ئەو زەرفە شیرینیەی ئەیهێنیتەوە بۆ منداڵەكەت چەند كڵۆ شەكری تێدایە؟



پزیشكێكی پسپۆڕی هەناوی و زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی دەیبینم و دەیبیستم لە کلینیک و لە چواردەورم زۆربوونی ژمارەی ئەو منداڵانەی، کە بە شەکرەوە دەناڵێنن زۆر ترسهێنەرە و دەبێت خێزانەکان زۆر ئاگاداری نیشانەکان و هۆکارەکانیش بن.

د. ئەسرا كمال شاه محەمەد، پزیشكی هەناوی و نەشتەرگەری گشتی و خاوەنی ‎ماستەر لە زانستی خۆراك ڕایگەیاندووە، لە ڕووە زانستییەکەوە؛ ئەوەی کە لە گایدلانە پزیشکییەکاندا هەیە بە تایبەتی ڕوودانی ئەگەری تووشبوون بە شەکرەی جۆری ٢ لینک کراوەتەوە بە خراپی شێوازی ژیان و کەمی چالاکی و خواردنی خراپ (پڕ لە شەکر) و خەوی خراپ. کە بەداخەوە دەیڵێم زۆربەی ئەو خاڵانەی سەرەوە لە زۆربەی منداڵ و گەنجەکانماندا بوونی هەیە، هەر بۆیە بە پێی داتا جیهانیەکان دروستبوونی شەکرەی جۆری ٢ لە منداڵ و گەنجەکانمان ڕوو لە هەڵکشانە و ئەمەش ئامارێکی مەترسیدارە! کە پێشتر ئەم جۆری شەکرەیە لە سەروو تەمەنی ٤٠ ساڵی زیاتر ئەگەری ڕوودانی هەبوو.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕوودانی شەکرەی جۆری ١ کە زیاتر لە منداڵاندا دەردەکەوێت (لە گەورەشدا هەیە بەڵام بە رێژەی کەمتر)، ئەم جۆرە شەکرەیە بە پێی داتا جیهانیەکان ڕاستەوخۆ لینک نەکراوەتەوە بە شێوازی ژیان و خواردنی خراپەوە بەڵکو چەند هۆکارێکی تری هەیە، کە هەندێک کات هۆکارەکەش نەزانراوە!

ڕوونیشی كردۆتەوە، هەندێک لە توێژینەوەکان شیکاریان بۆ کردوە، کە ڕەنگە خواردنی ناتەندروستیش هۆکارێکی ناڕاستەوخۆ بێت بۆ دروستکردنی شەکرەی جۆری یەک (چونکە خواردنی پڕ شەکر و نا تەندروست گوشارێکی زۆر لە سەر خانەکانی پەنکریاس دروست دەکەن و لە ئەنجامدا ڕەنگە خانەکان وردە وردە لە کار بکەون و ئیش نەکەن و توانای دەردانی هۆرمۆنی ئەنسۆلینیان نەبێت، هەربۆیە پزیشک ناچار دەبێت کە دەرزی ئەنسۆلین بۆ منداڵەکە بنوسێت لە ڕۆژێکدا چەند جارێک ئەمە بێجگە لە ئەو هەموو پشكنینی شەکرەیەی، کە دەبێت ڕۆژانە بکرێت بۆ ئەو منداڵە بۆ زانینی بەرزی و نزمی ئاستی شەکرەی منداڵەکە!).

دەشڵێت: “ئەو کیسە چوکلێت و بسکیتەی ئەیهێنیتەوە بۆ منداڵە بچوکەکەت چەند مەترسیدارە و چۆن لەوانەیە لە ئەنجامدا ببێت بە زەهر و وردە وردە ئەندامەکانی جەستەی منداڵەکەت زەرەرمەند بکەیت”.

ئەو پزیشكە تکا لە خێزانەکان دەكات، “زیاتر ئاگاداری ئەوە بن، کە چی دەدەن بە منداڵەکان، چونکە ئەندامەکانی لەشی منداڵەکەت بە تەواوی پێنەگەشتووە و ڕەنگە ئەو خواردنە خراپەی ڕۆژانە دەیخۆن زیاتر مەترسی هەبێت لە سەر جەستەی منداڵەکەت وەک لە خۆت”.

گرنگە ئەم نیشانانە بناسیتەوە لە منداڵەکەتدا، ئەگەر هەستت پێکرد ئەوا دەبێت دڵنیا بیتەوە لە ئاستی شەکر لە خوێنی منداڵەکەتدا:
– زیادبوونی هەستی تینوێتی.
– زیاتر میزکردن لە جاران، هەندێک کات جێگەی تەڕ دەکات و میزدەکات بە خۆیدا، لە منداڵێکدا کە پێشتر ئەوەی نەبووە!
– زیاتر برسی بوون لە جاران و هەست دەكەیت کە زۆر زیاتر دەخوات لە پێشتر.
– خواردنیشی باشە و کێشی بەردەوام دادەبەزێت
– هیلاکی و بێ تاقەتی بەردەوام
– بۆنێکی تایبەت لە دەمیەوە دێت کە پێشتر نەیبووە.

وتارەكەی سەرۆكی فەرەنسا بە مەترسیدار دادەنرێت
پێشت وتارەكەی سەرۆكی فەرەنسا بە مەترسیدار دادەنرێت
بارانی بەلێزمە دەستپێدەكات
دواتر بارانی بەلێزمە دەستپێدەكات
ەیوەندیدار