دوو كرێكار لە باڵەخانەیەكی هەولێر كەوتنەخوارەوە و گیانیان لەدەستدا



لقی هەولێری سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان دەڵێت، بەداخەوە هەردوو كرێكارەكەی ئەمڕۆ، كە لە باڵەخانەیەكی هەولێر كەوتنەخوارەوە، گیانیان لەدەستدا.

حەسەن ڕەمەزان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی لقی هەولێری سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەداخەوە كاتژمێر ٣:٣٠ی خوولەكی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پڕۆژەی مینی سلاڤا، دوو كرێكار لەكاتی كاركردنیان لەپڕۆژەكە، كە شووقەی نیشتەجێبوونە لەبەرزاییەكی زۆرەوە دەكەونە خوارەوە و هەردووكیان گیانیان لەدەستدا.

دەشڵێت: “یەكێك لەكرێكارەكان خەڵكی هەولێرە و یەكێكیشیان خەڵكی ڕۆژهەڵاتە، تەرمەكانیشیان ڕەوانەی پزیشكی داد لەهەولێر كران”.

ئەوەشی خستەڕوو، لەڕێگەی لیژنەیەكەوە لێكۆڵینەوە لەچۆنیەتی كاركردنی ئەو كرێكارانە دەكەن لەڕووی سەلامەتی پیشەیی و هەروەها بوونی دەستەبەری كۆمەڵایەتی و چۆنیەتی ڕووداوەكە.

بانكی ناوەندی چەند بڕیارێكی دیكەی دەربارەی دۆلار دەركرد
پێت بانكی ناوەندی چەند بڕیارێكی دیكەی دەربارەی دۆلار دەركرد
بەوێنە؛ باران و بەفر ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆك زیاد دەكات
دوات بەوێنە؛ باران و بەفر ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆك زیاد دەكات
پەیوەندیدر