ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

خەلەكان.. زیاتر لە (25) دۆنم پوش و پاوان سووتا

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەئێستادا لەزۆربەی سنورەكان ڕووداوی ئاگركەوتنەوە دوبارە دەبێتەوە لە تازەترین ڕووداویشدا، لە ناحیەی خەلەكان زیاتر لە(25) دۆنم پوش و پاوان سووتا .

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی”لە گوندی (فریزەڵی ) سەربە ناحیەی خەلەكان ئاگرێكی بەرفراوان كەوتەوە دەست بەجێ مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خەلەكان بەهاوكاری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دووكان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە لەگەڵ هاووڵاتیانی سنورەكە توانیان لەماوەیەكی كەمدا ئاگرەكە كونتررۆڵ بكرێت .”

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”زیانی ئاگرەكە زیاتر لە (25) دۆنم پوش و پاوان سووتا و هۆكاری ئاگرەكە نادیارە لێكۆڵینەوەو بەدواداچون بەردەوامن”.

ژینگە

بومەلەرزە شارێكی باشووری كوردستان دەهەژێنێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بومەلەرزەیەك شاری خانەقینی هەژاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەرواری 18-1-2020 لە كاتژمێر 10.55 خولەكی شەو بەكاتی هەولێر بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری خانەقینی هەژاندووە.

ئاشكراشیدەكات، بومەلەرزەكە بە قوڵایی 10 كیلۆمەتر لە دووری 23 كیلۆمەتر لە خانەقین ڕوویدا.

بەپێی زانیارییەكان، هاوڵاتیان هەستیان پێكردووە و هیچ زیانێكی ماددی و گیانیشی بەدوادا نەهاتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

به‌فر باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مریكا و خۆرهه‌ڵاتی كه‌نه‌دا داده‌پۆشێت

خەڵک – لوقمان غه‌فوور

له‌ سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 17 جێنیوه‌ری تا ئێواره‌ی شه‌ممه‌ 18ی جێنیوه‌ری زریانێكی به‌ هێزی به‌فر ڕوویكرده‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مریكا و خۆرهه‌ڵاتی دووری كه‌نەدا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌شناسی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فره‌ی ڕۆژی 17ی جێنوه‌ری ناوچه‌كه‌ی گرتووەته‌وه‌ له‌ مێژووی ئه‌و دوو وڵاته‌ دوو جاری تر تووشی ئه‌و دۆخه‌ بووه‌.

واشنتۆن پۆست نوسیویه‌تی، ویلایه‌ته‌كانی نۆرس داكۆتا، ساوس داكۆتا، مینیسۆتا له‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مریكا و له‌كه‌نه‌داش له‌ كه‌رتی نیوفۆلاند زۆرترین به‌فری لێباریوه‌، بە جۆرێک له‌ هه‌ندێك شوێن 12 پێ كه‌ (3مه‌تر و نیو) بووه‌.

له‌ هه‌ندێك شاری ویلایه‌تی مینیسۆتا یه‌ك مه‌تر و 20 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه‌، له‌ویلایه‌تی نۆرس داكۆتا 2 مه‌تر و 20 سانتیمه‌تر تۆماركراوه‌، هه‌رچی كه‌رتی نیوفۆلاند-ی كه‌نه‌دا 3 مه‌تر و نیو به‌فر باریوه‌.

به‌پێ ڕاپۆرتێكی فۆكس نیوز، ته‌نیا له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێردا له‌ ویلایه‌تی نۆرس داكۆتا 87 سانتیمه‌تر باریوه‌، به‌پێ كه‌شناسی ویلایه‌تی نۆرس داكۆتا و ساوس داكۆتا و مینیسۆتا هیچ زیانێكی گیانی ڕووینه‌داوه‌ و نه‌شبووەته‌ هۆی په‌كخستنی خزمه‌ته‌گوزارییه‌كان و توانراویشه‌ كۆنترۆڵی ڕێگاوبانه‌كان بكرێت، ته‌نیا هێڵێ خێرای ئای 29 به‌ ماوه‌ی نزیكه‌ی 300 كیلۆمه‌تر داخراوه‌ بۆ ماوه‌ی 10 کاتژمێر له‌نێوان گراند فۆكس و سویكس فۆلز له‌ ویلایه‌تی ساوس داكۆتا، هه‌ر به‌پێی فۆكس نیوز 690 گه‌شتی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.

هه‌رچی كه‌رتی نیوفۆڵاند له‌ كه‌نه‌دایه‌ بووەته‌ هۆی بچڕانی ته‌زووی كاره‌با و ته‌واوی شوێنه‌ بازرگانییه‌كان داخراوه‌، ته‌نیا ڕێگه‌ دراوه‌ به‌ پۆلیس و تیمی خزمه‌تگوزاریی بێنه‌ ده‌ره‌وه‌.
ئاشلی براویلر پسپۆری كه‌شناسی به‌ ئاژانسه‌كانی كه‌نه‌دای ڕاگه‌یاندووه‌ هه‌ندێك له‌ماڵه‌كان به‌فر ده‌رگاكانیانی داپۆشیوه‌ و به‌ زه‌حمه‌ت توانیویانه‌ كۆنتڕۆڵی ڕێگا بكه‌ن.

له‌ویلایه‌تی مینیسۆتا-ش، له‌به‌رنامه‌ی كه‌شناسی ته‌له‌فیزیۆنی لۆكاڵی كه‌ی ڤی ئار ئار، له‌ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌ داپۆشینی به‌شێك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ كرد كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ڕاگیراون و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كاری تیمه‌كانی پاككردنه‌وه‌ قورس بێت و به‌ وریاییه‌وه‌ ڕێگاكان پاك بكه‌نه‌وه‌.

به‌پێی ڕادیۆی ئێن پی ئار، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی ویلایه‌تی ساوس داكۆتا-ی ئه‌مریكا خێرای “با” به‌ به‌فره‌وه‌ 160 كیلۆمه‌تر بووه‌ له‌ کاتژمێرێكدا كه‌ هیچ كه‌س نه‌یتوانیوه‌ بوه‌ستێت به‌ پێوه‌، ڕادیۆكه‌ له‌سه‌ر زاری كه‌شناسی ئه‌مریكاوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، كه‌ ته‌نیا له‌ساڵی 1942 و 1999 ناوچه‌كه‌ زریانی له‌و شێوه‌ی به‌خۆوه‌ دیوه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

شەپۆلێكی سەرما و باران هەرێم و عیراق دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاماژە بەوەدەكات، كە ناوچەكانی وڵات دەكەونە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی سەرما و بارانی بەلێزمە و دەشڵێت: “لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە دەستپێدەكات”.

عەلی جابر زیادی، شارزای كەشناسی عیراقی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی نەخشەی گشتی كەشوهەوا، ناوچەكانی وڵات پێشوازی دەكات لە نزمە پاڵەپەستۆیەكی بەهێز و چالاك لە ڕۆژانی سێ‌ شەممە و چوار شەممەی ئەم هەفتەیە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ئەو شەپۆلەوە، ناوچەكانی وڵات دەكەونە ژێر كاریگەری لێزمە باران و هەندێك كاتیش بارانی مام ناوەند.

ڕوونیشی كردۆتەوە، زۆرترینی ئەو باران و سەرمایە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی شاری میسان و بەسرە و كوت و بەشێكی فوڕاتی ناوەڕاست.

جەختیشی كردۆتەوە، كە ئەو بارانە بەلێزمەیە بارستە هەوایەكی ساردی لەگەڵە بەتایبەتی لە ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما دادەبەزن.

أ.ح

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان