ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

عیراق نزیكەی 70 ملیۆن دۆلاری زیادەی لە فرۆشتنی نەوت دەستدەكەوێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری نەوتی عیراق ئاشكرای دەكات، كە داهاتێكی زیادەیان لە فرۆشتنی نەوت لەلایەن سۆمۆوە دەست دەكەوێت و وتەبێژی وەزارەتەكەش دەڵێت: “ئەو داهاتە لە فرۆشتنی باری بەپەلە دەستدەكەوێت”.

سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە كۆمپانیای سۆمۆ توانیویەتی نزیكەی 70 ملیۆن دۆلار داهاتی زیادە بۆ خەزێنەی دەوڵەت بەدەست بهێنێت.

ڕاشیگەیاندووە، فرۆشتنی تەواوی ئەو بڕە نەوتەی لەبەردەستە دەبێتە هۆی زیادبوونی پشكی عیراق لە بازاڕی جیهانی.

لای خۆشیەوە، عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق دەڵێت: “سۆمۆ توانیویەتی داهاتی زیادە بۆ خەزێنەی دەوڵەت بەدەست بهێنێت، كە بڕەكەی دەگاتە 96 ملیۆن و 942 هەزار و 56 دۆلار و 90 سەنت، ئەوەش لەڕێگەی فرۆشتن و بەبازاڕكردنی باری بەپەلە لەماوەی نێوان حوزەیرانی 2017 تاوەكو هەفتەی یەكەمی مانگی تەمموزی 2019.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە كۆمپانیای سۆمۆ توانیویەتی دوو كەشتی نەوتی بە بڕی 3 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی بەسرە لە مانگی تەمموز بفرۆشرێت و توانیویانە 3 كەشتی تر بە بڕی 1.8 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی كەركوك لەڕێگەی ڕاگەیاندنی كەشتی بەپەلە بفرۆشێت.

جەختیشی كردۆتەوە، كۆی گشتی ئەو داهاتە زیادەیەی لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا هاتۆتە دەست 3 ملیۆن و 70 هەزار دۆلار بووە.

ئابوری

وردەكاری دەرستكاری كردنی مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە ئاشكرادەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم ئاشكرای دەكات، مووچەی چەندین توێژی وەكو دادوەر و پەرلەمانتار و شارەزا كەم دەكرێتەوە و ھیچ كەسێكیش دوو مووچەی نامێنێت.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی ھەرێمی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕایگەیاندووە، “بندیوار لای ئێمە نییە و ئەوەی نایاسایی بێت ئەوانە ھەندێكمان دەستنیشان كردوون، بەڵام ئەوانەی دوو مووچەیان ھەیە، پەیوەندی بە فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیارییەوە ھەیە و بە نووسراوێك داوامان كردووە ھەر كەسێك دوو مووچەی ھەیە، لیست بۆ ئێمە ڕەوانە بكەن، بۆ ئەوەی مووچەیەكیان ببڕین، تەنھا ئەوانەی شەھیدان و كەمئەندامان نەبێت و ھەیە فەرمانبەرە و مووچەی كەمئەندامی ھەیە، ئەویش مووچەی كەمئەندامی دەگوازرێتەوە بۆ فەرمانگەی خۆی و لە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی نامێنێت و وەكو دەرماڵە لە مووچە بۆی زیاد دەبێت، ئەوانەی شەھیدانیش ناكرێت یەكێك مووچەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی ھەبێت و ئەوانەش ڕێك دەخرێتەوە”.

ڕوونیشی كردەوە، “خانەنشینی لە ٢٠٠ ھەزار دەست پێدەكات ئەویش ئەوانەن كە میراتگرن، بۆ نموونە ژنێك كە مووچەی پیاوەكەی وەربگرێت، ٦٠%ی مووچەكە وەردەگرێت و ھەندێك ھەیە مووچەی زیاترە و ئەوانەی بڕوانامەیان نییە كە مووچەیان كەمە، ئەولەویاتی حكومەت ئەوەیە كە یاسای خانەنشینی دەستكاری بكرێت، كە كەمترین مووچە ٣٠٠ ھەزار دەبێت و ئەگەر دۆخەكە باش بێت ھەوڵ دەدرێت یاسای بەغدا ھی ساڵی ٢٠١٤ جێبەجێ بكرێت، كە كەمترین مووچە ٤٠٠ ھەزار دینار دەبێت و دڵنیام حكوومەت سوورە لەسەر ئەوەی مووچەی خانەنشینان باشتر بكرێت، چونكە نزیكەی ١٠٠ ھەزار خانەنشین مووچەیان لە دەوروبەری ٢٠٠ ھەزار بۆ ٣٠٠ ھەزارە”.

ڕاشیگەیاندووە، “ئەوەی پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینییەوە ھەیە لە وەزارەتی دارایی، پلە باڵاكان و شارەزاكان و دادوەرەكانن و وەزارەتی پێشمەرگەش گواستنەوەیان بۆ لای ئێمە ھەیە، ئەوەی پلە باڵاكان كاتی خۆی كە خانەنشین كراون، پوختەی ڕاژەیان نەبووە، بۆیە نازانین كامە نایاساییە و ھەندێك نایاساییمان دەستنیشان كردوون و داومانەتە لیژنەی لە خۆمان باڵاتر، كە ژمارەی پلە باڵاكان زیاتر لە ٤٠٠ كەس دەبن، ئەوەی بیانناسین دەتوانین كارێك بكەین، بەڵام ئەوانەی نەیانناسین لەبەر ئەوەی ھیچیان نییە، چونكە دۆسیەی یاسایی پێویستە دامەزراندن و دەستبەكاربوونی تێدا بێت و ساڵانە تەرفیع و عەلاوەی تێدا بێت، ئەگەر بە نۆرماڵ دامەزرێت، ئەوكات دادەمەزرێت، بۆیە ئەوانەمان دەستنیشان كردوون”.

لەبارەی گواستنەوەی خانەنشینانی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی دارایی، حازم ئیسماعیل ڕایگەیاند، “چەند كۆبوونەوەیەكمان كردوون و ئێستا لە قۆناغی كۆتاییداین و چەند لیژنەیەكمان پێك ھێناوە و چەند كۆنووسێكمان ئامادە كردووە و ئەوانیش لیستی خۆیان ئامادە دەكەن و لیژنەیەكی ھاوبەش ئامادە دەكەین بۆ ئەوەی ناوەكان بگوازینەوە، ئەوەش كاتی پێویستە، بۆ بەدەستخستنی لیست ئەوەی سلێمانی ڕەوانەی ئەوێی دەكەین و بۆ ھەولێر و دھۆك لە ھەولێر بەڕێوەبەرایەتییەك ھەیە تایبەت بە خانەنشینانی ئەوان، بۆیە ھەر كاتێك ناوەكان تەواو بوون، ئەوكات دەچنە بانكەكان و ناوەكان لە ڕاگەیاندنەكان بڵاو دەكەینەوە، كە لەوێ مووچەی خۆیان وەرگرن بە ئەوانەی یەكەی حەفتا و ھەشتاشەوە، بۆیە كێشەمان نابێت و ھەر كاتێك لیستمان بۆ ھات، ئەوەش چارەسەر دەكەین”.

سەبارەت بە شارەزایان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی وتی، “نووسراوێكمان كردووە و ئەوانەی خانەنشین كراون مووچەیان ھەموار دەكرێتەوە، وەكو پلە تایبەتەكان لە سەرۆكی ھەرێم تا بەڕێوەبەری گشتی و هی دادوەرانیش ٧٠% دەبێت و بەڕێوەبەری گشتی و ڕاوێژكارەكان ئەوانە٦٠% و ئەوانەی پەڕلەمانتارن كە جاران شەش ملیۆن و٥٦٠ هەزاریان وەردەگرت، ئێستا ٥٠% وەردەگرن ئەگەر ١٥ساڵ خزمەتیان ھەبێت و ئەوەی خزمەتی كەمتر بێت، ھەندێكیان دوو ملیۆن وەردەگرن، چونكە بڕگەیەك ھەیە ئەوەی خزمەتی نییە ٢٥%ی مووچە و دەرماڵە وەردەگرن، بەڵام بۆ ئەم خولە دەگوترێ تەنھا چەند پەرلەمانتارێك ڕەتیان كردۆتەوە، ئەوانەی دیكە ڕەتیان نەكردۆتەوە، بەڵام ئەوەی بیەوێت خانەنشینی ڕەت بكاتەوە تەنھا بۆ مانگێك نییە و بۆ ھەموو كاتێك دەرگا كراوەیە و داوا دەكات مووچەیان ڕابگرێت و ئێمەش ڕایدەگرین و لیژنەشمان دروست كردووە، كە پلە باڵاكان و شارەزایان و پەڕلەمانتاران ھەمووی جیا دەكەینەوە و تائێستا تەنھا ناوی شارەزایانمان بۆ ھاتووە و لە ماوەیەكی كەمدا یەكلایی دەكەینەوە، كە دادوەرەكان ژمارەیان كەمە و زوو یەكلا دەكرێنەوە و بڕیارەكەش لە ١/٧ـەوە جێبەجێ دەكرێت”.

ناوبراو ئاماژەشی دا: “لە زۆر شتدا ھەنگای باشمان ناوە، تەنھا ھەندێك وردەكاری نەبێت، كە پەیوەندییان بە كاری دیكەوە دەبێت وەكو پلە تایبەتەكان، كە پێویستە بۆ دۆسیەكانیان بگەڕێینەوە، چونكە ھەیە وەزیرە و ھیچ ڕاژەی لای ئێمە نییە و پێویستە بە نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیران پوختەی ڕاژەیان بۆ دروست بكرێت، چونكە وەزیری فیعلی بوونە و ھەشە مامۆستا بووە و لە فەرمانگەی دیكە بووە و بۆتە وەزیر، ئەوانە ھەمووی ڕاژەیان ھەیە و بۆیان چارەسەر دەكرێت ھەر یەكە و لە ڕێگەی فەرمانگەكانی خۆی، بۆیە كۆسپێك نییە نەتوانین چاكسازی بكەین و خەڵك دڵنیا دەكەینەوە، كە پڕۆسەی چاكسازی ھەر لە مووچە نییە، بەڵكو لە ھەموو بوارەكاندا دەبێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ڕوونکردنەوە لەسەر کاتی دابەشکردنی ١٠٠ هەزار دینارەکەی حکومەتی هەرێم دەدرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەرکاتێک وردبینی لەو فۆڕمانە کرا، کە هاوڵاتییان پڕیانکردۆتەوە، وەزارەت پارەکە خەرجدەکات.

 

کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتى هەرێم لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕوونکردنەوەی لەسەر کاتى دابەشکردنی بڕی ١٠٠ هەزار دیناری هاوکاری بەسەر خێزانە هەژارەکاندا دا.

 

ناوبراو ئاماژەى بەئەوەدا، فۆڕمە پڕکراوەکان لەلای بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتییە، ئەوان وردبینی دەکەن، هەرکاتێک ئەوان لە وردبینی تەواوبوون بۆ وەزارەتی دەنێرن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، پاشئەوەی بەدەستیان گەیشت، ئەو پارەیە خەرجدەکەن، کە ١٠٠ هەزار دینارە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

داوای کەمکردنەوەی نرخی بینینی پزیشک و دەرمان و پشکنینە پزیشکییەکان دەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەگەڵ ئەوەی داهاتی تاک لەهەرێمی کوردستان کەمیکردووە و ڕێژەى بێکاری و هەژاری بەرزبۆتەوە، بەڵام هێشتا نرخی بینینی پزیشک و دەرمان و  پشکنینەکان هەر بەرزە، بۆیە ئەنجومەنی فشار لەهەوڵدایە کە ئەم نرخانە دابەزێنن و هاوتای داهاتی تاکی بکەن.

 

دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنى فشار لەسلێمانی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، پێشتر لەگەڵ سەندیکای پزیشکان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەتەوە و ئەم هەفتەیەش لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و سەندیکای دەرمانسازان و سەندیکای بایۆلۆجی کۆدەبنەوە و دواتر سەردانی وەزیری تەندروستی دەکەن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانی هاوکارە و سەندیکای پزیشکانیش بەهەمانشێوە هاوکارن، بەڵام چەند گرفتێکیان هەیە و داوادەکەن، ئەوەیان بۆ چارەسەربکەن.

 

زیاتر ڕوونیکردەوە، پزیشکەکان گرفتی دەرمانخانە و تاقیگەکان و باج و هەندێک شتی دیکەیان هەیە، ئەوان داوای چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە دەکەن، بۆئەوەی بتوانن نرخ بهێننە خوارەوە.

 

باسی لەئەوەشکرد، دوای ئەوەی بۆچوونی هەموو سەندیکاکان و ڕا جیاوازەکانیان کۆکردەوە، سەردانی وەزیری تەندروستی دەکەن و لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆی لەگەڵ دەکەن.

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەشنەکردنی موچە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە، ئاستی داهاتی تاک بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، کە ئەرکی حکومەتە هەموو سێکتەرەکانی هەرێم ڕێکبخاتەوە، بەڵام لەساڵی ٢٠٢٠دا تەنها دوو موچەى بەتەواوی دابەشنەکردووە و هیچکام لەسێکتەرەکانی ژیانی لەگەڵ ئەو بێ موچەیی و بێکارییەدا ڕێکنەخستۆتەوە، لەو چوارچێوەیەدا نرخی بینینی پزیشک هاوشێوەی ساڵی ئاڵتونی هەرێمە کە ٢٠ هەزار یان ٢٥ هەزار دینارە، کە تەنها چەند خولەکێکی کەم نەخۆش دەبینرێت، ئەمەش بۆتە بارگرانی بەسەر هاوڵاتییانەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان