركیا بۆ كاروباری ئاو ویسل ئەر ئۆغڵۆ كردو لەدیدارێكدا، جەختی لە گرنگی بەرە و پێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی هەردوو وڵات و چۆنیەتی بەرزكردنەوەی ئاستی ھاریكاری ھاوبەش كردەوە، كە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی ھەردوو گەلی دۆست بكات.

لە دیدارەكەدا ئاماژەیكرد، بە پێویستی گەیشتن بەلێكگەیشتنێكی گونجاو بۆ پرسە ھەڵپەسێردراوەكانی دۆسێی ئاو لە نێوان عیراق و توركیا، بەجۆرێك كە مافەكانی هەردوو وڵات بپارێزێت، هاوكات جەختیشیكردەوە، كە پرسی ئاو تەوەرێكی سەرەكییە لە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیادا.

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، سەرۆك كۆمار ھیوای خواستووە، كە لیژنە ھاوبەشەكانی ھەردوو وڵات بگەن بەچارەسەرێكی یەكجاری بۆ پشكی ئاو، بەجۆرێك كە بەرژەوەندییە ھاوبەشەكان بپارێزێت.

عێراق

وەزارەتی پەروەردە دامەزراندنی لە كەركوك ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی عیراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دامەزراندن لە پەروەدەی كەركوك دەستپێدەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، زیاتر لە دوو هەزار پلەی دامەزراندنیان دەبێت بۆ پەروەردەی كەركوك و نیوەی ئەو ژمارەیەش بۆ ئەوانە دەبێت كە بە گرێبەست لەگەڵ پەروەردەدا كاردەكەن.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەكرد، لە ڕێگەی ئەلكترۆنییەوە پێشتر فۆرم پڕكراوەتەوە و تەنها لەو ڕێگەیەوە دامەزراندن قبوڵ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزە عیراقییەكان شەش چەكداری داعشیان كوشت

خەڵك- بەشی هەواڵ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە شەش چەكداری داعش لە نزیك ناحیەی قەرەتەپە هێرشیانكردەسەر بنكەیەكی هێزەكانی عیراق، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و هەموویان كوژران.

شانەی ڕاگەیاندنی هێزەكانی عیراق بڵاوی كردەوە، كە ئەو چەكدارانە هێرشیانكردووەتەسەر لیوای 74ی سەر بە فرقەی پێنجی سوپای عیراق، بەڵام هەموویان كوژراون.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە چوار لەو چەكدارانە خۆكوژبوون و خۆیان تەقاندووەتەوە.

دوای شەڕەكە دۆخەكە ئاسایی بووەتەوە و هێزێكی زیاتری ئەمنی و سەربازی چوونە شوێنی ڕووداوەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەبدولمەهدی چاوەڕێی هەڵوێستێكی توندی مەرجەعیەتە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حەسەن سنێد، سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن عەیدەر عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، پێیوایە بەهۆی ئەدای خراپی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە، مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عیراق توشی”شەرمەزاری” بووە.

سنێد بۆ ماڵپەڕی”بغداد الیوم” ئاماژەی بەوەكردووە، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق پاڵپشتی خۆی بۆ عەبدولمەهدی ڕاگەیاند و پشتوانی زۆری كرد، بەڵام بەهۆی جێبەجێ‌ نەكردنی بەرنامەی حكومەتەوە، مەرجەعیەت توشی جۆرێك لە شەرمەزاری”ئیحراجی” بووە بەرامبەر خەڵكی عیراق.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە داهاتووێكی نزیكدا مەرجەعیەت هەڵوێستی توند بەرامبەر بە كابینەی عەبدولمەهدی ئاشكرا دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان