ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

فاینه‌ڵی فوتساڵی کچان به‌هۆی پشێوییه‌وه‌ کۆتایی پێنه‌هێنرا !

خه‌ڵک سپۆرت

ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی کۆتایی خولی فوتساڵی کوردستان بۆ کچان له‌نێوان یانه‌کانی چۆمان و سیروانی نوێ له‌شاری سلێمانی ئه‌نجامدرا، به‌ڵام به‌هۆی پشێوی و ئاژاوه‌ی هانده‌رانه‌وه‌ یارییه‌که‌ ته‌واو نه‌کرا.

له‌ سه‌ره‌تاکانه‌وه‌ تیپی کچانی یانه‌ی چۆمان ئاستێکی ناوازه‌یان پێشکه‌ش کرد و توانیان پیشه‌نگی بگرن، به‌ڵام له‌کۆتاییه‌کاندا کچانی سیروانی نوێ ڕیمۆنتادایان کرد و چوار گۆڵی یه‌کسانکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌یان تۆمار کرد.

له‌دوای ته‌واوبوونی کاتی یاسایی یارییه‌که‌ ناوبژیوانان په‌نایان بۆ لێدانی (په‌ناڵتی) برد بۆ ده‌رخستنی پاڵه‌وانی خوله‌که‌، به‌ڵام له‌م نێوه‌نده‌دا هانده‌رانی یانه‌ی چۆمان خۆڕاگریان له‌ده‌ستدا و ڕه‌خنه‌ی توندیان ئاڕاسته‌ی ستافی ناوبژیوانان کرد، به‌ڵکو پێیان وابوو سته‌میان لێکراوه‌ و له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ یارییه‌که‌ بۆ سیروانی نوێ داتاشراوه‌.

سه‌رباری ئه‌وه‌ی ناوبژیوانان بۆ هه‌ر حاڵه‌تێکی یارییه‌که‌ پاساوێکی یاساییان به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، به‌ڵام توڕه‌یی هانده‌ران کپ نه‌ده‌بوه‌وه‌ و پشێوی له‌نێوان هانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌ ئاماده‌بووه‌کانی هۆڵی (ساڵح عه‌لی) دروست بوو، به‌وهۆیه‌وه‌ سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان به‌هۆی ئه‌م هۆکارانه‌وه‌ لێدانی په‌ناڵتیان بۆ کاتێکی نادیار دواخست:

یەکەم: کشانەوە و ڕۆیشتنی هێزی چالاکییە مەدەنییەکان لە هۆڵی یارییەکە.

دووەم: یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سەلامەتی یاریزانان و هاندەرانی وەرزشی لە خولەکە بە گرینگتر دەزانێت.

سێیەم: تاریک بوونی هۆڵەکە و نەبوونی بلاجکتۆر (رووناککەرەوە) لە هۆڵەکەدا.

ناوخۆیی

پاڵاوتنه‌کانی مۆندیالی ٢٠٢٢ له‌ عیراق ئه‌نجام ده‌درێت؟ ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ڵامی (فیفا)ی ئاشکرا کرد…

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌ندامێکی کوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوکه‌وه‌ مژده‌ ده‌داته‌ هه‌وادارانی وه‌رزشیی عیراق و دووپاتیده‌کاته‌وه‌، یه‌کێتی تۆپی پێی جیهان به‌رامبه‌ر داواکاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ یارییه‌کانی پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠٢٢ قه‌ته‌ر له‌ سێ شاری عیراق ئه‌نجام بدرێت.

ئارەزوو مەحمود، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ تۆڕی فه‌یسبوکه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی ئه‌نجامدانی یارییه‌کانی پاڵاوتن تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژارده‌ی عیراق له‌ عیراق پۆستێکی کردووه‌ و نوسیویه‌تی: (فیفا) بڕیاریداوه‌ یارییه‌کان له‌ عیراق و به‌تایبه‌ت له‌شاره‌کانی هه‌ولێر و که‌ربه‌لا و به‌سره‌ ئه‌نجام بدرێن.

ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕوونکردنه‌وه‌که‌یه‌:

مۆندیالی ٢٠٢٢ دێتە عیراق و كوردستان
عیراق، كەوتەوە سەر شاڕێگە وەرزشییە شارستانییەتەكەی خۆی

هەوڵەكانمان بەفیڕۆ نەڕۆیشت، دواجار یەكێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ( فیفا ) بڕیاریدا بەڕێگەپێدانی بەشێك لەیارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠٢٢ لەعیراق و كوردستان، بەدیاریكراوی لەسەر یاریگەكانی بەسرەو كەربەلاو هەولێر ئەنجامبدرێن.

لێرەدا، وێڕای پیرۆزبای لەوەرزشوانانی عیراق و كوردستان،
سوپاس و پێزانیمان ئاڕاستەی هەر یەك لەلایەنە پەیوەندیدارە وەرزشییەكان، یەك هەڵوێستی حكومەت، لیژنەی وەرزش ولاوانی پارلمانی عیراق، هەوڵی جیددی بەڕێز ”حسن کعبی” جێگری یەکەمی پەرلەمان، پاڵپشتی سەرجەم دەزگەکانی راگەیاندنی وەرزشی عیراق و كوردستان، جەماوەری وەرزشی عیراق و كوردستان، یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ و یەکێتی ئاسیا کە دیراسەی داواکەمانیان کرد، ئەم بڕیارە جارێکی تر عیراق دەخاتەوە سەر شارێگەی وەرزشی و شارستانیەتی خۆی و تێکەڵ بەدونیا دەكاتەوە.

ئارەزوو مەحمود
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
٢٠/٨/٢٠١٩

هاوپێچ له‌گه‌ڵ ڕوونکردنه‌وه‌که‌شدا وێنه‌ی ئه‌و وه‌ڵامه‌ی بڵاوکردۆته‌وه‌، که‌ له‌لایه‌ن فیفاوه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق گه‌یشتووه‌:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

( بەوێنه‌) دوو گەنج لەبەرزترین لوتکەی جیهان ئاڵای کوردستان هەڵدەکەن

خەڵک-ئارام سەردار

دوای ئەوەی دوو گەنجی باشووری کوردستان لەسەر بەرزترین لوتکەی چیای جیهان ئاڵای کوردستان هەڵدەکەن، ئەمڕۆ گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان و لەشاری هەولێر پێشوازیان لێ کرا.

هەریەکە لە شاخەوانانی دیاری کوردستان (ئاری عوسمان و هاوژین محەممەد) کە دانیشتووی هەولێر و سلێمانین، دوای هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، کاتژمێر پێنجی ئێوارەی چوارشەممە ۱٤ی ئابی ۲۰۱۹ لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان، ئەمەش دوای ئەوەی ئەم دوو شاخەوانە لەسەر لووتکەی لینین، کە یەکێک لە لووتکە بەرزەکانی جیهانە، لە چەند رۆژی رابردوودا بەسەر لووتکەی (لینین) سەرکەوتن و ئاڵای کوردستانیان لەسەر هەڵکرد.

لووتکەی (لینین) دەکەوێتە نێوان تاجیکستان و قیرغیزستان، حه‌وت هەزار و 134 مەتر بەرزە و یەکێک لە حه‌وت لووتکە بەرزەکەی جیهانە. یەکەمجاریشە ئاڵای کوردستان لەسەر بەرزترین بەرزایی کە کوردی باشووری کوردستان پێیگەیشتبێت، هەڵبکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانه‌ی مینا کێبڕکێکانی خولی نایابی عیراق به‌ گواستنه‌وه‌ی پێنج یاریزانی ئه‌فریقی گه‌رموگوڕتر ده‌کات !

خه‌ڵک سپۆرت

یانه‌ی مینای عیراقی (الميناء) له‌واده‌ی گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌دا پێنج یاریزانی ئه‌فریقی گواسته‌وه‌ بۆ ڕیزه‌کانی و بۆندی یه‌کێک له‌ یاریزانه‌ ناوداره‌کانیشی نوێ کرده‌وه‌.

یانه‌ی مینای به‌شدار له‌ خولی نایابی عیراق له‌ پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌که‌وه‌ گواستنه‌وه‌ی پێنج یاریزانی ئه‌فریقی بۆ ڕیزه‌کانی ئاشکرا کرد و بۆندی عه‌قیل مه‌هدی یاریزانی یانه‌که‌شی نوێکرده‌وه‌.

ئه‌و یاریزانانه‌ی یانه‌ عیراقیه‌که‌ بۆندی له‌گه‌ڵدا ئیمزاکردوون بریتین له‌: پیته‌ر ئیبیمۆبۆی و کینیت ئینجوکی و مایکڵ ئۆدیبی له‌ نایجیریاوه‌، هه‌روه‌ها بوبه‌کر مۆمۆنی له‌ نه‌یجه‌ر‌ و دیۆماندی له‌ کۆتدیڤواره‌وه‌.

ئیبیمۆبۆی و ئینجۆکی له‌پێگه‌ی هێرشبه‌ر و ئۆدیبی و دیامۆندی له‌ پێگه‌ی به‌رگریکار و مومۆنی له‌ناوه‌ندی یاریگا یاریی ده‌که‌ن، بڕیاریشدراوه‌ وه‌رزی داهاتوو تیتای ڕاهێنه‌ری ڕۆمانی به‌رده‌وامی به‌کاره‌کانی بدات و له‌گه‌ڵ پێکهاته‌که‌دا درێژه‌ به‌ بۆنده‌که‌ی بدات له‌پێناو جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌یه‌کی نوێدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان