ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لەبەر ئەم مەترسیە دەستبەجێ‌ بلوتوسی مۆبایلەكەت دابخە

خەڵك- بەشی هەواڵ
توێژینەوەیەكی زانستی نوێ‌، بەكارهێنەرانی ئامێرەكانی كۆمپیۆتەر مۆبایلەكان ئامۆژگاری دەكات كە بە سیستمی iOS یان Microsoft كاردەكەن، لەگەڵ كاتژمێرەكانی دەست لەكاتی وەرزشكردن، دەستبەجێ‌ تایبەتمەندی بلوتوس لەو ئامێرانەدا ڕابگرن كە كارییان پێناكرێت.

بەپێی ڕۆژنامەی (دەیڵی مەیڵ)ی بەریتانی، تیمێك لە توێژەران، كەلێنێكیان لە تایبەتمەندی پەیوەندی لەڕێی Bluetoothوە دۆزیوەتەوە كە ڕێگە بە دیاریكردنی ئەو شوێنانەدا دەدات كە زۆرێك لە بەكارهێنەرانی ئەو سیستمە سەردانی دەكەن، هۆشدارییەكەش سیستمی ئەندرۆید ناگرێتەوە.

ئەو سیستمەی كەلێنەكەی تێدایە، لە زۆربەی بەرهەمە بەكارهێنراوەكانی كۆمپانیای ئەپڵدا هەیە، وەك ئامێرەكانی ئایپاد و كاتژمێرەكانی دەستی ئەپڵ و مۆبایلەكانی ئایفۆن، لەگەڵ بەرهەمەكانی مایكرۆسۆفت، بە ئامێرەكانی لابتۆپ و و كۆمپیوتەر و كاتژمێرەكانی دەستی Fitbit.

یۆهانس بیكەر، ئەندامی تیمی توێژەران لە زانكۆی بۆستن لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت”زۆرێك لە بەكارهێنەران بەشێوەیەك لە شێوەكان تایبەتمەندی بلوتوس لەئێستادا بەكاردەهێنن، ئەمەش وادەكات، تا ئەندازەیەكی زۆر هەموو جموجۆلًَەكانیان لەژێرچاودێریدابێت”.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ڕێژەی هەناردەی ئۆتۆمبێلە كۆرییەكان دادەبەزێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی زانیارییەكانی كۆریای باشوور، هەناردەی ئۆتۆمبێلەكانی بۆ مانگی چوارەم لەسەر یەك لەسەر بنەمای ساڵانە، بەڕێژەی 8.6% لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕووی لە دابەزین كردووە، هۆكاری ئەمەش بۆ كەمی داواكاریی لە بازاڕەكانی ئاسیادا دەگەڕێتەوە.

ئاژانسی (یۆنهاب)ی كۆری بڵاویكردووەتەوە”بەپێی زانیارییە كۆكراوەكان لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و وزەوە، هەناردەی ئۆتۆمبێلەكانی كۆریای باشوور لە مانگی ڕابردوودا، 207.498 یەكەی تۆماركردووە، سەبارەت بە بەهاكانیش بەڕێژەی 1.4% هەناردەی ئۆتۆمبێلەكان لەو ماوەیەدا پاشەكشەی بەخۆوە بینیوە كە دەكاتە 3.91 ملیۆن دۆلار”.

ئاژانسەكە دەڵێت”ژمارەی یەكەی ئۆتۆمبێلە هەناردەكراوەكان لەسەر بنەمای ساڵانە لە مانگی ئابی ڕابردووەوە دابەزینی بەخۆوە بینیوە، دوای ئەوەی لە مانگی تەمموزدا بەڕێژەی 11.6% بەرزبووەوە كە بەپێی زانیارییەكان لەماوەی ئەمساڵدا بە بەرزترین ڕێژە دادەنرێت”.

(یۆنهاب) بڵاویكردووەتەوە”كۆریای باشوور لە ماوەی 11 مانگی ڕابردووی ئەمساڵ، 2.2 ملیۆن یەكەی بۆ دەرەوەی وڵات هەناردە كردووە، ئەمەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی 1.2% دابەزینی بەخۆوە بینیوە. لەكاتێكدا بەهای ئۆتۆمبێلە هەناردەكراوەكان بەڕێژەی 5.9% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 39.2 ملیار دۆلاری ئەمریكایی لەو ماوەیەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سامسۆنگ ڕێژەیەکی خەیاڵی مۆبایلی چەماوەی فرۆشتووە

خەڵک-
وەک دەزانین لە مانگی دووەوە چەند جارێک سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy Foldی ڕاگەیاند، بەڵام بەهۆی چەند کێشەیەکەوە دەیگەڕاندەوە و تاوەکوو لە کۆتایدا و مانگی ڕابردوو دەستی کرد بە فرۆشتنی.

لە ئێستادا کۆمپانیا کۆرییەکە نزیکی یەک ملیۆن مۆبایلی فرۆشتووە، سەرەڕای ئەوەی مۆبایلەکە نرخێکی گرانی هەیە.

جێی ئاماژەیە لە ئێستادا کۆمپانیای سامسۆنگ بە بڕی ٢ ملیار دۆلار سەرقاڵی وەبەرهێنانی شاشەی چەماوە تاوەکوو بازاڕی ئەوێش داگیر بکات و ببێتە پێشەنگی بەرهەمهێنەری شاشە چەماوەکان، هەروەها پێشبینی دەکرێت کۆمپانیاکە ٦ ملیۆن مۆبایل بفرۆشێت لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠ دا.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە بریتین لە:
شاشە:٧.٣ ئینج بە ڕوونی 1536 x 2152 پێکسڵ.
پڕۆسێسەر: سناپدراگۆن ٨٥٥ و پڕۆسێسەری گرافیکی ئادرینۆ ٦٤٠.
کامێرا:سێ کامێرای هەیە بە ڕوونییەکانی: ١٢ مێگاپێکسڵ + ١٢ مێگاپێکسڵ + ١٦ مێگاپێکسڵ.
ڕام:١٢ گب و بیرگەی ٥١٢ گب.
باتری: ٤٣٨٠ میلی ئەمپێر.
وەشان:ئەندرۆید ٩.

Samsung has already sold 1 million Galaxy Fold units

هەروەها چەندین تایبەتمەندی نایابی دیکەی هەیە وەکو تەکنەلۆژیای ئی سیم کە بریتییە لە سیم کارتی ئەلیکترۆنی و ڕێگەی پارەدانی ئەلیکترۆنی هەیە کە ناسراوە بە سامسۆنگ پەی و تەکنەلۆژیای خێرا بارگاویکردنەوەی لە خۆگرتووە بە توانای ١٥ وات و شێوازی وایەرلێسەکەشی خێرایی ١٥ واتە.

Galaxy Fold 2

نوێترین زانیارییە تەکنەلۆژییەکان باس لە ڕاگەیاندنی مۆبایلی چەماوەی GALAXY FOLD 2 دەکەن بە نرخی ١٠٠ دۆلار.

دیزاینی مۆبایلە پێشبینی دەکرێت قاوغی بێت هاوشێوەی وەشانی یەکەمی مۆبایلەکە کە لە ساڵی ڕابردوو لە بەرشەلۆنە ڕاگەیەنراو دوای چەندین دواخستن بە فەرمی ڕاگەیەنرا.

هەروەها پێشبینی دەکرێت مۆبایلە نوێکە نرخی ١٠٠٠ دۆلار بێت و سامسۆنگ هەوڵی تەواو دەدات بۆ ئەوەی بە نرخێکی کەم و تێچوویەکی کەمترەوە بەرهەمی بهێنێت و نرخی هاوشێوەی مۆبایلەکانی Galaxy S11 بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن بەبێ ئینتەرنێت وەرگێڕانی ڕستەیی ئەنجام دەدەیت؟

خەڵک-

خزمەتگوزاری وەرگێرانی ڕاستەوخۆی گوگڵ یەکێکە لە پێشکەوتووترین سیستەمەکانی وەرگێران کە دەیان زمانی جیهانی لە خۆگرتووەو بەردەوام لە پێشکەوتنی زیاتردایە و لەو میانەشدا هەوڵی بەردەوامی زیادکردنی زمانی کوردی دەدرێت بۆ ئەم سیستەمە و هاوکات زمانی کوردی کرمانجی تێیدا بەردەستە.
یەکێک لە بەشە گرنگەکانی ئەم ئەپە بەشی دەرهێڵ(ئۆفلاین)ـە کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە بێ بوونی هێڵی ئینتەرنێت و لە هەرکاتێکدا کە بیانەوێت وەرگێڕانەکانیان ئەنجام بدەن و کە ئەمەئاسانکارییەکەی زۆر باشە.
چۆن دەتوانیت سوود لەم خزمەتگوزارییەی ئەپی گوگڵ تڕانسلەیت وەربگریت:

بڕۆ بەشی Settings و دواتر کرتە بکە لە Offline Translation

لەوێوە زمانی دیاریکراو دیاری بکە و کرتە لە Download بکە و بۆ هەمیشەی دەتوانیت بە خۆڕایی و بێ ئینتەرنێت سوود ببینیت لە وەرگێڕانەکە.

تێبینی: لە ئێستادا زمانی کوردی کرمانجی تەنها بە شێوازی سەرهێڵ بەردەستە و زمانی کوردی سۆرانی بەردەوام لە زیادکردنی وشە و ڕستەکانیدایە و چەند هەنگاوێکی کەمی ماوە بۆ بەردەست بوونی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان