ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

چیا و نما پەیامێكیان بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
هەردوو كوڕەكەی ڕێكخەری كۆچكردووی بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێكی پیرۆزباییان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنن، كە بەڵێندەدەین بە ئیرادەیەكی بەهێز و بەهەمان رۆحیەتی 25ی تەمموز و بەهەموو هێز و توانمانەوە كاربكەین، بۆ سەرخستنی پڕۆژە و بەرنامەی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەی گۆڕان.

چیا و نما، هەردوو كوڕەكەی نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری كۆچكردووی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەیامێكدا، بەبۆنەی دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕانەوە ڕایانگەیاندووە، سەرەڕای موئامەرە و پڕوپاگەندە و بوختان و فشاری میدیایی، قەیرانی دارایی و بایكۆت و ساختەكاری و هەڵكوتانە سەر گردەكە، گۆڕان توانی بەئیرادەیەكی پۆڵاینەوە لەسەر پێی خۆی بوستێت و ڕوبەڕوی هەموو ئەو ئاڵنگارییانە بێتەوە و متمانەی گۆڕانخوازان و جەماوەر بەدەستبهێنێت.

دەشڵێن، “تا گەنجێكی حەماسی خاوەن خەونی گۆڕانكاری مابێت لەم سەری كوردستان بۆ ئەوسەری كوردستان و بە ئاڵایەكی نیلییەوە بەشەقامەكان بگڕێت و بانگەشە بۆ گۆڕانكاری بكات، دەست لەم رێبازە هەڵناگرین و بەردەوام ئەبین وەك باوكی ڕەحمەتیمان ئەوەی فێر كردین”.

دەقی پەیامەكە:
دە ساڵ لەمەوبەر بزوتنەوەی گۆڕان لەدۆخێكی ناهەموار و سەختی سیاسیدا دامەزرا و یەكەم بەشداری لە هەڵبژاردن پەرلەمانی كوردستان كرد، سەرەڕای ئەوەی زۆر كەس و لایەن گرەویان لەسەر شكستی بزوتنەوەی گۆڕان دەكرد و نوقڵانەی ئەوەیان لێدەدا كە گۆڕان لە دوو سێ كورسی زیاتر ناهێنێت.

بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان لەیەكەم تاقیكردنەوەیەدا سەرفرازانە سەركەوتو بو و توانی بەپشتیوانی هەڵسوڕاو و خەڵكی دڵسۆز و بەمتمانەی هاوڵاتیانی كوردستان 25 كورسی لەپەرلەمان بەدەست بهێنێت و مۆدێلێكی جیاوازی لەكاری رێكخراوەی و سیاسی و ئۆپۆزسێۆنی مەدەنی پێشكەش كرد و بوە هێزێكی سەرەكی و كاریگەر لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق.
لەدوای وەفاتی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا، بزوتنەوەی گۆڕان كەوتە بەردەم تاقیكردنەوەیەكی قورستر، كە دوخێكی نائارام و دڵەڕواكێ و رەشبینی دروستبوو، جارێكی تر هەندێك كەس و لایەن كەوتنە پیلانگیڕی و نانەوەی ئاژاوە و دەستێوەردان لەبزوتنەوەكە و فاڵی ئەوەیان دەگرتەوە كە گۆڕان كۆتایی هاتوە و خەڵك متمانەی پێ نادات یاخود دەیانوت گۆڕان دوای هەڵبژاردنی 30 ئەیلولی 2018 هەڵدەوەشێتەوە.

سەرەڕای موئامەرە و پڕوپاگەندە و بوختان و فشاری میدیایی، سەرەڕای قەیرانی دارایی و بایكۆت و ساختەكاری و هەڵكوتانە سەر گردەكە، سەرەڕای ئەوەی هەندێك لەهاوڕێكانمان لەم دۆخە سەختە و لەنیوەی رێگادا بەجێیان هێشتین، بزوتنەوەی گۆڕان توانی بەئیرادەیەكی پۆڵاینەوە لەسەر پێی خۆی بوستیت و روبەڕوی هەمو ئەو ئاڵنگارییانە بێتەوەو متمانەی گۆڕانخوازان و جەماوەر بەدەستبهێنێت.

ئیستا كە دە ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئەزمونی سەركەوتوی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمان و كایەیی سیاسیدا، پیرۆزبایی گەرم لە گۆڕانخوازان و هەڵسوڕاوان و خەڵكی كوردستان دەكەین و سوپاسی خۆڕاگری و بەئەمەكییان دەكەین و بەڵێندەدەین كە بە ئیرادەیەكی بەهێز و بەهەمان رۆحیەتی 25/7 و بەهەمو هێز و توانمانەوە كار بكەین بۆ سەرخستنی پڕۆژە و بەرنامەی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەی گۆڕان. بەكردەوەش سەلماندومانە كە درێژەپێدەر و بەرگریكاری سەرسەختی ئەو بەرنامەیەین و لەهەموو خۆشی و ناخۆشییەكاندا لەگەڵ هەڵسوڕاو و گۆڕانخوازاندا بووین و دەبین.
لەكۆتاییدا وتەیەكی رەحمەتی باوكمان نەوشیروان مستەفا دەهێنینەوە كەدەڵێت: “تا گەنجێكی حەماسی خاوەن خەونی گۆڕانكاری مابێت لەم سەری كوردستان بۆ ئەوسەری كوردسیان و بە ئاڵایەكی نیلییەوە بەشەقامەكان بگڕێت و بانگەشە بۆ گۆڕانكاری بكات، دەست لەم رێبازە هەڵناگرین و بەردەوام ئەبین”.
نما نەوشیروان مستەفا
چیا نەوشیروان مستەفا
25/7/2019

کوردستان

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم داواكارە پەكەكە و توركیا شەڕی خۆیان ببەنە دەرەوەی عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی سەبارەت بە بۆردوومانەكەی ئەمڕۆی سیدەكان بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان داوا لە پەكەكە و توركیا دەكات “شەڕ و ململانێی خۆیان ببەنەوە دەرەوەی خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق و چیتر خەڵكی ئێمە نەكەنە قوربانیی ئەو ململانێیە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

كاتژمێر 2:45 پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ، سێ شەممە، رێكەوتی 11/8/2020 لە ناوچەی برادۆست كاتێك هێزەكانی پاسەوانی سنووری سەر بە حكومەتی فیدڕاڵی خەریكی پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە بوون كە لە خاڵە سنووریەكان دروستبووە بە مەبەستی دوورخستنی هەڕەشەی شەڕ لە دانیشتووانی ناوچەكە، لە لایەن فرۆكەیەكی لەشكری توركیاوە ئوتۆمبیلێكی هێزەكەی پاسەوانی سنوور دەكرێتە ئامانج وبەداخەوە دوو ئەفسەری هێزەكە شەهید دەبن بە ناوەكانی (عمید/ محەمەد ڕەشید سلێمان، فەرماندەی لیوای دووی پاسەوانیی سنوور) و(عقید/ زوبێر حالی تاجەدین ، فەرماندەی فەوجی سێی لیوای دووی پاسەوانیی سنوور). هەروەها (عقید/ حیسامەدین عەبدولڕەحمان حەسەن ) بریندار دەبێت.

لێرەدا دوپاتی دەكەینەوە كە پێویستە PKK و توركیا شەڕ و ململانێكانی خۆیان ببەنەوە دەرەوەی خاكی هەرێمی كوردستان وعیراق وچیتر خەڵكی ئێمە نەكەنە قوربانیی ئەو ململانێیە.

بەم بۆنە خەمناكەوە ، پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدەكان دەكەین ولە خوای گەورە دەپاڕێینەوە كە بە بەهشتی خۆی شادیان بكات و ھیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازین وخەڵكی خۆمان دڵنیا دەكەینەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە هەموو توانا و هەوڵەكانی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ دوورخستنەوەی ئەم ململانێیە لە هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی ناوخۆ
حكومەتی هەرێمی كوردستان
11/8/2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرۆكایەتی كۆمار لەسەر بۆردوومانەكەی ئەمڕۆی ناوچەی سیدەكان هاتە دەنگ

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكایەتی كۆمار ئیدانەی بۆردوومانی فڕۆكەكانی توركیا دەكات، بۆ سەر ناوچەی سیدەكان لە هەرێمی كوردستان.

وتەبێژی فەڕمی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیەنراوێكدا، بۆردوومانی توركیا بۆ سەر ناوچەی سیدەكان ئیدانە دەكات و داوای كۆتایی هێنان بە پێشلكارییەكان دەكات بۆ سەر سەروەری عیراق.

وتەبێژی فەڕمی سەرۆكایەتی كۆمار جەختیش دەكاتەوە، پێشلكارییە سەربازییە بەردەوامەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عیراق بە پێشێلكارییەكی مەترسیدار دادەنرێت بۆ سەروەری عیراق.

وتەبێژی فەڕمی سەرۆكایەتی كۆمار داواشیكرد، تەواوی پڕۆسە سەربازییەكان بوەستێنرێت كە زیان بە پەیوەندی نیازپاكی و دراوسێیەتی دەگەیەنێت، ھاوكات داواشدەكات پشت ببەسترێت بە دیالۆگ و لێكتێگەشتن بۆ چارسەركردنی كێشە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بەتوندی ئیدانەی ئەو پیشێلكاریانە دەكەین كە توركیا لە رێگەی فرۆكەكانییەوە ناوچەی سیدەكانی لە هەرێمی كوردستان بۆردومان كردووە، ئەو پێشلكارییە سەربازییە بەردەوامانەی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق بە پێشێلكارییەكی مەترسیدار دادەنرێت بۆ سەر خاكی عێراق و سەرپێچیەكی روون و ئاشكراشە بۆ یاسا و ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان و پەیوەندی نیازپاكی دراوسێیەتی، ئێمە ئەم رەفتارە دوژمنكارانە سەرزەنشت دەكەین، كە بووە هۆی شەهیدكردنی ژمارەیەك هاووڵاتی بێتاوان و ئەفسەران لە هێزەكانی پاسەوانی سنوور، ھاوكات داوای دەست بەجێ راگرتنی ئەو دەستدرێژیانە و دیالۆگ و گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن دەكەین، بۆ چارەسەركردنی كێشە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و دۆزینەوەی رێگەچارەی ئاشتیانە كە ببێتە مایەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.

شەهیدان بەر رەحمەتی یەزدان بكەون و ئارامی و سەبوریش بۆ كەس و كاریان و هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین.

وتەبێژی فەرمی سەرۆك كۆمار
بەغداد 11 ئابی 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

(پەكەكە) وردەكاریی نوێ‌ لەبارەی هێرشەكەی توركیاوە ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، وردەكاریی نوێ‌ لەبارەی هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا بۆسەر كاروانی سەربازی هێزەكانی پاسەوانی سنور لە ناوچەیەكی سەر بە پارێزگەی هەولێر لە هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات.

كاوە شێخ موس، بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی عیراقی ڕایگەیاندووە”فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا كاروانێكی سەربازی عیراقی كردە ئامانج كە سەر بە هێزەكانی پاسەوانی سنور بووە و فەرماندەی لیوا و فەرماندەی فەوجى سێیەمی فەرماندەیی پاسەوانی سنوری لەخۆگرتبوو، لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەری تر”.

بە وتەی كاوە شێخ موس”دەوڵەتی توركیای پیلانگێڕ، كاروانە سەربازییە عیراقییەكەی بۆردومان كرد، بەبێ‌ ئەوەی هیچ گەریلایەكی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان لەگەڵ ئەو كاروانەدا بێت كە كرایە ئامانج”.

هەر ئەمڕۆ شانەی میدیای ئەمنی عیراقی، توركیای بە تێوەگلان لە هێرشەكەی باكووری پارێزگەی هەولێر تۆمەتبار كرد.

شانەی میدیای ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”ئیدانەی دەستدرێژییەكەی توركیا دەكەین كە لەڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامدرا و كاروانێكی سەربازی پاسەوانی سنوری لە ناوچەی سیدەكان كردە ئامانج و بووە مایەی شەهیدبوونی فەرماندەی لیوای دووی پاسەوانی سنوری ناوچەی یەك و فەرماندەی فەوجی سێ‌/ لیوای دوو و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەیان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان