ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەهۆی زوو تێكچوونی پێكهاتەكەی، لەبارەی ئاوی لەدەبەنراوەوە هۆشداری دەدرێت و سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان داوا لە هاووڵاتیان دەكات ئاوی خواردنەوەی بەرتیشكی خۆر نەكڕن.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی مەڵبەندی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی تیشكی خۆرەوە كارلێك كردن لەنێوان دەبەی پلاستیك و ئەو ئاوەی بۆ خواردنەوە تێی دەكەن، پێكهاتەكە زوو دەگۆڕێت شیاوی خواردنەوەی نامێنێت بۆیە لیژنە هاوبەشەكان ئاگاداری سەرجەم كارگەكانی كردووەتەوە لەكاتی گواستنەوەیدا ئاوی لەدەبەنراو بەتەواوی داپۆشراوبن و دووربن لە تیشكی خۆر.

گۆران قادر ئاماژەی بەوەشداوە، بەهاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان، لیژنە هاوبەشەكان رێگری لەو بارهەڵگرانە دەكات بە سەردانە پۆشراوی لەكارگەكان یاخود لە كۆگاكانی عەمباركردنەوە‌ ئاوی خواردنەوەی لەدەبەنراو دەگوازنەوە بۆ بازاڕ و چێشتخانەو ماركێتەكان، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیاندا دەگیرێت.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی مەڵبەندی سلێمانی ئەوەشیخستووەتەڕوو، پێشتر دوكان و ماركێتەكان ئاگادار كراونەتەوە نابێت خواردن و خواردنەوەكان لەبەر تیشكی خۆر دابنرێت یاخود عەمبار بكرێت، بەهەمان شێوە بۆ ئاوی خواردنەوەی لەدەبەنراو لەبەرئەوەی پێش وادەی بەسەرچونیان زوو خراپ دەبن و زیان بۆسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەكەن.

گۆران قادر هۆشداریشیدا لەوەی، هەر كارگە، بارهەڵگر، ماركێت و شوێنێك پابەند نەبێت و ئاوی خواردنەوەی لەدەبەنراو لە بەرتیشكی خۆر دابنێت بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە ڕێكاری یاسایی پێویست بەرامبەریان دەگیرێتە بەر.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان داواشی لە هاووڵاتیان كردووە، لەكاتی كڕینی ئاوی خواردنەوەدا شوێنێك ئاوی خواردنەوەی لەدەبەنراوی لەبەر تیشكی خۆر دانابوو لێی نەكڕن، تەنها لەو شوێنانە ئاوی خواردنەوەی لەدەبەنراو بكڕن دوورلەتیشكی خۆر و شوێنی تایبەت دایانناوە.

کوردستان

شێركۆ جەودەت؛ كەس نازانێت حكومەت قەرزاری كێیە و چۆن قەرز دەداتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، بە پاساوی قەیرانی دارایی و نەهاتنی بودجە لە بەغداوە حكومەتی هەرێم پڕۆژە یاسای بودجەی ڕەوانەی پەرلەمان نەكردووە، دەشڵێت،”حكومەت شەفاف نیە كەس نازانێت حكومەت چەند قەرزارە چۆن دەیداتەوە “.

شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو و ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان بۆ میدیایی حزبەكەی ڕاگەیاند، لەكۆبونەوەی لیژنەی دارایی جەختمان كردەوە كە پێویستە حكومەت پڕۆژە یاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان كاتیەتی بۆ ئەوەی پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بكات.

ڕاشگەیاندووە، حكومەتی هەرێم بە پاساوی قەیرانی دارایی و نەهاتنی بودجە لەبەغدا پێنج ساڵە پڕۆژە یاسای بودجەی نەناردۆتەوە پەرلەمانی كوردستان، بۆیە داوا لەحكومەت دەكەین ئێستا كاتیەتی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020 بهێندرێتە پەرلەمانی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تا ئێستا كەس نازانێت حكومەت چەند قەرزارە وەقەرزاری كێیە و قەرزەكان چۆن دەداتەوە ، چونكە حكومەت شەفاف نیە لەگەڵمان ئەمە جگە لە دە ملیار دۆلار قەرزی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران كە لەسەری كەڵەكە بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بێگەرد تاڵەبانی؛ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
جوتیاران ناچارمان نەكەن دەستبەرداری بڕیارەكەمان بین

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم لەسەر بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەی تەماتە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو پاراستن و پێش خستنی بەروبوومی كشتوكاڵی ناوخۆیی بڕیارەكەماندا ، دەشڵێت،”هیوامان وایە جووتیاران زیادەڕۆیی نەكەن لە بەرزكردنەوەی نرخی بەرووبوومەكان و ناچارمان بكەن دەستبەرداری بڕیارەكەمان ببین”.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ بڕیارماندا هاوردەكردنی تەماتە لە دەرەوە بۆ ناو هەرێم قەدەغە بێت، بڕیارەكە كاری پێدەكرێت تا ئەوكاتەی بازاری ناوخۆیی هەرێم پێویستی بە هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە دەبێت.

دەشڵێت،”بە هیواین ئەم بڕیارە هەمووان سوودمەند بكات، چونكە خوازیارین جووتیاران هان بدەین و قازانج بكەن، دەخوازین جووتیارانیش تا ئاستی پێویست سوود لە بڕیارەكەمان وەربگرن و زیادەڕۆیی نەكەن بەرزكردنەوەی نرخی بەرووبوومەكان و ناچارمان نەكەن لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندی بەكاربەران دەستبەرداری بڕیارەكەمان ببین”.

ڕاشیگەیاندووە، بە هەموو توانامانەوە لە هەوڵداین بۆ بەهاناوەچوونی جووتیاران، لەلایە سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی بەگەڕخستنەوەی دوو كارگەی دۆشاوی تەماتەین لە هەڵەبجە و هەریر، لەلایەكی دیكەشەوە لەگەڵ چەند لایەنێكی ناوخۆیی و دەرەكی بۆ دامەزراندنی ژمارەیەك كارگەی لەقتونانی سەوزە و میوە و پەرەپێدانی پیشەسازی خۆراكی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕاكسیۆنی یەكێتی؛پڕۆژە یاسایەك بۆ خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ و پۆلیس و ئاسایش پێشكەش دەكات

خەڵك-ئارام سەردار
فڕاكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی كوردستان پڕۆژە یاسایەك بۆ خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ و پۆلیس و ئاسایش پێشكەش دەكات، پەڕلەمانتارێكی ئەو حزبەش ڕایدەگەیەنێت، بەپێی پڕۆژەكە هێزە ئەمنیەكان بەمووچەیەكی باشتر خانەنشین دەكرێن.

زیاد جەبار، پەڕلەمانتاری یەكێتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، یەكێك لە پڕۆژە یاساكانی پێشكەشمان كردووە، كە گرنگە بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵك، ئەویش پڕۆژە یاسایەك بوو بۆ خانەنشینكردنی پۆلیس وئاسایش و هێزەكانی ناوخۆ.
دەشڵێت، “لەڕابردوودا ئەو هێزانە گەورەترین كێشەیان هەبوو لەو مووچەیەی وەریان دەگرت، كە خانەنشین دەبوون مووچەیەكی زۆر كەمتریان وەردەگرت، واتە جیاوازیەكی زۆر هەبوو لەنێوان مووچە لەكاتی ئەركدابوون لەگەڵ مووچەی خانەنشینی، كە وەریدەگرن و مووچەیەكی زۆر كەمبووە”.

بەوتەی زیاد جەبار، بەپێی پڕۆژەكە شایستە بێت بە ژیانی پۆلیس و ئاسایش، هەوڵدراوە بەیاسا ڕێكبخرێت، كە ئەو مووچەیەی وەری دەگرن، تەمەنیش لەبەرچاو بگیرێت لەگەڵ ساڵانی خزمەت، كەمترین مووچە و كەمترین خزمەت لەپڕۆژەكە وادانراوە لەمووچەی ئێستایان زیاتر دەبێت، كە خانەنشین دەبن، بەڵام پێویستە لەگەڵ حكومەت ڕاوێژبكرێت لەسەر پڕۆژەكە.

بەپێی پڕۆژە یاسایەكە ئەگەر پۆلیسێك یان ئاسایشێك، كە تەمەنی ٤۰ساڵ بێت و ۱٥ساڵ خزمەتی هەبوایە بەنزیكەی ٤٥۰ بۆ ٥۰۰ هەزار دینار خانەنشین دەكرێت، لەكاتێكدا ئێستا و لەڕابردووش ئاسایشێك كە یەك ملیۆن دینار مووچەكەیەتی، دوای ۱٤ بۆ ۱٥ ساڵ خزمەت تەنها بە ۲۲۰ هەزار خانەنشین دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان