ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

٨ جۆری باوەش کە ڕەنگدانەوەی تەواوی پەیوەندیەکەتانە

خێزان
کاتێک لەپەیوەندیدایت جۆری باوەشەکەتان زۆر نهێنی لەباری ئەو پەیوەندییە ئاشکرا دەکات، بۆنومەن ڕەنگە خۆتان هەست بەوە بکەن گەر پەیوەندیەکەتان باش نەبێت باوەشەکەشتان سارد و سڕ دەبێت و بە پێچەوانەشەوە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک جۆری باوەشە کە نهێنی پەیوەندیەکەتان ئاشکرا دەکات:

 

-باوەش لە پشتەوە


-مانای ئەوەیە کە ئەو پیاوە ئامادەیە پارێزگاریت لێبکات و ناترسێت لە بەرپرسیاریەتیەکان، لە پەنا ئەودا هەست بە ئارامی دەکەیت.

-باوەشی کەلەکە

-ئەمە مانای ئەوەیە کە ئەو کەسە لەبەردەمی تۆدا کراوەیە و لە دۆخی پارێزگاریدا نییە، بەڵام ئاگاداربە ئەم جۆرە کەسانە زوو لە خۆشەویستی بێزار دەبن.

-باوەشی دەست لەسەر سەر


-ئەم باوەشە زیاتر لە نیو هاوڕێکاندا هەیە نەک خۆشەویستەکان، هەر بۆیە گەر خۆشەویستەکەت یان هاوسەرەکەت تەنها ئەم باوەشە بەکاردەهێنێت پێویستە هۆکارەکەی بزانیت چونکە ئاماژەیەکی باش نییە.

 

-باوەش و چاو بڕینە چاو


-ئەم جۆرە باوەشە بەڵگەیە لەسەر گونجان و لێکنزیکبونەوەیەکی زۆری نێوانتان، هیمایە بۆ ئەوەی کە تۆ لەلای ئەو زۆر بەهات هەیە.

-باوەشی پرد

-بە دەستەکانتان پردێکتان دروستکردووە، تا ڕادەیەکیش لەیەک دورن، هێمایە بۆئەوەی کە زۆر گرنگی بە پەیوەندیەکە نادەن و هەر کات بەڕێدەکەن.

-باوەشی درێژ

-ئەمە یەکێکە لە گرنگترین باوەشەکان لە پەیوەندیدا، ئەو دەیەوێت بۆهەتاهەتایە لەگەڵ تۆدا بمێنێتەوە، ئەم باوەشە بۆ پەیوەندی زۆر گرنگە.

-باوەشی کوڕی هار


-ئەمە هێمایە بۆ ئەوەی کە ئەو دەیەوێت پێتبڵێت تۆ تەنها هی ئەویت، بەڵام دەبیت ئاگاداربیت کە لەسەرەتای پەیوەندیدا ئەم باوەشە هێمایە بۆئەوەی کە ئەو یاریت لەگەڵدا دەکات و تەنها بۆ مەبەستێک لێت نزیکدەبێتەوە، بەڵام لە پەیوەندی درێژدا هێمایە بۆ ئەوەی کە خۆشەوستی ئەو بۆتۆ هێشتا تازەیە.

-باوەشی توند


-ئەگەر پیاو بە توندی و لە دڵەوە باوەشی کردیت ئەوا تۆ بەختەوەریت، ئەو جۆرە پیاوە هەستیار و ڕۆمانسییە، پەیوەندیەک و خێزانێکی بەهێزیان دەوێت.

خۆشەویستی

چەند ئامۆژگاریەکی خۆشەویستی کە ئەو کەسانەی خۆیانت لێدەکەن بە پسپۆڕ پێتی دەڵێن و هەمووشی هەڵەیە! 

خێزان

زۆرجار کاتێک دەچیتە پەیوەندی خۆشەوویستیەوە یان تازە ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنیت، هەموان لێتدەبن بە پسپۆڕ و قسە دەکەن، بەڵام گرنگە کە هەموو ئەو ئامۆژگاریانە وەرنەگریت چونکە بەشێکیان زیانی زیاترە، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

 

– کەسێکی لەخۆت دەوڵەمەنتر بدۆزەرەوە:

-کاتێک لەبەر پارە یان سودێکی تایبەتی لەگەڵ کەسێکدا دەژیت، ئەوا بزانە کە تۆ سۆز و خۆشەویستیەکەت دەخەیتە ڕیسکێکی گەورەوە، جونکە هەرکات ئەو حەزە کاتیانە پر بوەوە یان بەدی نەهات هاوسەرگیریەکەش تێک دەچێتەوە.

 

-خۆت هەموو شتێک بگەر دەست

-ئەمەش یەکێکە لەو ئامۆژگاریە هەڵانەی نابێت بەقسەی بکەیت، ژیانی هاوسەرگیری لەسەر بنەمای بەرپرسیاریەتی جیاواز بنیادنراوە و هەریەکە و لە بواری خۆیدا سەرپەرشتیار دەبێت.

 

-داوای ڕۆمانسیەتی بەردەوام بکە

-لەڕووی دەرونی و سروشتی مرۆڤەوە ئەمە نەگونجاوە و نایەتە دی، بۆیە بە پێی فیلمەکان تەماشای ژیانی ڕاستەقینە مەکە.

 

-بێدەنگ بە و خراپتری مەکە

-هەڵەیە کە کێشەکان بە بێدەنگی تێپەرێنیت و باشترە گفتوگۆی لەسەر بکەیت، چونکە گەر وانەبێت لە شوێنێکدا دەتەقێتەوە.

 

-بەردەوام چاودێری بکە، چونکە ئەو مافەت هەیە

-ژیانی هاوسەرگیری پێویستە لەسەر بنەمای متمانە بێت نەک چاودێری بەردەوام و ژیانێکی هەواڵگریانە.

 

-زۆر کەس باوەڕی بەم هاوکێشەیە هەیە، بەڵام تۆ ژیانت لەسەر ئەمە بنیاد مەنێ و بزانە کە خۆشەویستی راستەقینە دواجار دەبێت بە هاوسەرگیری کۆتایی بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

خۆشه‌ویستی 5 قۆناغه‌و زۆرێكمان له‌ قۆناغی 3 یه‌مدا وازده‌هێنین، تۆ لە کوێدایت؟

خێزان

“به‌ یه‌كه‌وه‌ نه‌ده‌گونجاین، بۆیه‌ جیابوینه‌وه‌” ئه‌مه‌ قسه‌ی زۆرێك له‌و خۆشه‌ویست و هاوسه‌رانه‌یه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌ ڕاستی یه‌كتریان خۆشویستووه‌ به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك جیاده‌بنه‌وه‌.

Jed Diamond فه‌یله‌سوفێكی سایكۆلۆژیه‌و ماوه‌ی زیاتر له‌ 40 ساڵ لێكۆڵینه‌وه‌ی كردوه‌و گه‌یشتۆته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ خۆشه‌ویستی 5 قۆناغی سه‌ره‌كیه‌و زۆرێكیش له‌ قۆناغی سێیه‌مدا گیرده‌خوات، كه‌ دواجار ده‌بێته‌ هۆی جیابونه‌وه‌ش، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ دیارترین قۆناغه‌كانه‌:

له‌م قۆناغه‌دا ده‌كه‌ویته‌ داوی خۆشه‌ویستیه‌وه‌و خۆت زۆر به‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌زانیت و هه‌موو خه‌ون و خولیای خۆت له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌دا ده‌بینیته‌وه‌، به‌رامبه‌ره‌كه‌تت لێده‌بێته‌ كه‌سێكی پێرفێكت و ناوازه‌، به‌ ته‌واوی ده‌كه‌ویته‌ ژێر كاریگه‌ری قسه‌كانیه‌وه‌و ته‌نانه‌ت گه‌ر شتێكی خراپیشی هه‌بێت تۆ ناتوانیت بیبینیت.

له‌م قۆناغه‌دا ئیدی ده‌بنه‌ خۆشه‌ویستی یه‌كتری و هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن و به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژین، هه‌ردوو لا واهه‌ستده‌كه‌ن كه‌ كه‌سی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه‌و ئیدی ژیانی به‌خته‌وه‌ری ده‌ستپێده‌كات، دنیایه‌ك خه‌ون و خولیا به‌ یه‌كدیه‌وه‌ هه‌ڵده‌واسن، هه‌ست به‌ دامه‌زراوه‌یی و پارێزگاری ده‌كه‌ن، زۆركات له‌م قۆناغه‌دا منداڵیش دێته‌ كایه‌وه‌.

قۆناغی سێیه‌م هه‌ستیارترین و زۆركات مه‌ترسیدارترین قۆناغه‌، ئه‌م ماوه‌یه‌یه‌ كه‌ وا هه‌ستده‌كه‌یت هه‌موو ئه‌و خه‌ون و خولیایانه‌ی له‌سه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌ت هه‌ڵتچنی بوو ڕاستده‌رنه‌چوو، به‌رامبه‌ره‌كه‌ت لا ده‌بێته‌ كه‌سێكی بێزاركه‌ر كه‌ هه‌موو ڕۆژێك شته‌كان دوباره‌ن و هیچ چێژێكیان نیه‌، ئیدی ئه‌و هه‌سته‌ت لا دروستده‌بێت كه‌ خۆزگه‌ به‌ كاتی ته‌نهایی بخوازیت و هه‌ستبكه‌یت كه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت كه‌سێكی گونجاو نیه‌ بۆتۆ، زۆر كه‌سیش له‌م قۆناغه‌دا شكستده‌خوات و جیابونه‌وه‌ ڕوده‌دات.

گه‌ر كه‌سێكی له‌خۆبورده‌ بیت و هه‌وڵبده‌یت كه‌ ناكۆكیه‌كانتان قوڵنه‌كه‌یته‌وه‌و به‌ دوای خاڵی له‌یه‌كگه‌شتندا بگه‌ڕێیت، ئیدی ده‌توانیت بچیته‌ قۆناغی چواره‌م، كه‌ تێیدا ئیدی تێده‌گه‌یت ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌رت شاسواری خه‌ونه‌كان نیه‌و كه‌سێكی ئاساییه‌ هه‌ر وه‌ك تۆ، ئه‌و خه‌ون و خه‌یاڵه‌ ناڕاستانه‌ی كه‌ هه‌تبوون ناتمێنێت و له‌ سه‌ر بنه‌مای ڕاستی شته‌كان داده‌رێژیته‌وه‌ و خۆشه‌ویسته‌كه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌ قبوڵ ده‌كه‌یت.

ئێستا ئیدی تۆ فێربویت كه‌ به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت خۆتبگونجێنیت و خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندیه‌كی به‌رده‌وام و پته‌و دروستبكه‌ن، دواجار ده‌شتوانن خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر و پڕ به‌هره‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ بنیاد بنێن، كه‌ بنه‌مای بنیادنای كۆمه‌ڵگه‌و دواجار حیهانیش له‌ خێزانه‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

١٠ کەپڵ هەموو پێوەرەکانیان شکاندووە کە تۆ هەتە بۆ خۆشەویستی

خێزان

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک کەسن هاوسەرگیریان کردووە لەگەڵ ئەو کەسەدا کە خۆشیان دەوێت و هاوسەرگیرییەکەیان تەواو بووە دەنگدانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

 

Gloria Shuri  و Ali Lawrie

-لایف ستایل و شێوەی ئەم دوو کەسە لەوانەیە زۆر لەیەکەوە دووربن و پێت وابێت ئەم دوانە هەرگیز پێک ناگەن بەڵام پێکەوە زۆر دڵخۆشن و هاوسەرگیرییەکەیان بوو دەنگوباسی تەواوی ئینستەگرام.

 

 

Verne Troyer و Genevieve Gallen

ڤێرنێ ئەکتەرێکی بەناوبانگی کۆمیدیا بوو لەماوەی پێشوودا گیانی لە دەست دا و پیاوێکی باڵا بچووک بوو بەڵام هەمیشە ئافرەتان حەزیان دەکرد لە چواردەوری بن و جێنڤایڤیش کەپڵی بووە.

 

دایڤد

دایڤد نوسەرێکە و لە سانفرانسیکۆ دەژی هیوایەتی لەفەیە و بە کەپڵی خۆیی ناوبردووە.

 

 

Anton Kraft و China Bell

پیاوەکە چوار جار باڵای بچووکترە لە ژنەکە و دەڵێن پێکەوە بەختەوەرین

 

Fernandes de Silva

خێزانی Fernandes de Silva کە پیاوەکە 2.5 پێ لە ژنەکەی باڵای بەرزترە.

 

Ashley Stevens و Christopher Reed

کاتێک هاوڕێیەکی کچەکە وێنەیەکی ئەم دوو کەپڵەی بڵاوکردەوە کە کچێکی جوان هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ کوڕێکی قەڵەودا تەواوی خەڵک توشی سەرسوڕمان بوون بەم بابەتە.

 

Elisany و Francinaldo da

کچەکە باڵابەرزترین کەسە لە جیهاندا و درێژییەکی 6.7 پێ دەبێت کە 1.4 پێ لە کەپڵەکەی باڵای بەرزترە.

 

Victor Hugo و Gabriela Peralta

دوو کەپڵن کە زۆرترین تاتۆیان داوە لە جەستەیان و ٥٠ بازنەی ئاسنیان کردووە بە گۆشتیاندا و ماوەی ١٥ ساڵە هاوسەری یەکدین.

 

هاوسەرگیری لەگەڵ خود

-ئەم کەسە تەمەنی ٤٣ ساڵە و هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ خۆیدا و پێی وایە پێویستە هەموو کەسێک هاوسەرگیری لەگەڵ خۆیدا بکات پێش ئەوەی لەگەڵ کەسێکی دیکەدا ژیان پێک بهێنێت.

 

Paulo و Katyucia​​​​​​​

دوو بچوکترین کەپڵ لە جیهاندا Paulo و Katyucia​​​​​​​ ـن باڵایان ٣ پێ دەبێت لە ساڵی ٢٠١٦ ـدا هاوسەرگیرییان کردووە و ناویان چووە کتێبی گینسەوە بۆ بچوکترین کەپڵ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان