ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی بەنزین بۆ 250 دینار و غاز بۆ 3 هەزار دینار هەرزان دەبێت؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی هەواڵێك، كە لە بەشێك لە میدیا عیراقییەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عیراق نرخی بەنزین و غاز و پسووڵەی نەخۆشخانە هەرزان دەبێت و لە قەرزەكانی ئاو و كارەبای هاووڵاتیان-یش خۆشدەبن، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەكانی (خەڵك) هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە لەلایەن حكومەتی عیراقییەوە نەدراوە.

بەپێی هەواڵێك، كە (سەماوە حەدەس)ی عیراقی بڵاویكردۆتەوە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر داشكاندنی نرخی غازی ماڵان بۆ هەر بتڵێك ٣٠٠٠ هەزار دینار و نرخی لیترێك بەنزین بۆ ٢٥٠ دینار و بلیتی نەخۆشخانە ٢٥٠ دینار.

ماڵپەڕەكە لەزاری نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە ئاشكرای كردووە، كە بڕیاریش دراوە بە هەلگرتنی تەواوی قەرزی ئاو و كارەبا، كە تا ساڵی 2019 لەسەر خەلك كەڵەكە بووە.

بەپێی بەدواداچووونی (خەڵك) هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە دەرنەكراوە و تەنها لە ماوەی ڕابردوودا چەند پێشنیارێك لەو بارەیەوە هەبووە ئەوەش بەهۆی ئەو بووژاندنەوە ئابوورییەی ڕووی لە عیراق كردووە بەهۆی بەزربوونەوەی نرخی نەوتەوە.

هاوكات تا ئێستا لەلایەن ماڵپەڕ و هەژماری فەرمی سەرۆك وەزیرانی عیراق و ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی نەوت هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە بڵاونەكراوەتەوە.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە چەند بەرپرسێكی كورد لە عیراق، بەڵام بێ‌ ئاگایی خۆیان لەو بابەتە نیشاندا.

لەئێستادا لە شارەكانی عیراق بەهۆی پاڵپشتی حكومەتەوە نرخی لیترێك بەنزین 450 دینارە و بوتڵێك غاز-یش بە 6 هەزار دینارە و ئەوەش بە بەراورد بە هەرێمی كوردستان هەرزانترە، كە حكومەتی هەرێم هیچ پاڵپشتییەكی سووتەمەنی ناكات.

ئابوری

ترەمپ سزای ئابووری بەسەر توركیادا دەسەپێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، بەمنزیكانە بڕیاردەدات لێپرسراوانی ئێستا و پێشووی توركیا سزا بدات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، بەمنزیكانە بڕیاری سزادان بۆ لێپرسراوانی ئێستا و پێشووی توركیا دەردەكات.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش كرد، سزاكە ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە هاوكاری چالاكییە ناسەقامگیرەكانی توركیا لە سوریا دەكەن.

سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشیخستەڕوو، وەك دەستپێكی سزا ئابوورییەكان باجی سەر ئاسنی توركیا بە ڕێژەی %50 زیاد دەكرێت، هەروەها گرێبەستێكی ئابووری نێوان توركیا و وڵاتەكەی بەبڕی 100 ملیۆن دلار هەڵپەسارد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

كارەبا كێشە بۆ ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیانی سلێمانی دروست دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بڕانی ڕۆژانەی كارەبا لە پڕۆژەكانی سەرچنار و دوكان لە ماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوودا نەتوانراوە ئاوی پێویست بۆ هاووڵاتیان دابین بكەین.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ڕۆژانە كارەبا لە پڕۆژەكانی سەرچنار و دوكان دەبڕێت لە ماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوودا تا ئەم ساتەش كێشەكە بەردەوامە، بۆیە نەتوانراوە ئاوی پێویست بۆ هاووڵاتیان دابین بكەین.

ئاشكراشی كرد، هەر كاتێك كێشەكە چارەسەر كرا دابەشكردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەڕێگەی پڕۆژەی ئاوی سەرچنار و هەردوو پڕۆژەی ئاوی دوكان- سلێمانییەوە، ئاوی پاكی خواردنەوە بۆ هاووڵاتیانی سلێمانی و دەورووبەری و پیرەمەگروون و بازیان و ئەڵایی و تەكیە و چەمچەماڵ دابین دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“تا ئێستا هیچ ڕێككەوتنێك لەنێوان عیراق و هەرێم بۆ بودجە و مووچە نەكراوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی حكوومەتی هەرێم ئەمڕۆ بە نووسراوی فەرمی بوودجەی خەمڵێنراوی 2020ی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عیراق كرد، ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەپێی یاسای بودجە دەبێت بودجە خەمڵێنراوەكەی هەرێم لە پەڕلەمانی كوردستان پەسەند بكرێت ئەوجا ڕەوانە بكرێت، بۆیە ئەوەی كراوە جێگەی سەرسوڕمانە.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، قسەم لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی كرد، بەڵام ئەوان چاوەڕێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەكەن لەسەر بودجە، بۆیە تا ئێستا هیچ شتێكی تازە نیە.

وتیشی، “ئاگاداری ئەوە نین هەرێم و بەغدا هیچ ڕێككەوتنێكیان كردبێت، ئەو خەمڵاندنەی هەرێمیش، كە بەپێی یاسای بودجەی گشتی دەبێت هەرێم ڕەوانەی عیراقی بكات، بە پێی یاساكە دەبێت پێشتر لە پەڕلەمان پەسەند كرابێت”.

ڕاشیگەیاند، ئەوەی ئێستا لە ئەنجوومی وەزیرانی هەرێمەوە ڕەوانە كراوە، جێگەی سەرسوڕمانە، كە نەدەبوو بەو شێوەیە بێت.

ئەو پەڕلەمانتارە كوردە لەبارەی پشكی هەرێم لە بودجەی عیراق بۆ ساڵی 2020، كە ئایا وەك ساڵی 2019 دەبێت وتی، “هێشتا زووە ئەوە قسەی لەسەر بكەین، چونكە پەیوەستكراوە بە ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و چاوەڕێ دەكەین بزانین كەی ئەو ڕێككەوتنە دەكرێت”.

ئەمڕۆ دوو شەممە 14-10-2019 حكومەتی هەرێم بە نووسراوی فەرمی بوودجەی خەمڵێنراوی 2020ی هەرێمی كوردستانی لەڕێگەی نوێنەرانی هەرێم لە بەغدا ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عیراق كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان