ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وتار

کەس یەکسان نییە بە کەس، نە ئاژاوەگێڕ دڵسۆزە نە دڵسۆزانیش ئاژاوە دروست دەکەن

دانه‌ر ئه‌سڵان

دوێنێ پاش وەستاندنی یاری کۆتایی خولی فۆتساڵی نایابی خانمانی کوردستان و بە کۆتا هێنانی لە وادەیەکی تردا شتێکی جوان سەرنجی منی ڕاکێشا هەر بۆیە فۆتۆم بۆی چرکاند ئەویش ئەو هەڵوێستە جوانەی کۆمەڵێک لە ئازیزانی یانەی چۆمان بوون کە هەستان بە پاک کردنەوەی تەواوی هۆڵی ساڵح عەلی و دواتریش دەرەوەی هۆڵەکە ئەمە شتێکی جوان بوو من بینیم بۆیە هەمیشە و هەردەم من چاوەڕێ دەکەم ئەوەی خۆم دەمەوێت بیبینم ئینجا هۆڵ و یاریگاکان جێ دەهێڵم، بەڵام داخم لە ناو میللەتی کورد دا هەموو شتێک جوان لە لایەن کۆمەڵێک نەخۆش و نەخوێندەوار و کەسی بۆگەن و مرۆڤی نەخۆشەوە کە ماڵی خۆیان کەلاوەی دروست کردنی خۆڵ و خاشاکی وەکو ئەوە چاوی بەم کارە جوانانەدا هەڵنایەت، چونکە وەک وتم خۆی لە ژینگەیەکی بۆگەندا دروست بووە ئیدی چۆن دەستخۆشی لە کارێکی وا جوان و بێ وێنە دەکات.

وڵاتی ژاپۆن لە سەرجەم پاڵەوانێتی و خولەکانی ئەم چەند ساڵەی ڕابردوودا جوانترین دیارییان پێشکەش دەکرد ئیدی بدۆڕانایە یان بیان بردایەتەوە ….. هەموو جیهان بەم ناوچەیەی ئێمەشەوە هەمووی دەستخۆشی لێ دەکردن و باس لەوە دەکرا کە خەڵکی ژاپۆن هەڵگری دید و ئایدیایەکی هێند مەزنن هێشتا کۆمەڵگاکانی جیهان و مرۆڤایەتی نەگەیشتوون پێیان.

بەڵام لەم کوردستانەدا ئەمە دووەم جارە من ئەم دیاردە جوانە دەبینم سەرەتا لە دەستەی ئیدارە و هاندەرانی ڕانیەی سەربەرز دوێنێش لە ئازیزانی دەڤەری باڵەک و چۆمانی خۆشەویست، بەڵام جارێکی تر من پارچە هۆنراوە بەرزەکەی مامۆستای جوان پەرستی عەبدوڵا گۆرانی نەمر دەڵێمەوە کاتێک لە موناجاتی دەروێش عەبدوڵای شمشاڵ دا دەڵێت؛
بەڵام داخم له ناو قەومی بەسیتا
قەدری سەنعەتکار وەکو عەکسی قەمەر وایە لە ناو حەوزێکی لیخندا

من فۆتۆم داناوە باس لەو کارە جوانە دەکەم نابەشەرێک کە نازانم مارکە سور چۆن هێشتوویەتی ئەو شکڵە لە فەیس بووک دا بمێنێت نووسیویەتی: (ئاخر خۆڵ کۆکردنەوە هەواڵە باسی ئەکەیت) ئەی چی هەواڵە عەبقەری ئەگەر ئەو هەڵوێستە جوانە هەواڵ نەبێت یان کەسێکی تر نووسیویەتی: (ئاژاوەیان نەنایەتەوە نەک یاریگا پاک بکەنەوە) دەک ڕووی مێژوو ڕەش بێت کە کوردی تیادایە بە ژاپۆنییەک دەوترێت واو عەقڵییەتی لە پێش جیهانەوەیە کەچی بە کوردەکەی هاونیشتمانی خۆی دەڵێت ئەوە کەی ئیشە.

من لێرەوە دەستی یەکە بە یەکەی ئەو برا بەڕێزانەم دەگوشم و سوپاسیان دەکەم شانازییان پێوە دەکەم و سەری ڕێزیان بۆ دادەنەوێنم بە بێ جیاوازی داوەشین و ڕوو ڕەشیش بۆ ئەو نەخۆشانەی ئەو کارە جوان و نایابە نابینن، چونکە ئەوانە خۆیان بۆگەنن مێشکیان جەستەیان بیر کردنەوەیان بۆیە چاویان بە جوانی و بە هەڵوێستی جوانی مرۆڤی کورد دا هەڵنایەت.

تێ بینی/ تکایە هەر بەڕێزێک فۆتۆکان دەبات و بڵاویان دەکاتەوە یان بابەتەکە دەبات با بنووسێت ئەمە تایبەتە بەو کەسە من هیلاک ببم تۆش ئاوها شتەکانم ببەیت خواش بە دزی لە سەرتی دەنووسێت بۆیە تکایە بە ئاگاییەوە مامەڵە بکەن سوپاستان دەکەم.

وتار

یەکێتی تۆپی پێ بێڕێزی بەرامبەر هاندەری تۆپی پێ و ڕاهێنەران و یاریزانانی تازەپێگەیشتوان دەکات

دانەر ئەسڵان

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان تا دێت ڕۆژ بە ڕۆژ گومان لە سەر خۆی زیاتر دەکات و سوکایەتی بە هەستی هەموان دەکات بۆ هەفتەی ٤ کۆبوونەوە لە کات و وادەی ڕەسمی خۆیدا ئەنجام نادات و هیچ بڵاو کراوەیەکیش لەو بارەیەوە ئاشکرا ناکات.

لیژنەی ئۆڵۆمپی بۆچی بێ دەنگە لەم سوکایەتییەی بە وەرزش و تۆپی پێ و تازەپێگەیشتوان دەکرێت؟

یەکێتی تۆپی پێی شارەکانی سلێمانی و هەولێر و زاخۆ و شارەکانی تر بۆچی سەری خۆتان دانەواندووە قسەیەک ناکەن هەر هیچ نەبێت ئەن لایکێک بکەن؟

یانەکانی کوردستان زاخۆ پێشمەرگەی سلێمانی جیهان هەولێر بۆچی قبوڵی دەکەن و هیچ ناڵێن؟

باشە بۆ هەمووان قوڕ و قەپتان لێ کردووە ئایا هەڵواسینی فۆتۆیەک لە یاریگایەکدا ئاوها دەکات هەموو لە ترسدا بێ دەنگ بن؟

کەواتە من پێشنیار دەکەم نازناوی تازەپێگەیشتوان بە یانەی هەولێر ببەخشریت وەک پاڵەوانێکی پاش و بێگەرد کە هەموو شتێکی خۆی کرد تا ببێتە پاڵەوان و پێویستی بە هاوکاری کەسیش نەبوو.

تێ بینی/ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان نە هیچ بەڵگەیەکتان لە لایە نە لیژنەکەشتان ڕاستگۆ بوو میسداقێت و ڕاستگۆیی خۆتانتان خستە ژێر پرسیارێکی گەورەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وتار

مێسی لە نێوان سۆز و سەرسامبوون و ڕق و زانستدا

بەرھەم جــلال

باسـكردنی مێسی لە زۆر ڕوەوە دەچێتە خانەی دووبارەبون، چونكە لە دە وەرزی ڕابردوو زۆترین جاری ناوی مێسی ھێنراوە لەسەر شەقامی وەرزشی ئەمەش زۆر سروشتیە چونكە شیاوی ئەو باسكردنەیە، باسكردنەكەش یاری و نەیاری لیۆ دەگرێتەوە .

تۆپی پێ یەكێكە لەو كایانەی بەھەست و سۆز – ڕق و بوغز – دەمارگیری ناچێتە پێشەوە وەھیچ خزمەتێكیش ناكات بەم وەرزشــە ، مێسی و ھاوئاستەكانی كارێكی وەھانكردووە ھەر چوار چەمكی سۆز ، سەرسامبوون ، ڕق و زانست تێكەڵ بكرێن بەسەر یەكتردا بۆیە زۆر جار مێسی باشترین ئاست پێشكەش دەكات ڕقی تێكەڵ دەكرێت ؛ بە پێچەوانەوە خراپترین یاری دەكات سۆزی تێكەڵ دەكرێت ئەم تێكەڵیەش كارێكێكی ئاڵۆزە ھەر دوو بەرەی یار و نەیار بەڵگەیان بۆ سەلماندی ھاوكێشەكە پێیە .

ھەڵسەنگاندن بۆ لیۆ بەم ڕەگەزانە دەكرێت سۆز و سەرسامبوون و ڕق و زانست.

سۆز : واتا باوەڕی وایە مێسی بەھیچ جۆرێك و لە ژێر ھیچ دۆخێكدا خراپ نییە و نابێت .

سەرسامبوون، واتا داننان بە توانا و بەھرەی مێسی ئیدی یاری بیت یاخود نەیار ناتوانیت نكوڵی بكەیت لە نا سروشتی بوونی ئەم مرۆڤەی تایبەت دروسـت بووە بۆ تۆپی پێ .

ڕق، پێچەوانەوە سۆزە ھەمیشە قسەیەكت پێیە تا ئەوەی بڕوا نەكەیت مێسی نا ئاساییە زۆرجارن مێسی كارێكی باوەڕ پێنەكراو ئەنجام دەدات بەڵام ھۆكارێكی بۆ دێنێتەوە تا ئەوەی پێی سەرسام نەبێت لە كاتێكدا گوومانی نییە بیركردنەوەی ڕقە نەك شتی دیكە .

زانست، ئەم ڕەگەزە بەم دواییانە شۆڕ بۆتەوە بۆ ناوەڕۆكی تۆپی پێ بۆیە چەندین لێكۆلینەوە و توێژینەوە كراوە لەبارەی زۆر باس و بابەت لەم بابەتانە ھەڵسەنگاندنە بۆ یاریزانێك ، ڕاھێنەرێك ، تیمێك ، تاكتیكك … ھتد

زانست پێووەری بنەڕەتە تا ئەوەی ھەڵسەنگاندنەكە تێكەڵی سێ چەمكی پێشتر نەبێت .

ئێمە مێسی و ھاوئاستەكانی چۆن ببینین ..

ھەر كەسە و لە لایەن خۆیەوە جۆرێك دەڕوانێتە مێسی بەڵام نكوڵی لەوە ناكرێت ئاسـتی لیۆ یەكجار ناسروشتیە ئەمەش بە بەڵگەی ئەوەی خێرایە لە بڕیاردان ، زۆر بەسادەی یاری دەكات بەڵام سادەیەكەی زۆر ئاڵۆزە ، بەرنامەی خۆراكی زانستی پەیڕەو دەكات ، یەكجار پیشەگەرە بە بەڵگەی ئەوەی تا ئێستا نەبینراوە و نەبیسراوە لە جێیەكدا بڵێت من باشترینم ھەمیشە دەڵێت من یارمەتی كۆمەڵەكەم دەدەم ؛ بەگشتی بەكردار قسە دەكات نەك گوفتار .

سەرنج بدەن

مێسی لە جۆرە یاریەكدا دەستباڵایە كە زۆر تاكتكی بێت بۆیە زۆرینەی ڕاھێنەرە تاكتیكێكان سەرسامن بە مێسی ؛ مێسی زیاتر گۆڵی لەو یانەنانەكردوە لە تۆپی ئاستیاندا بوون بۆ نموونە

بایرنی گواردیۆلا، لیڤەری كلۆپ، ڕیاڵ مەدریدی زێدان، یۆفانتۆسی ئەلیگری،  ئینەری كۆنتی .

ئێوە سەرنجی مێسی بدەن زۆرترین جار بێ تۆپ كەم جوڵەیە ھەمیشە بۆ دواو پێشەوە ئاوڕ دەداتەوە بنكەیەكی یاریگا دیاری دەكات لەوێوە بڕیار بدات ! پێش گەشتنی تۆپ پێی بڕیاری داوە چی بكات !!

لە كۆتایدا ئەوەی ماوەتەوە باس بكرێت ئەوەیە ھەمووان كۆكن لەسەر نا ئاسایی بوونی لیۆ بەھەر یەكێك جۆرێك گوزارشتەكەی دەردەبڕێت بۆیە یان سۆزت ھەیە بۆی یان پێی سەرسامی یان ڕقت لێیە یان زانستیانە لێی دەڕوانیت

كورد دەڵێت ھەموو ڕێگایەك ئەچێتەووە بۆ بانە ، ھەموو ھەڵسەنگاندنێك سەرسامبوونە بە مێسی !!

تێبینی ١، یاریزانی دیكەش ھەن وێنای لیۆ بێت لەم چەمكانە بێت بەس وەك مێسی پڕاو پڕ نەیپێكاوە تا ئەوەی نوسینەكەی بۆ تەرخان بكەم …..

تێبینی ٢،  تۆش نوسینەكە وەك ئەوەی چۆن نوسراوە تێی بگە نەك بیركردنەوەی خۆت بسەپێنیت بەسەر بیردكردنەوەی مندا …..

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وتار

به‌رشه‌لۆنه‌ بۆ نیمار ناگوازێته‌وه‌؟

هه‌وراز كاوه‌
به‌رشه‌لۆنه‌ش به‌ ئاسانی نیمار ناگوازێته‌وه‌ و خواسته‌كانی جێبه‌جێ‌ ناكات، له‌ كاتێكدا ئه‌و یاریزانه‌ له‌ ئه‌وجی یاریكردنیدا ڕوویكرده‌ یانه‌ پاریسییه‌كه‌ و ویستی له‌وێ‌ ببێته‌ جه‌مسه‌رێكی گرنگی تۆپی پێی جیهانی، به‌ڵام ئه‌و وه‌ك لاوێك تووشی گرفتی كه‌م وێنه‌بوو، دواتر بڕیاریدا بێته‌وه‌ یانه‌ كۆنه‌كه‌ی و زووتر خۆی له‌ دۆزه‌خی ته‌نیایی و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئه‌زموونی سۆپه‌ر ستاره‌كان ڕزگار بكات، بۆیه‌ چوونی بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ و قورسی له‌ بۆنده‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌م چه‌ند خاڵه‌وه‌ هه‌یه‌ و پێویسته‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌ بزانێت، وه‌ك گه‌وره‌ یاریزانێك پێشوازی لێناكه‌نه‌وه‌.
1. پێكانی زۆر و به‌رده‌وام له‌ یانه‌ی پاریسانجێرمان.
2. له‌ تیپه‌ كۆنه‌كه‌ی یاریزانێكی فه‌ردی به‌ ئاست و ڕوشت به‌رزبوو، به‌ تایبه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگا كه‌مترین كێشه‌ی دروست ده‌كرد، به‌ڵام له‌ پاریس پێچه‌وانه‌ ده‌ركه‌وت.
3. دوای چوونی بۆ پاریس له‌ یاریگادا ڕكابه‌ری هاوڕێكانی ده‌كرد، ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ كاڤانی گرفتیان له‌سه‌ر جێبه‌جێ‌ كردنی لێدانێكی سزا هه‌بوو، به‌وه‌ش ده‌ركه‌وت ئه‌و توانای رابه‌ریه‌تیكردنی نییه‌.
4. له‌دوو وه‌رزی پێشووی ناوبراو له‌ هیچ بۆنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی یانه‌كه‌یدا گرنگی نه‌بووه‌، به‌ تایبه‌ت خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و به‌رامبه‌ر به‌ مانچسته‌ر یوونایتد.
5. تۆمه‌ت باركردنی به‌ كاری سێكسی له‌گه‌ڵ ئافره‌تان، هه‌روه‌ها دوا كاری ئه‌وه‌بوو ده‌ستدرێژی كرده‌ سه‌ر هانده‌رێكی یانه‌كه‌ی له‌ یاریگای شازاده‌كان.
6. دوای ئه‌مانه‌ش قورسترین و دژوارترین بڕیاری دژی هانده‌رانی جێرمان ئه‌وه‌بوو، كه‌ ده‌یه‌وێت تیپه‌كه‌ی به‌جێبهێڵت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ناچار كردووه‌ له‌گه‌ڵ كۆنه‌ دۆسته‌كه‌ی گفتوگۆ بكاته‌وه‌، پێكانه‌كانی دیمبڵی و خراپی ئاستی تیپه‌كه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا و كه‌متر بوونی یاریزانی فه‌ردی و كه‌می گۆڵكردن له‌ ڕێزی به‌رشه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئیداری تیپه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێویستییه‌ی هه‌یانه‌، كه‌چی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌یان پێش چاو خستووه‌، كه‌ نیمار كوڕه‌كه‌ی (2013) نییه‌ و ده‌بێت بزانێت ئه‌و به‌و هه‌موو شكسته‌وه‌ قبوڵ ده‌كه‌ن و ناچاره‌ مه‌رجه‌كانیان قبوڵ بكات.

سه‌رچاوه‌
SPORT

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان