ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

مانگی داهاتوو مریشكی هاوردەكراو بە یەكجاری قەدەغە دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە مانگی داهاتوودا ھاوردەكردنی بەرھەمی پەلەوەری و بەرووبوومی ئاژەڵی لەگەڵ بەرھەمی ناوخۆ ھاوسەنگ دەكرێت ، ھاوردەكردنی مریشكی بەستوش قەدەغە دەكرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی”لەدیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی بەرووبومی پەلەوەری و ئاژەڵی پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە بۆ دیاریكردنی ئەو بەرووبومانەی پرۆتین لە پێكھاتەكەیدا ھەیەو ڕۆژانە خواستی ھاوڵاتیانی لەسەرە، ئەویش بە رەچاوكردن و ھاوسەنگی كردنی لەگەڵ بەرووبوومی ناوخۆ.”

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە”لەكۆبوونەوەكەدا بریاردرا بە پێی رێنماییە ڤێترنەرییەكان و پشكنینی تاقیگەیی بۆ مانگی ئاب رێگە بە ھاوردەكردنی بەرووبوومی ئاژەڵی بدرێت بۆ پارێزگای سلێمانی بە بڕی ٥٠٠ تۆن گۆشتی سور، ٦٠٠ تۆن ماسی”.

سەبارەت بەھاوردەكردنی ھێلكەش ڕزگار حمد جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی وتویەتی” مانگانە سلێمانی پێویستی بە ١٥ ملیۆن ھێلكە ھەیە بۆ پێداویستی ھاولاتیان كە خۆمان ھیچ پرۆژەیەكی ھێلكەی خواردنمان نیە و نرخی ھێلكەش لەبازاردا بەرز بۆتەوە ئێمەش پابەندین بەبڕیاری قەدەغەكردنی ھاوردەكردنی ھێلكە بۆیە داوا لە وەزارەتی كشتوكاڵ دەكەین بكەونە گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عێراق و چاو بەبڕیاری قەدەغەكردنی ھاوردەكردنی ھێلكەدا بخشێنێتەوە.”

ئابوری

بەڕێوەبەرایەتییەك هەلی كار ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی كار و ڕاهینانی پیشەیی گەرمیان هەلی كار لە كۆمپانیایەك بۆ دوو شۆفێر بە مووچەی مانگانەی 500 هەزار دینار بۆ هەریەكەیان ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی كار و ڕاهینانی پیشەیی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژە بەوەكراوە، هۆبەی كاری بەڕێوەبەرایەتیمان هەلی كاری ڕەخساندوە لەكەرتی تایبەت لە كۆمپانیای (مازوخ)، كە پێویستی بە (2) كارمەندە لەڕەگەزی (نێر) بۆ كاری شۆفێری كاتی.

ڕاشیگەیاندووە، كاتی كاركردن (8) كاتژمێر دەبێت بە مووچەی (500.000) هەزار دینار.

سەبارەت بە مەرجی وەرگرتن ئاشكراشی كردووە، دەبێت هەڵگری مۆڵەتی شۆفێری (گشتی) بێت و شارەزایی تەواوی هەبێت لە شۆفێری كردنی (خەباتەی مەكەزی یان شۆفل)دا .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی خشتەیەك كە لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بەشێوەیەكی فەڕمی بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی مانگی تەمموزی چەند وەزارەت و دەزگا و بەڕێوەبەرایەتییەك دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەكە ئەمڕۆ مووچەی هەریەك لە وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، وەزارەتی ئەوقاف، وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە، لیوای نەوت و گاز، هێزەكانی زێرەڤانی، پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن، دەزگای ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی ئەو شوێنانە دوای ئەوەدێت، كە چارەنوسی سێ‌ مووچەی ئەمساڵ بە نادیاری ماوەتەوە و نازانرێت دابەشكردنی مووچە لە ساڵی داهاتوودا بەردەوام دەبێت یان پاشەكەوتی مووچە دەستپێدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەت بۆ وەرگرتنی پارە لەسەر بەستنی پێوەر و نرخی كارەبا بڕیارێكی ئاشكراكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە نرخی بەستنی پێوەری زیرەك و پارەی كارەبا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان و دەڵێت: “دەتوانرێت 20 كاتژمێر كارەبا بدرێتە هاووڵاتیان”.

كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، دانانی پێوەری زیرەك بێ بەرامبەر دەبێت و نرخی كارەباش زیاد ناكرێت.

وتیشی، “دانانی پێوەری زیرەك بۆ 1 ملیۆن و 562 هەزار و 515 هاوبەشی كارەبا كارێكی ئاسان نییە، لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر ئەو پڕۆژەیە زۆر جدیین و جێبەجێی دەكەین”.

ڕاشیگەیاند، “ئێستا 3 هەزار و 400 مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنرێت و خواست لەسەر كارەبا بۆ 4 هەزار مێگاوات بەرزبۆتەوە، بۆیە بەو بڕە كارەبایە بەتێكڕا دەتوانرێت 20 كاتژمێر كارەبا بدرێت بە هاوبەشانی كارەبا”.

وەزیری كارەبا دەشڵێت: “350 مێگاوات كارەبا دەدرێتە مووسڵ، بۆ كەركوك-یش 100 مێگاوات، بۆ كارگەكانیش 350 مێگاوات كارەبا دابین كراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان