ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

تۆمەتباری دۆسیەی كوشتنی هاووڵاتییەك دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دوكان بەهاوكاری پۆلیسی ڕانیە كەسێكیان دەستگیركرد كە تۆمەتبارە بە كوشتنی هاووڵاتییەك .

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی”ڕۆژی 16/3/2019 ، هاوڵاتی (ب ، ی ، ح ) لە ناحیەی سورداشی سەربەقەزای دوكان كوژرا . هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو و بەڕێز دادوەر بڕیاریدا بە دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباری ڕوداوەكە.”

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون و دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتبار ، ڕۆژی 23/7/2019 تۆمەتبار (ج ، ه ، ح ) لە شارۆچكەی ڕانیە و بە هاوكاری پۆلیسی ڕانیە دەستگیركرا. لە ئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵنەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.”

ئابوری

وەزارەتێكی عیراق سەدان پلەی دامەزراندنی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق ڕایگەیاند، 650 دەرچووی بەشی نەوت دادەمەزرێنن.

وەزارەتی نەوت لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو دەرچووانە بەپێی خاڵ دادەمەزرێن و دەبن بە ئەندازیاری نەوت.

ئەو دەرچووانە لە بەشی نەوت لە زانكۆ حكومییەكانی عیراق بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان بەدەستهێناوە و لە گێڵگەكانی باشور و ناوەڕاستی عیراقدا دەستبەكاردەبن.

لە ماوەی ڕابردوودا خۆپیشاندانی فراوان بۆ خزمەتگوزاری و هەلی كار ڕاگەیەنرا و بەهۆیەوە 104 كەس كوژران و دواتر حكومەتی عیراق بڕیاریدا دامەزراندن دەستپێبكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەڕلەمانتارێكی پارتی: ئەمساڵیش یاسای بودجە ئامادە ناكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پێنج ساڵە بەبێ‌ بوونی یاسای بودجە حكومەتی هەرێم پارە خەرج دەكات و ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابوریش، كە هاوكات ئەندامی فراكسیۆنی پارتیە دەڵێت: “تا دڵنیایی لە داهات نەبێت، بودجەش ئامادە ناكرێت”.

لیزا فەلەكەدین كاكەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێم پشت بە داهاتی ناوخۆ و بەغدا دەبەستێت و پارەی بەغدا نادیارە و نازانرێت چەندە.

وتیشی، “تا دڵنیایی لە داهات نەبێت، ناتوانرێت پڕۆژە یاسای بودجە ئامادە بكرێت، چونكە داهات نەبێت ناتوانرێت خەرجیش دابنرێت”.

حكومەتی عیراق لەمساڵدا مانگانە 453 ملیار دینار وەك مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت، بەبێ‌ ڕادەستكردنی نەوت، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە ساڵی داهاتوودا بەپێی هەناردە نەوت پارە بنێرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لە سلێمانی پڕۆژەیەكی ستراتیژی كارەبا دەستی پێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەمەبەستی بەرزكردنەوەی تۆانای هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا لەسنوری پارێزگای سلێمانی بەدرێژی 26 كیلۆمەتر قۆناغی یەكەمی پڕۆژی هێڵی گواستنەوەی وزەی كارەبای بازیان- چەمچەماڵ دەستیپێكرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ یەك شەممە 13/10/2019 بەسەرپەرشتی ڕمك ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ و ئامادەبوونی ئەندازیار سالار حسامەدین، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی و بەڕێوەری شارەدێی بازیان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی چەمچەماڵ، لە چەمچەماڵ دەستكرا بەجێبەجێكردنی بەشی یەكەمی پڕۆژەی هێڵی گواستنەوەی وزەی كارەبای 132 كەی ڤی ویستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای بازیان – چەمچەماڵ.

ڕاشیگەیاندووە، پڕۆژەكە ڕاستەوخۆ لەلایەن بەشی هێڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی كارەبای سلێمانی جێبەجێ دەكرێت و بڕی 6 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان كراوە.

جەختیشی كردۆتەوە، پڕۆژەكە یارمەتی دەرێكی باش دەبێت بۆ بەرزكردنەووەی تۆنای گواستنەوەی وزەی كارەبا بۆ چەمچەماڵ و كەركوك و كومكردنەوەی بارزۆری سەرهێڵەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان