ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند خویەکی بێزارکەری منداڵەکەت کە لەڕاستیدا زۆر ئاساییە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خویەکی بێزارکەری منداڵەکەتە کە لەڕاستیدا زۆر ئاساییە:

 

هەموو کات دەڵێن (نەخێر)

منداڵ لەپاش تەمەنی ٢ساڵ و نیو تا ٥ ساڵ ئیدی هەست بە ئازادی خۆی دەکات لە دایک  و باوکی، بۆیە حەزدەکات بەرهەڵستی شتەکان بکات و بڵێت (نەخێر)، ئەمە ئاسایی وەرگرە و هەندێکجار مافی بڕیاردانی پێبدە لە شتەکانی خۆیدا.

 

دوبارەکردنەوەی هەمان پرسیار

مێشکی منداڵ وەک گەورە نییە و بە دووبارەکردنەوە فێری شتەکان دەبێت، بۆیە ئەمە ماوەیەکە و لات ئاسایی بێت.

 

 

هەستان لە درەنگانی شەو

منداڵان بەهۆی ئەوەی چالاکی نوێ فێردەبن و هەستەکانیان پێدەگات، هەندێکجار توشی خەوزڕان دەبن و پێویستە ئاسایی بێت لەلات.

 

 

فڕێدانی شتەکان

منداڵان لەم تەمەنەدا هێشتا مێشکیان کامڵ نەبووە و شتەکان فڕێ دەدەن، بەڵام بەم کارە وردە وردە فێری کار و کاردانەوە دەبن و ڕادێن لەسەری.

 

 

نان نەخواردن

منداڵ لە شتی نوێ دەترسێت و لێی دەسڵەمێتەوە، بۆیە کاتێک خواردنی نوێی بۆ دادەنێت نایخوات، پەلەی لێمەکە و وردە وردە لەسەری ڕایبهێنە.

 

گریانی بەردەوام و گڕووگرتن

لەم تەمەنەدا گریان و گڕووگرتن وەک تاکە چەک بەکار دەهێنن بۆ دەستخستنی شتەکانیان، بۆیە پێویست ناکات کۆنتڕۆڵ لەدەستبدەیت، هەوڵبدە پشتگوێی بخەیت تا ئارام دەبێتەوە و پاشان قسەی لەگەڵدا بکە.

 

ریکلام

ماڵداری

زیپکە و پەڵەی ڕوخسارت هەمووی بەم ماسکە لابدە

خێزان

ئەمەی خوارەوە ماسکێکی سروشتی کاریگەرە بۆ پاککردنەوەی ڕووخسار و پێدانی پێستێکی جوان و گەشاوە:

 

پێداویستیەکان:

 

– پەتاتەیەک

– ١ کەوچک شیر

– ١ کەوچکەچا زەیتی بادام

 

پەتاتەکە بکوڵێنە و دواتر پاکی بکەو و بیشێلە و بیکە بە هەویرێک، پاشان شیر و زەیتەکەی تێبکە و تێکی وەربدە، دواتر بۆماوەی ٢٠ خولەک با بەڕووخسارتەوە بێت، پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆرەوە، هەفتانە ٢ بۆ ٣ جار دوبارەی بکەرەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

مێردەکەت کەمدووە و قسەت لەگەڵ ناکات، بەم جۆرە بیهێنەرە قسە

خێزان

هەندێک لە پیاوان بە تەبیعەت کەم قسەدەکەن و کەمدوون، بەڵام گەر تۆ حەزت بەوە نییە دەتوانیت بە تاکتیکی خۆت بیهێنیتە قسە:

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٥ جۆری گوڵ و ڕووەک، کە زۆر پێویستە لەماڵەوە هەتبێت

خێزان

 لەوەرزی هاویندا، کە ئاو و هەوا لەبارە و دەرگاو پەنجەرەكان دەكەینەوە، بۆ ئەوەی سروشت ببینین و هەوایەکی خۆش هەڵمژین، بەڵام لەگەڵ ئەم کارەدا هەندێ‌ میوانی نەخوازراوی وەک مێرووەکان و مێش و مەگەز دێنە ژوورەوە.

ڕاستە دەتوانین زۆربەی كات دەرمانی دژە مێرووەکان بەكاربهێنین، بەڵام ناشکرێت بەهەموو ماڵەكەیدا بپڕێژێنین، بەتایبەت لە چێشتخانەو ژووری میوان، لە بری ئەوە دەتوانین چەند جۆرە گوڵ و ڕووەكێكی سروشتی لەناو ماڵدا دابنێین، کە هەم سوودی بۆ خواردن هەیەو هەم سودی  تەندروستی، ئەمانەی خوارەوە هەندێك لەو گوڵ و ڕووەكانەن:

 لاڤاندەر lavender

ئەم گوڵە كە بۆنێكی تیژی هەیە و وەك بۆنێكی كیمیای وایە بۆ مێروو مێش و مەگەز، هەرشوێنێك ئەمی لێبێت مێرووەكان لێی دوور دەكەونەوە و نزیك ئەو شوێنە ناكەون

 نەعنا

گەڵای نەعنا كە بۆنێكی خۆشی هەیە و سودێكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی، بەڵام بۆنەكەی بۆ مێشوو مەگەز و مێرووەکان خۆش نییە و پێی بێزارن و لێی دوور دەكەونەوە، هەوڵ بدە هەمیشە لە باخچەی ماڵەكەتدا بیچێنیت.

پوتار Lemongrass

وەک لیمۆ وایەو مێرووەکان دوور دەخاتەوە، دەتوانیت

ئاوی لیمۆ و مۆم بكەیتە ناویەوە و لەماڵدا دای بنێیت.

 ڕێحانە

ڕێحانە، وەک خواردن و وەک چارەسەریش، یەکێکە لە پێکهاتە گرنگەکان، جگە لە تام و چێژەکەی، دوورخەرەوەیەکی باشی مەگەزەکانیشە.

ڕۆزماری

لەگەڵ بۆنە خۆشەكەی سودێكی زۆریشی هەیە و دوور خەرەوەیەكی باشی مێش و مەگەزەکانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان