ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مێردمنداڵێکی ١٦ ساڵ توانی ببێتە براوەی سێ ملیۆن دۆلار لە یاری فۆرتنایتدا

خەڵک

بەردەوام ئەم هەواڵ و زانیارییانە دەبنە جێی باس بۆ گەیمەران کە تێیدا گەیمەران بڕێکی زۆر پارە دەبنەوە، و هەروەها ڕادەی سەرکەوتووی یاریزانەکان و یارییەکان دەردەخات کە دەرخەری ئەوەشە کە یارییەکانیش دەتوانن ببنە سەرچاوەیەکی داهاتی زۆر باش.

کایلی گیرسدۆف خەڵکی پەنسلڤانیایە و بەشداری لە جامی جیهانی فۆرتنایتدا کردووە و تەمەنی تەنها ١٦ ساڵە و بووە خاوەنی پلەی یەکەم کە تێکڕای خەڵاتەکانی ٣ ملیۆن دۆلار بوو.
گیرسدۆف بەناوی بۆگا بەشداری کردبوو بۆ یاری تاکی بەرامبەر ١٠٠ کەس لە پاڵەوانییەتییەکەدا و توانی ٥٩ خاڵ کۆبکاتەوە و ببێتە براوەی یارییەکە و پاڵەوانیەتییەکە.

یاری فۆرتنایت باتڵ رۆیال لە ١٠٠ كەس پێك دێت، كە لەسەر دوورگەیەك دەنیشنەوە و بەدوای چەك دا دەگەڕێن دیوار و خانو درووست دەكەن بۆ خۆپارستن و ئەو كەسەی، كە زۆرترین كات بمێنێتەوە ئەوا یارییەكە دەباتەوە و یەكەم دەبێت.

یارییەكە بەخۆڕایی دەست دەكەوێت بۆ یاریكردن، هەرچەندە لەگەڵ ئەوەشدا یاریكەرەكان دەتوانن جل و جۆری جیاواز جوڵە و سەما بكرن بەو كارەكتەرەی، كە یاری پێدەكەن.

Image result for Kyle GiersdorfImage result for Kyle Giersdorf

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە تویتەر 102 هەژماری داعش ڕاگیران

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامین لە ڕاگرتنی هەژماری تیرۆریستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر.

فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (Centcom) ئاشكرایكرد، 102 هەژماری تایبەت بە ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام ناسراو بە “داعش” لە لایەن تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە داخراون.

فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو هەژمارانە هەواڵ و چالاكییەكانی داعشییان بڵاوكردووەتەوە، لەپاڵ بڵاوكردنەوەی چەندین شتی تری پەیوەست بە تیرۆرەوە.

هەژماری (Report_ISIS) كە سەر بەو فەرماندەییەیە و تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی هەژمارەكانی داعش بۆ ئەوەی تویتەر لە”پێشێلكارییەكان” ئاگادار بكاتەوە، بڵاویكردووەتەوە توانیویانە 102 هەژماری داعش لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بسڕنەوە و بلۆك بكەن پاش ئاگاداركردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی تویتەر.

فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی كورتیشدا ناو و ناونیشانی سەرجەم هەژمارە بلۆككراوەكانی لەلایەن تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە ئاشكراكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەمریکا بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژی دیکە سزاکانی هواوی دوادەخات

خەڵک-

پاش بڕیاری قەدەغەکردنی بازرگانی کردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەگەڵ هواوی لەلایەن دۆناڵد تڕامپەوە کاریگەرییەکی زۆر دەرکەوت بەسەر بازاڕکردنی کۆمپانیاکەوە و بەشێکی کۆمپانیاکان سەرقاڵی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکانیان بوون لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکە.

بەڵام هەر لەو ماوەیەدا و پاش چاوپێکەوتنی سەرۆکانی ئەمریکا و چین دۆناڵد تڕامپ ڕازیبوو بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە و لە ١٩ی ئەم مانگەدا بڕیاری دواخستنە ٩٠ ڕۆژییەکە تەواو دەبێت و سەرچاوەکان باس لە درێژکردنەوە و ڕاگرتنی ئەو بڕیارە دەکەن بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژی دیکە.

ئەمریکا لیستی ٥٠ کۆمپانیای وڵاتەکەی ئامادەکردبوو بۆ ئەوە ئەو کارەکانیان لەگەڵ هواوی ڕابگرن لە گرنگترینیان کواڵکۆم و گووگڵ و ئینتڵ و مایکرۆن و وایفای ئەلایەنس و هتد، لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەدا کۆمپانیا چینییەکە زیانێکی زۆری پێدەگات و پاشەکشە دەکات لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان و کاڵاکانی دیکەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

٥ هاکی نوێی مۆبایل کە زۆر بەسودە و پێویستە بیزانیت

خێزان

ناوە ناوە بیرۆکەی ناوازە و نوێ بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایل دێتە کایەوە، ئێمە لە (خێزان) هەوڵدەدەین خوێنەرانمان لەو هاک و بیرۆکە نوێیانە بێبەش نەکەین، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

 

-دەتوانیت بە پشتی پیل ئایفۆنەکەت کار پێبکەیت و وەک قەڵەمی ئەلەکترۆنی بەکاری بهێنیت.

-دەتوانیت بە میزەڵدان بەرگی پڕاوپڕ بۆ ئایفۆنەکەت دروستنکەیت، کەمێک فوی تێبکە و دوایت مۆبایلەکەی بکەرە ناو.

-بۆ ئەوەی وەک لایتی مۆبایلەکەت وەک گڵۆپی لێبێت دەبەیەکی لەسەر دابنێ.

-دەتوانیت لایەکی قەپاغی هێلکەش بۆ هەمان مەبەست بەکاربهێنیت.

-دەتوانیت بە هێدفۆنەکەت لە دورەوە وێنەی خۆت بگریت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان