ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

قائیمقامی سلێمانی هۆشداری بەكارهێنانی ئاوی دەبە بە هاوڵاتیان دەدات

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەكاتی گواستنەوەی ئاوی لەدەبەنراو لەپلەی گەرمی بەرز و تیشكی خۆر بەشێك لە پلاستیكەكە‌ تێكەڵی ئاوی خواردنەوە دەبێت، ئەمەش بەیەكێك لە هۆكارەكانی توشبوون بە نەخۆشیە مەترسیدارەكان دادەنرێت لەنێویاندا شێرپەنجە، لەبەر ئەوە قائیمقامیەتی سلێمانی بەووردی چاودێری كۆی پڕۆسەی بەرهەمهێنان و ساغكردنەوەی ئاوی لەدەبەنراو دەكات.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، لەكاتی گواستنەوەی ئاوی لەدەبەنراو لەكارگەكانەوە بۆ بازاڕ و شوێنی بەكارهێنانی پێویستە بەڕێگەی تەندروست و زانستی بگیرێتەبەر، نابێت لەپلەی گەرمای بەرز و بەرتیشكی خۆر ئاو بگوازرێتەوە، بۆیە دەبێت كارگەكان خۆیان گواستنەوەی ئاو بۆ شوێنەكان لە ئەستۆ بگرن و بەبەڕادی تایبەت بیگوازنەوە.

وتیشی”بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی ساردكەرەوە و رێگەی زانستی بۆ گواستنەوەی ئاوی لەدەبەنراو مەترسی كارلێك و شیبوونەوەی بەشێك لە پلاستیكەكە كەمدەكاتەوە كەبەیەكێك لە هۆكارەكانی توشبوون بە نەخۆشیە مەترسیدارەكان بە تایبەتی شێرپەنجە دادەنرێت”.

ئاشكراشیكرد، لیژنەیەكی تایبەت بۆ بەدواداچوونی كۆی پڕۆسەی بەرهەمهێنان و جۆری ئەو ئاوە دەبانەش درووست دەكرێت كە لە كارگەكان بەرهەم دەهێنرێت تا ئەوكاتەی دڵنیا دەبنەوە لەوەی ئاوێكی تەندروست بگاتە دەستی هاوڵاتیان.

کوردستان

هەرێم.. سزای لە سێدارەدان بۆ بكوژی پێنج ئەندامی خێزانێك دەركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

دادگای تاوانەكان لە شاری هەولێر، سزای لەسێدارەدانی بۆ بكوژی خێزانە كوردە پێنج كەسییەكەی ڕۆژئاوای كوردستان دەركرد.

برزۆ سەعید پارێزەری دۆسیەكە ڕایگەیاند، لە دادگای تاوانەكانی هەولێر، فەرمانی لەسێدارەدان بۆ تاوانباری سەرەكیی دۆسیەی كوشتنی خێزانەكەی گوندی (پیرڕەش)ی ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر دەركراوە.

برزۆ سەعید ڕوونیشیكردەوە، بڕیارەكە لە ماوەی 10 ڕۆژدا بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی بۆ تەمیزكردنەوەی، ڕەوانەی دادگای تەمیزی هەرێمی كوردستان دەكرێت و ئەگەر لەوێوە پەسەند بكرێت، بۆ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت بە مەبەستی جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانەكە.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی 3/10/2019 خێزانێكی پێنج كەسیی كوردی ڕۆژئاوای كوردستان، لە گوندی (پیرڕەش)ی ڕۆژهەڵاتی هەولێر تەرمەكانیان دۆزرایەوە كە دایك و باوك و سێ منداڵی بچوك بوون، دواتر هێزەكانی ئاسایشی هەولێر تاوانباری ڕووداوەكەیان دەستگیركرد كە ناوی (ف. ك. ڕ.)ە، دانی نا بە تاوانەكەیدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تۆمەتبارێك لە هەولێر هەڵات و لە سلێمانی دەستگیر كرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات، ئەو تۆمەتبارە دەستگیركرا، كە لەلایەن پۆلیسی‌ هەولێرەوە داواكراو بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ بەردەقارەمان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە لەلایەن دادگای‌ تاوانەكانی‌ هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ هەولێرەوە داواكراو بووە.

ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبار ناوی‌ (ع، ع، ف) بەڕەگەز كوردە و لەلایەن دادگای‌ تاوانەكانی‌ هەولێرەوە بەپێی‌ ماددەی‌ ٤٤٣ لەیاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ داواكراو بووە.

پۆلیسی سلێمانی جەختیشی كردۆتەوە، پاش گرتنەبەری‌ ڕێكارە یاساییەكان، تۆمەتبار ڕەوانەی‌ پۆلیسی‌ هەولێر دەكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كچێك دوای ددان كێشان گیانی لەدەستدا

خەڵك- ئارام سەردار
ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۱ی كانوونی یەكەمی ۲۰۱۹ كچێك دوای ئەوەی سەردانی نەخۆشخانەی سۆران دەكات بەمەبەستی ددان كێشان، بەڵام دوای دەرهێنانی ددانەكەی بەماوەیەك گیان لەدەست دەدات.

شەمال دێواری حامد، وتەبێژی پۆلیسی سۆران  بۆ (خەڵك) ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ كاتژمێر ۳:۳۰ خولەك ئاگادار كراینەوە بەبوونی ڕووداوێك، كەوا كچێك بەناوی (س.ع.ح ) دوای ئەوەی سەردانی نەخۆشخانەی سۆران دەكات بەمەبەستی ددان كێشان، بەڵام دوای دەرهێنانی ددانەكەی و گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، لەماڵەوە باری تەندروستی تێك دەچێت.

دەشڵێت: “دوای تێكچوونی دۆخی تەندروستی هێناویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەداخەوە لەڕێگا گیانی لەدەست داوە”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، كچەكە خەڵكی ناحیەی سیدەكانە و لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٤ە.

جەختیشی كردەوە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە و لێكۆڵێنەوە دەستی پێ كردوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان