ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

جڤاتی نیشتمانی گۆڕان چەند بڕیارێكی دەركرد


خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی كۆتایی هات و چەند بڕیارێكی سەبارەت بە كۆنفرانسە ناوخۆییەكانی بزوتنەوەكە و یەكلایی كردنەوەی ناوی كاندیدەكان بۆ پۆستە حكومییەكان دەركرد.

پەیامنێری (خەڵك) لە سلێمانی لە زاری سەرچاوەیەكی بزوتنەوەی گۆڕانەوە ڕایگەیاند، كە كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە، كە بە سەرپەرشتی عومەری سەید عەلی، ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەكە ئەنجام درا، كۆتایی هات.

ڕاشیگەیاند، كە جڤاتی نیشتمانی دوو بڕیاری لەسەر ئاستی ناوخۆیی بزوتنەوەكە بۆ بەستنی كۆنفڕانسی نیشتمانی و یەكلایی كردنەوەی ناوی كاندیدەكان دەركرد.

بە وتەی سەرچاوەكەی گۆڕان، جڤاتی نیشتمانی دەسەڵاتی داوە بە ڕێكخەری گشتی بۆ یەكلایی كردنەوەی ناوی كاندیدانی بزوتنەوەكە بۆ ئەو پۆستە حكومیانەی بەر گۆڕان دەكەون لە چوارچێوەی حكومەتی نوێی هەرێم لە ڕاوێژكاران و بریكاری وەزارەتەكان و بەڕێوەبەرە گشتییەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە بڕیاریش دراوە پێش كۆتایی ئەمساڵ كۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ببەسترێت.

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی: دوو تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران


خەڵك – بەشی هەواڵ
لە هەولێر دوو كەسی دیكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران.

ڕووننیشیکردەوە کە یەکێك لە تووشبووەکان ئافرەتێکی تەمەن (30) ساڵ و ئەوەی دیکەشیان پیاوێکی تەمەن (25) ساڵە و هەردووکیان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕێژەى بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی هەرێم ڕاگەیەنرا


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم ڕێژەى بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند.

 

دوێنی چوار شەممە لەبەشێکی زۆر لەناوچە جیاوازەکانى هەرێم بەڕێژەى جیاواز باران باری.

 

بەپێی تۆمارەکانی بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم ڕێژەى بارانبارین لەسلێمانى سێ ملیمە، لەهەولێر 0.2 ملیمە، لەدهۆک 0.9 ملیمە،لەهەڵەبجە 1.2 ملیمە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ مووچەی 9 وەزارەت و دەستە دابەش دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی 9 وەزارەت و دەستە دابەش بكرێت.

بە پێی ئەو خشتەیەی كە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە مووچەی مانگی 12ی 2019ی وەزارەتەكانی گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ پیشەسازی و بازرگانی دابەش دەكرێت.

هەر ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانەش دابەش دەكرێت: دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم هەروەها دەستەكانی ژینگە، وەبەرهێنان، دەستپاكی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان