ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لە قەرەداغ دەست بەسەر كورەیەكی خەڵوزكردندا گیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە پێناو پارێزگاریكردن لە سروشت و ژینگە، مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بەردەوامن لە چاودێری و كێوماڵكردنی دیاردەكانی دژ بە سروشت و ژینگە و لە تازەترین چالاكییاندا دەستیان بەسەر كورەیەكی خەڵوزدا گرت.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی” بە مەبەستی رێگریكردن لە سەرپێچیكاران لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ بۆ سنوری گوندی ( خاوێ ) ی سەر بە قەزای قەرەداغ، توانیان دەست بگرن بەسەر كورەیەكی خەڵوزكردندا، هاوكات توانیان هاووڵاتیەك دەستگیر بكەن كە خاوەنی كورەكە بوو.”

ژینگە

لە 24 كاتژمێری ڕابردوو، لە قەزای زاخۆ زۆرترین باران باریوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە و لەو ماوەیەدا بە بڕی جیاواز باران لە چەند شوێنێك بارووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لە سنوری قەزای زاخۆ لە سنوری پارێزگای دهۆك زۆرترین بڕی باران لەو ماوەیەدا باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەنداوی زەلان پێنج ساڵە چارەنوسی بە نادیاری ماوەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەنداوی زەلان زیاتر لە 13 ساڵە كاری نەخشەسازی بۆ كراوە و پێنج ساڵە ئاوبردویەتی و تائێستا كەس چارەنوسی نازانێت، بەڕێوەبەری ناحیەكەش دەڵێت”هەستدەكەم ناوچەكەی ئێمە بێكەسە و كەس دەنگمان ناگەیەنێتە شوێنی بەرپرس”.

سەباح مەعروف، بەڕێوەبەری ناحیەی زەلان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، شوێنی بەنداوەكە لە سنوری زەلان گواستراوەتەوە و بەشێوەیەك دەستكاری كراوە، كە سودێكی زۆری لێوەرناگیرێت، ئەگەر دروستیشبكرێت.

وتیشی”لە ماوەی ڕابردوودا حكومەتی هەرێم پارەی بۆ 12 بەنداوی تەواونەكراو دابین كرد بۆ ئەوەی تەواو بكرێن، بەڵام بەنداوی زەلانی تێدا نەبوو، واهەست دەكەم ناوچەكەی ئێمە بێكەس و كەس دەنگمان ناگەیەنێت بە شوێنی بەرپرس”.

بەنداوی زەلان لە ساڵی 2013 دا كاركردن تێیدا دەستی پێكرد و لە زستانی 2015 دا بەهۆی لافاوەوە ئاوبردی و تائێستا چارەنوسی دروستكردنی بەنداوەكە نادیارە.

بەڕێوەبەری ناحیەی زەلان ئاماژەی بەوەكرد، هیچ زانیارییەكیان لەسەر دەستپێكردنەوەی پڕۆژەكە نییە.

بەنداوی زەلان دەكەوێتەسەر چەمی قەڵاچوالان لەسنوری قەزای چوارتا لە ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانییەوە و لە حاڵەتی تەواوكردنییدا دەتوانێت نزیكەی 20 ملیۆن مەتری سێجا ئاو كۆبكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارین لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە.

بەپێی ئامارێك لەو ماوەیەدا زۆرترین بڕی باران لە قەزای كفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان باریووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان