ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لە پەڕلەمانەوە هەوڵی ڕاگرتنی پێوەری ئاوی ماڵان دەدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان سەبارەت بە “كەموكوڕییەكان”ی پێوەری ئاوی ماڵان یاداشتێك لەڕێگەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان ئاڕاستەی وەزارەتی شارەوانی دەكات و دەڵێت: “یەكەم هەنگاوی كرداری بۆ ڕاگرتنی پڕۆسەی پێوەری ئاوی ماڵان” دەستی پێكرد.

دابان محەمەد، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، لە ڕێگەی پەڕلەمان و سەرۆكایەتیەوە، وەك یەكەم هەنگاوی كرداری یاداشتێكمان ئاڕاستەی وەزارەتی شارەوانی كرد.

دەشڵێت: “هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی وەزیری نوێی شارەوانیەوە پڕۆسەی پێوەرەكانی ئاوی ماڵان ڕابگرین”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەرگریكردن لەم پڕۆسەیە و كۆمپانیاكان، چ لە ئاستی وەزارەت یان بەڕێوەبەرایتیەكانی ئاو ئەچێتە خانەی ترەوە و قسە و ڕێكاری تر هەڵدەگرێت، هەموو دەرگا و ڕێگایەكی تر كراوەیە بۆ گرتنەبەری هەر ڕێكارێكی پێویست بەرامبەر كۆمپانیاكان و ئەوانەشی ڕێگەخۆشكەربوون لە بیرۆكەی پڕۆسەكەوە تا ئەم ساتە و بۆ لەمەولاش.

وەك لە یاداشتەكەی ئەو پەڕلەمانتارەدا هاتووە، چەند كەموكوڕییەك لە پێوەری ئاوی ماڵان خراوەتەڕوو، هاوكات داوای پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لەسەر 5 كۆمپانیا دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە پێوەرەكە سەرەڕای ئەوەی بەرگەی سەرما و گەرما ناگرێت و كوالێتی خراپە، هەواش دەخوێنێتەوە و لەسەر هاووڵاێ‌تی بە پارە حسابی دەكات.

دوابەدوای ناڕەزاییەكان لەسەر هاتنەوەی پارەیەكی زۆر بۆ هاووڵاتیان، لە پارێزگای دهۆك و شارۆچكەی چەمچەماڵ و كەلار كاركردن بە پێوەری ئاوی ماڵان ڕاگیرا و لە سلێمانی-ش ئەنجوومەنی پارێزگا لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی ئاو كۆبووەوە و چەند بڕیارێكیان دەركرد بۆ چارەسەركردنی كەموكوڕییەكان لە ماوەیەكی دیاریكراودا.

ئابوری

دوو بڕیار بۆ كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت دەرچوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
فەرمانگەی داواكاری گشتی هەولێر لەڕێی سەرۆكایەتی داواكاری گشتییەوە داوای سزادان و وەرگرتنی قەرەبوو لە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت دەكات بەهۆی ئەوەی بوونەتە هۆی تێكدانی شەقامەكان و زیان گەیاندن بە بەرژەوەندی گشتی.

بەپێی نووسراوەكەی جێگرایەتی داواكاری گشتی هەولێر، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی سلێمانی گشتاندنی پێ‌ كردووە، “كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت تاوەكو ئێستا بەشێوەی بەردەوام هەڵدەستن بە هەڵكەندن و زیادەڕۆیی كردن بە دامەزراندنی هێڵی ئینتەرنێت بەشێوەی نایاسایی و پێچەوانەی مەرجە هونەریەكان، كە بۆتە هۆی زیان گەیاندن بە شەقامەكان، كە بڕێكی بێ‌ شومار پارە لەسەر خەزێنەی دەوڵەت دەوەستێت”.

هەر بەپێی نووسراوەكە، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، “نووسراو ئاراستەی هەردوو وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و شارەوانی بكرێت بۆ پێكهێنانی لیژنە بۆ هەڵسەنگاندن و دیاری كردنی ئەو زەرەر و زیانانەی بەر خەزێنەی دەوڵەت لە ئامامی كاری چاڵ هەڵكەندن لە شەقامەكان و پاشان تۆماركردنی داوا لە دادگا بۆ قەرەبووی زیانەكان”.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە تۆماركردنی داوای سزایی دەرهەق بە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت بەپێی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2018 و یاساكانی پەیوەست بەو بابەتە لەلایەن ئەو دوو وەزارەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

خشتەی هەفتەیەكی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران دەستی پێ‌ كردووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی چەند وەزارەت و توێژێك دابەش بكرێت.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە ڕۆژی یەك شەممە 15ی كانوونی یەكەم مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی شەهیدان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژی دوو شەممە مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان خەرج دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی سێ‌ شەممە مووچەی ئەنجوومەنی دادوەری و ڕۆژی چوار شەممە مووچەی وەزارەتی داد خەرج دەكرێت.

وتیشی، “ڕۆژی پێنج شەممە 19-12-2019 مووچەی وەزارەتەكانی (خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، سامانە سرووشتییەكان) دابەش دەكرێت”.

ئەو سەرچاوەیە جەختیشی كردەوە، كە لەكاتی گەیشتنی پارەی مووچە لە بەغداوە دابەشكردنی مووچە خێراتر دەبێت و خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕأدەگەیەنرێت.

لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران كۆتایی بە ساڵی 2019 دێت و بەو هۆیەشەوە تا ئێستا چارەنووسی مووچەی سێ‌ مانگی كۆتایی ئەمساڵ نادیارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئایا خواردنەوەی شیر ڕۆژانە پێویستە؟

خەڵك- تەندروستی

پێكهاتەی شیر بە نزیكەیی بریتیە لە 87%ی ئاو، 5%ی لاكتۆز (شەكر) و 3.4%ی چەوری و 3.3%ی پڕۆتین و تەنها 0.7%ی كانزای تێدایە (واتە 1% كەمتر!). ئەمە لە كاتێكدا شیری مانگای سروشتی بێت و ووشك نەكرابێتەوە و نەكرابێتە قوتو و پاكەتەوە.

د. بینایی كامەران، پزیشكی پسپۆڕی خۆراك لە ڕوونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە گرنگی خواردنەوەی شیر ئاماژەی بەوەكرد، شیر بەهای خۆراكی وەك جاران نەماوە، چونكە بەخێوكردنی ئاژەڵەكان وەك جاران تەندروست نیە! ئەمە ڕاستییەكە و لە زۆربەی توێژینەوە نوێیەكان دەركەوتووە.

ڕاشیگەیاند، چەوری ناو شیر بە سوودە و یارمەتی هەرسی شیرەكە دەدات، (شیری كەم چەوری زیاتر شەكرە و ئازاری ڕیخۆڵە دەدات).

ئەو پزیشكە ئاماژەی بەوەكردووە، شیر ناتوانێت ئێسكە نەرمە و ئازار و نەخۆشی ئێسك و جومگە باشتر بكات لە ئێستادا، لەگەل ئەوەی ڕێژەیەكی شەكری زۆری تێدایە (زۆر كەم كانزا و ڤیتامینی تیایە)، بۆ قەڵەوی بەتایبەتی قەڵەوی وورگ و كەمەر زۆر خراپە (قەلەوی خۆشی هۆكارێكی ئازاری پشت و جومگەیە).

دەشڵێت: “بۆ نەخۆشی شەكرە خراپە، چونكە خێرا ڕێژەی شەكر لە خوێندا بەرز ئەكاتەوە و بۆ كێشەی هەرس و كۆڵۆن باش نیە بەهۆی بونی شەكری لاكتۆز، كە هەرسی قورسە”.

جەختیشدەكاتەوە، كە ماست تەندروست ترین پێكهاتەی شیرە، چونكە باشترین ڕێژەی كالیسیۆم و ڤیتامین D3 لەناو سپێناغ و سلق و كاهوو و كونجی و تۆوی كەتان و ماسی و نیسك و بایەمدا هەیە.

سەبارەت بەو قسانەی دەوترێت، كە شیر بۆ ئێسك باشە د. بینایی نمونەیەك دەهێنێتەوە و دەڵێت: “فیل گەورەترین و بەهێز ترین ئێسكی هەیە و تەنها روەك و سەوزەوات دەخوات”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، شیر لە دوای تەمەنی ۲ ساڵی خواردنەوەی ڕۆژانەی پێویست و گرنگ نیە بۆ تەندروستی و لە هەندێ كەسدا زۆر خواردنەوەی ڕەنگە زیانی هەبێت بۆ تەندروستی بەتایبەتی كەسێك كێشی زۆر بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان