ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هەندێكیان تۆمەتی گەندەڵییان رووبەڕووكراوەتەوە
دادوەریی داوا دەكات پارێزبەندی لەسەر 21 پەرلەمانتار هەڵبگيرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق، داوا دەكات پارێزبەندی لەسەر 21 پەرلەمانتار هەڵبگیرێت كە هەندێكیان بە ئەنجامدانی “تاوانی گەندەڵی” تۆمەتبارن.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە”لەڕێی سەرۆكایەتی داواكاریی گشتییەوە داوایەكی بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر 10 پەرلەمانتار بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی ئیداری لەماوەی كاركردنیان لە پۆستە حكومییەكان، و بە هەمان شێوەیە داواكارییەكی تری بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر 11 پەرلەمانتاری تر بەرزكردووەتەوە كە تاوانی ترییان ئەنجامداوە و پەیوەندی بە گەندەڵی ئیدارییەوە نییە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئەنجومەنی دادوەریی وەڵامی لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی داوەتەوە سەبارەت بە لیستی ناوی داواكراوەكان بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەچاوی تایبەتمەندی ڕەوشی سیاسی و كۆمەڵایەتی ئەو پەرلەمانتارانەش دەكەن كە داواكراون پارێزبەندییان لەسەر هەڵبگیرێت”.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عيراق دەڵێت”هەڵًوێستی یاسایىپەرلەمانتارەكان تائێستا لە خولی لێكۆڵینەوە، یان دادگایی كردندایە و بڕیاری كۆتایی و تاوانباركردنیان دەرنەچووە، تا ناوەكانیان ڕابگەیەنرێت”.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی پێیوایە”ئەوە ڕێبازی گشتی ئەنجومەنەكەیە كە زانیاریی لەسەر تۆمەتبارەكان ڕاناگەیەنێت، تا ئەو كاتەی تۆمەتەكانیان بەسەردا ساغدەبێتەوە”.

عێراق

ڕەوشی بەغدا مەترسیدارە
عیراق، 287 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق،  287 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت لە عیراق و ئاماژە بە تۆماركردنی 52 حاڵەتی چاكبوونەوەش دەكات، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ڕەوشی بەغدا بە مەترسیدار دادەنرێت، بەو پێیەی زۆرترین ژمارەی تووشبوانی تێدا تۆماركراوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”تاقیگەكانی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 287 حاڵەتی تووشبونیان تۆماركرد كە بەسەر ئەم ناوچانەدا دابەشبوون: بەغدا ڕەسافە: 81 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 111 حاڵەت، بەغدا مەدینە توب: 65 حاڵەت، نەجەف: 5 حاڵەت، بەسرە: 3 حاڵەت، سلێمانی: 1 حاڵەت، هەولێر: 2 حاڵەت، كەربەلا: 3 حاڵەت، كەركوك: 3 حاڵەت، واست: 4 حاڵەت، دیالە: 4 حاڵەت، دیوانیە: 1 حاڵەت، میسان: 1 حاڵەت، زیقار: 1 حاڵەت، سەڵاحەدین: 2 حاڵەت ”.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بە شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان كراوە بەهۆی كۆرۆنا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، لە هەمان كاتدا تەئكید لە تۆماركردنی 52 حاڵەتی چاكبوونەوەش كراوە لە تێكڕای ناوچەكانی عیراق”، بەمشێوەیەش وەك وەزارەتی تەندروستی عیراق باسی دەكات،” كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان لە عیراقدا بە هەرێمی كوردستانیشەوە گەیشتە 5135 كەس كە 175 كەسیان گیانیانلەدەستداوە و 2904 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، تائێستاش 2056 كەس لە نەخۆشخانەدان و لەژێر چاودێری پزیشكیدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەغدا، زیاتر لە 60 حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا لە ڕەسافە تۆماردەكرێن


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی پزیشكی لە بەغدای پایاتەخت، تۆماركردنی زیاتر لە 60 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕەسافە ڕادەگەیەنێت.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەكی پزیشكی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”ئەمڕۆ زیاتر لە 60 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەغدا/ رەسافە، تۆماركران”.

بە وتەی سەرچاوەكە”زۆربەی توشبووەكان لە سنوری ناوچەی گەڕەكی سەدردان”.

دوای ئەوەی بۆ ماوەیەك ئاستی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراقدا ڕووی لە دابەزین كرد، ماوەی چەند ڕۆێكە وێڕای بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، ڕێژەی توشبوونی زیاتر بە كۆرۆنا لە بەغدای پایتەخت و پارێزگەكانی تری عیراقدا تۆماردەكرێت، بۆ بەرگرتن لەم تەوژمە نوێیەش، لایەنە پەیوەندارەكان پەنا بۆ سەپاندنەوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆی گشتگیردەبەن.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق، تائێستا ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراقدا گەیشتۆتە 4848 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كەركوك، یەكێك لەوانەی دەغڵودانی هاووڵاتیانیان دەسوتاند دەستگیركرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عیراق، دەستگیركردنی “تیرۆریستێك كە بەروبومی كشتوكاڵی هاووڵاتیانی دەستوتاند لە ناحیەی زابی سەر بە پارێزگەی كەركوك” ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن دەزگای هەواڵگری سەربازییەوە بڵاوكرایەوە”مەفرەزەكانی بەشی هەواڵگری سەربازی لە فەوجی یەكی لیوای 51ی فیرقەی 14، بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری ورد، توانیا یەكێك لەوانەی بەروبومی كشتوكاڵی هاووڵاتیانيان دەسوتاند لە گوندی زراریەی سەر بە ناحیەی زاب لە كەركوك، دەستگیربكەن”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”دەستگیركراوەكە برای دوو تیرۆریستە كە یەكێكیان بە 25 ساڵ زیندانی حوكمدراوە”، ئاماژەی بە ڕادەستكردنيشی كرد “بە لایەنە پەیوەندیدارەكان، تا ڕێوشوێنی یاسایی پێویستی لەدژ بگیرێتەبەر”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان