ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

محەمەد تۆفیق ڕەحیم دەستی لە پۆستەكەی لە گۆڕان كێشایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی گۆڕان هاوشێوەی یەكلاكردنەوەی پۆستی وەزیرەكان دەسەڵاتی یەكلاكردنەوەی كاندیدی دیكەی پۆستەكانی بزوتنەوەكەی بەخشی بە ڕێكخەری گشتی گۆڕان، ئەندامێكی خانەی ڕاپەراندن دەستی لەكاركێشایەوە.

سەرچاوەیەك لە جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، محەمەد تۆفیق ڕەحیم، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە، پێشتر خۆی داوای كردووە و جارێكی دیكە خۆی بۆ پۆستی ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن كاندید ناكاتەوە.

وتیشی، “بەفەرمی محەمەد تۆفیق ڕەحیم، بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم سیڤی پێشكەش كردووە و كەسێكی تێكۆشەرە و مافی خۆیەتی وەك هەر ئەندامێكی بزوتنەوەی گۆڕان داوای ئەو مافە بكات”.

ڕاشیگەیاند، هاوشێوەی پڕكردنەوەی پۆستە وزاریەكانی حكومەت لەلایەن گۆڕانەوە جارێكی دیكە جڤاتی نیشتمانی دەسەڵاتی یەكلایی كردنەوەی كاندیدەكانی دایە ڕێكخەری گشتی.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك)، عومەری سەید عەلی، ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ئەوەدا نیە ئەندامانی خانەی ڕاپەراندن، كە ژمارەیان شەش ئەندامە هیچ پۆستێكی حكومی وەربگرن.

کوردستان

ئەحمەد تورك: یەكێتی نەتەوەیی پێویستە

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری كورد ڕایگەیاند، كۆبوونەوە و خەباتی هاوبەش پێویستییەكە بۆ حیزبە كوردستانییەكان و یەكێتی نەتەوەیی.

ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری كورد لەبارەی یەكێتی نەتەوەیی كورد لە میانەی كۆنفرانسی یەكێتی نەتەوەیی خەباتی رێككەوتنی كوردستانی لە باكوری كوردستان ڕایگەیاند، نزیكەی ١١ ساڵە بۆ یەكگرتن و یەكێتی نەتەوەیی هەوڵدەدەن و خەباتیان كردووە.

ناوبراو بۆ ئاژانسی فوڕات دەڵێت “هەندێك جار لەگەڵ پارتە سیاسییەكانی باشوور كۆدەبینەوە ئێمە هەموو جارێك ڕامانگەیاند، كۆبوونەوە و خەباتی هاوبەش پێویستیەكە”.

دەشڵێت “ئێمە دەبینین ماوەیەكە هەندێك پارتی كە سڵاویشیان لەیەكتری نەدەكرد، ئەمڕۆ كۆدەبنەوە و دانوستان دەكەن و خەبات و كۆنفڕانسی هابەش ئەنجامدەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەهۆی كاری نایاسایی، دوو گازینۆ و بلیارد لە سلێمانی داخران

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هەبوونی منداڵی خوار هەژدە ساڵ، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی گازینۆیەك و بلیاردێك دادەخات.

لیژنەی گازینۆ و مەلەوانگەكانی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەهۆی هەبوونی منداڵی خوار تەمەن هەژدە ساڵ و پێشكەشكردنی خواردن وخواردنەوە و ڕێگرینەكردن لە هاتووچۆكردنیان هەردوو گازینۆ و بلیاردی (گەنجان لە گەڕەكی شێخان) و (بلیاردی لاوان لەگەڕەكی كارێزە وشك) دادەخرێن.

ئاشكراشیدەكات، بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان، پێویستە خاوەن شوێنەكانی گازینۆ، بلیارد، كافتریا و نێرگەلەكێشان و یانەی شەوانە ڕێگری لە هاتوچۆكردنی منداڵی نەوجەوان و تەمەن خوار هەژدە ‌ساڵان بكەن و هیچ خواردن و خواردنەوە و نێرگەلەیەكیان پێشكەش نەكەن، بەپێچەوانەوە یاسا سزای بۆ سەرپێچیكاران دیاریكردوو.
س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارێزگاری هەولێر: گۆڕانكارییەكان لە پۆستە حكومییەكاندا بەردەوام دەبن

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر دەستبەكاربوو، لای خۆیەوە فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاند گۆڕانكارییەكان لە پۆستە حكومییەكاندا بەردەوام دەبن.

سۆفی ڕاشیگەیاند، گۆڕانكارییەكان لە پۆستە حكومییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوام دەبن بە چاودێری ئەنجومەنی وەزیران.

ناوبراو ئەو گۆڕانكارییانەی بە سرووشتی زانی و ڕاشیگەیاند، گۆڕانكارییەكان لە زۆرینەی پۆستەكاندا دەكرێن.

لە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری لە بەشێك لە پۆستەكانی پارێزگای هەولێردا كراوە، لەنێویاندا پارێزگاری هەولێر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان