هاتووچۆی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە


هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە سبەینێ لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتییەکە بەهۆی کێشەیەکەوە ناتوانن مامەڵەی هاووڵاتییان رایی بکەن.

لە روونکردنەوەیەکەدا ‎بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی سلێمانی ئگاداری هاوڵاتییان دەکات کە سبەینێ یەکشەممە ١٩-٢-٢٠٢٣، سەردانیان نەکەن بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان لەبەرئەوەی لە ئێستادا بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کارەکانیان ڕاگرتووە.

دەشڵێت:” ‎لەکاتی کردنەوەی بەشی مۆڵەت لە رۆژانی داهاتوو و دووبارە راییکردنەوەی مامەڵەکانتان لە پەیج و ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنین.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، ئەو هاوڵاتییانەی کە رۆژی پێنجشەممە نیوەی مامەڵەکانیان تەواو کراوە بەهەمان شێوە سبەینێ سەردانی بەشی مۆڵەت نەکەن تا ئاگادارکردنەوەی داهاتوومان.

پۆلیسی هەولێر لەبارەی کوشتنی ژنێکەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پێشت پۆلیسی هەولێر لەبارەی کوشتنی ژنێکەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
گرنگترین ڤیتامینەكان بۆ بەهێزكردنی دەمارەكان كامانەن
دواتر گرنگترین ڤیتامینەكان بۆ بەهێزكردنی دەمارەكان كامانەن
پەیوەندیدار