ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عەبدولمەهدی پۆستێكی نوێ‌ دەداتە حەنان فەتلاوی

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەك ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ژنان، محەمەد عەلی حەكیم، وەزیری دەرەوەی عیراق، پێشوازی حەنان فەتلاوی، سەرۆكی بزوتنەوەی ئیرادە دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی عیراق، “محەمەد عەلی حەكیم چاوی بە حەنان فەتلاوی، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ژنان كەوت، لەو چاوپێكەوتنەشدا وەزیری دەرەوە باسی لە ستراتیژی وەزارەتەكە و بنیتنانی پەیوەندییە دووقۆڵی و هەمەلایەنەكان كرد لەگەڵ وڵاتانی جیهان، ئەمەش بەپێی بەرنامەی حكومی، كە لەلایەن سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە خراوەتەڕوو، وێڕای خستنەڕووی هەڵوێستی وەزارەتەكە، كە لە بنەڕەتدا گوزارشت لە هەڵوێستی عیراق دەكات بەرانبەر بە پرسەكانی ناوچەكە”.

هەر وەها حەكیم ئاماژەی بە ئاڕاستەكانی وەزارەتی دەرەوە كردووە لەڕووی “جێبەجێكردنی بەرنامەكانی بنیتنانی تواناكان و چالاكییەكان لەبارەی كاری دیپلۆماسی و بەتایبەتیش كارمەندە ژنەكان لە وەزارەتی دەرەوە”، باسی لە ئامادەیی و زیادبوونی ژنانیش كردووە و پشتیوانی لە خواست و كارامەیی ژنانیش كردووە بۆ هاتنە نێو مەیدانەكە و كاركردن لە بواری دیپلۆماسی عیراقی.

عێراق

تەندروستی عیراق: پارە تەرخانكراوە بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی ڕەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی بڕە پارەیەك بۆ كڕین و هاوردەكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا دەربڕیوە.

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی ڕەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی بڕە پارەیەك بۆ كڕین و هاوردەكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا دەربڕیوە، هەروەها بڕە پارەیەكیش ئێستا لەوەزارەتی دارایی تەرخانكراوە و ئامادەیە بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا.

حەسەن تەمیمی ئەوەشی خستەڕوو: ڕۆژانە بەهۆی ڕەچاو نەكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكانەوە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە عیراق ڕوو لەزیادبوون دەكات.

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق وتیشی: دۆخی تەندروستی عیراق لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە و توانیویانە شوێن و ئۆكسجین و چارەسەری پێویست بۆ تووشبووانی كۆرۆنا دابین بكەن، لە كاتی دابەزینی پلەكانی گەرماش ڕێژەی پشكنینەكانیان زیاتر كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق لە دەستەواژەی تیرۆری جیهانیدا دووەم وڵاتە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەیمانگەی ئابوری و ئاشتی، ڕاپۆرتێكی لەبارەی دەستەواژەی تیرۆری جیهانی بڵاوكردەوە و لە كۆی 135 وڵاتدا ئەفغانستان لە پلەی یەكەمدا ناوی هاتووە و عیراقیش لە دەستەواژەكەدا لە پلەی دووەمدایە.

ڕاپۆرتی پەیمانگەی ئابوری و ئاشتی ئاماژە بە بزوتنەوەی تاڵیبان دەكات وەك مەترسیدارترین بزوتنەوە كە لە ساڵی 2019دا بۆتە مایەی كوژرانی زۆرترین كەس، لە هەمان كاتدا دەڵێت”ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش وێڕای كۆتایی هاتنى بەناو خەلافەتەكەی، تائێستاش هەندێك لە هێز و تواناكانی ماوە”.

ڕاپۆرتەكەی پەیمانگەی ئابوری و ئاستی پێیوایە، ژمارەی قوربانیانی دەستی تیرۆر لە ساڵی 2019دا بەراورد بە ساڵی 2014 ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە، دوای ئەوەی لەو ساڵەدا گەیشتە زیاتر لە 13 هەزار و 800 كەس.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، ئیمارات ئەو وڵاتەیە كە لە جیهاندا كەمترین تیرۆری تێدایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق، زۆرترین تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە كەركوك و سلێمانی تۆماركران

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 2438 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 2270 كەسیش چاكبوونەتەوە و 55 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا كە 20 كەسیان لە سلێمانی بوون.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 27 هەزار و 830 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 2438 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زۆرینەی تووشبووەكان لە كەركوك و سەڵاحەدین و بەغدا و بابل بوون، بەجۆرێك كە لە تەنیا كەركوك 469 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراوە.

وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە” لە سلێمانی 156، هەولێر 144، و دهۆك 135 حاڵەتى تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 2270 تووشبووی پەتاكە كردووە كە زۆربەیان لە بەغدا و دیالە و دهۆك و كركوك بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 55 كەس بە پەتاكە كە دیسانەوە پارێزگەی سلێمانی بە تۆماركردنی 20 حاڵەتی گیانلەدەستدان لە سەرو ڕیزبەندی پارێزگەكانی تردا ماوەتەوە لەڕووی زۆری ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان